توركیا پەرە بە بەڵێندەرایەتی نێودەوڵەتی دەدات
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، "دەمانەوێت پشكی خزمەتگوزارییەكانمان لە بەڵێندەرایەتی نێودەوڵەتی لە قۆناغی یەكەم بگاتە (75) ملیار دۆلار."

ئەمڕۆ چوارشەممە (24/ئاب/2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە ئەردۆغان لە ئاهەنگی دابەشكردنی دیاری بەسەر سەركەوتووان لە بواری خزمەتگوزاری بەڵێندەرایەتی نێودەوڵەتی رایگەیاند، "ئامانجمانە پشكی توركیا لە كەرتی بەڵێندەرایەتی جیهانی بگاتە لە (10%) بەوەش پشكی وڵاتەكەمان لە قۆناغی یەكەم دەگاتە (75) ملیار دۆلار."

لە بەشێكی تری قسەكانی بە شانازییەوە باسی لەوە كرد (48) كۆمپانیای وڵاتەكەی لە لیستی (250) كۆمپانیایە لە جیهان، حەوت كۆمپانیای توركی  لە لیستی (225) گەورەترین كۆمپانیایە بۆ كاروباری راوێژكاری تەكنیكی  لە جیهان. 

ئەردۆغان ئەوەشی روون كردەوە، "پێشبینییەكان ئاماژەی ئەوەیان تێدایە قەبارەی خزمەتگوازری بەڵێندەرایەتی نێودەوڵەتی لە ساڵی (2030) دەگاتە (750) ملیار دۆلار، ئەوە ئامانجی قۆناغی یەكەمە، پاشان بۆ ساڵی (2053) دەمانەوێت بگات بە (15%)."

سەبارەت بە كاری كۆمپانیا توركییەكانیش ئەردۆغان گوتی، "كۆمپانیاكانی توركیا بە بەهای (460) ملیار دۆلار لە (131) وڵاتی جیهان پڕۆژەیان لە نیوەی دووەمی سەدەی كۆتایی هەیە، لە (90%)ی ئەو پڕۆژانە لە (20) ساڵی رابردوو تەواو بووە. 

بەگوێرەی داتاكانی وەزارەتی بارزگانی توركیا رووسیا لە پێشەوەی ئەو وڵاتانە دایە زۆرترین ژمارەی بەڵێندەرانی توركیا لە (1972) پڕۆژەیان تێدا جێبەجێكردووە، لە (20.8%) كۆی پڕۆژەكانی توركیا لە دەرەوە لە ساڵی (1972) بە بڕی (95) ملیار و (400) ملیۆن دۆلار جێبەجێكراوە.

توركمانستان لە پلەی دووم دایە، رێژەكەی لە (10.9%) قەبارەی وەبەرهێنانی دەگاتە (50) ملیار دۆلار، پاشان عێراق (6.9%) كە دەكاتە (31) ملیار و (700) ملیۆن دۆلار، پاشان لیبیا و كازاخستان و سعوودیەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین