عەبدورەحمان تیانی لە كارمەندی خزمەتگوزارییەوە بۆ سەرۆكایەتی كودەتای سەربازیی وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

ژەنەڕاڵ عەبدورحەمان تيانى، فەرماندەى پاسەوانى سەرۆكايەتى نەیجەر لە پياوى سێبەرەوە بوو بە سەركردەى كودەتا و محەمەد بازوم، سەرۆكى ئەو وڵاتەى لە دەسەڵات دوورخستەوە، ئەو پیاوە ئێستا سەركردايەتى وڵاتێكى دەكات بەدەست توندوتيژى و هەژارييەوەى وێران بووە.ئەم ئەفسەرە پلە باڵايە، تەمەنى (59( ساڵە، رۆژى هەينى رابردوو بوو بە سەرۆكى ئەنجوومەنى سەربازيى و دەسەڵاتى وڵاتەكەى گرتەدەست.

تيانى پاساوى كودەتاكەى بۆ داڕوخانى دۆخى ئاسايشى وڵاتەكەى دەگێڕێتەوە و دەڵێت، “لەسەردەمى سەرۆك بازوم گوتارێكى سياسى هەبوو، دەيويستى وا لە خەڵك بكات، كە بڕوايان وابێت هەموو شتێك باشە، بەڵام لە راستيدا واقيعێكى زۆر خراپ هەبوو، مردن و ئاوارەيى و بێ هيوايى و چەوسانەوەى تێدابوو." 

ئيبراهيم يەحيا ئيبراهيم، لێكۆڵەر لە گرووپى قەيرانە نێودەوڵەتييەكان ئاماژە بەوە دەكات، تيانى لە ناوەندە سەربازييەكان كەسێكى زۆر ناسراو نەبوو، خاوەنى هيچ ئامادەيەكى ئاشكرا نەبووە، ئەو كەسە پياوى سێبەر بوو، كەسێكى بەهێز بوو، كەسايەتييەكیش بوو جێگەى رەزامەندى لايەنەكان بووە.

تیانی لە لایەن محەمەدۆ يوسۆفۆ، سەرۆكى پێشووى نەيجەر كە وەك فەرماندەى پاسەوانى سەرۆكايەتى دەستنيشان كرد، لە ماوە دوو خولى سەرۆكايەتى لە (2011 و2021) كەسێكى بەرانبەر بەو سەرۆكە كەسێكی وەفا بوو. 

بەگوێرەى كەسە نزيكەكانى محەمەد بازووم ماوەى چەند مانگێك بوو پەيوەندى نێوان تيانى و بازووم تێكچوو بوو، لە كۆتايى بازووم ويستى ئەوەى هەبوو بە كەسێكى تر بيگۆڕێت. 

سەرچاوەيەك لە سەرۆكى لادراو جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ژەنەڕاڵ تيارى لە ئاهەنگە بەرميى و چالاكييەكانى زۆر زۆر بە دەگمەن ئامادە دەبوو، زۆربەى كات ئەبڕۆ ئامادۆ باشرۆ، جێگرى و ئەندام لە ئەنجوومەنى نوێى سەربازى ئامادە دەبوو.

سەرچاوەيەكى ترى نزيك لە محەمەد بازوم دەڵێت، "بڕياربوو جێگرەوەى هەڵبژێردرێت و چاكسازى گەورە لە رۆژى پێنجشەى رابردوو لە ميانەى ئەنجوومەنى وەزيرانەوە لە پاساوانى سەرۆكايەتى بكرێت."

ژەنەڕاڵ تيانى خەڵكى ناوچەى فيلنقييە، كە ناوچەيەكى وشكە، نزيكەى (200) كيلۆمەتر لە رۆژهەڵاتى نيامى لە ناوچەى تيلابيرى دوورە، كە لەو چەند ساڵە گرووپە تيرۆرستەكان چەند هێرشێكيان كردەسەرى.

تيانى لە چەندين نێردەى سەر بە نەتەوە يەكگرتووەكان لە ساحل عاج و كۆنگۆ و دارفۆر لە سوودان كارى كردووە، بەهەمان شێوە لە نێردەى كۆمەڵەى وڵاتانى رۆژئاواى ئەفريقيا (ئيكواس) لە ساحل عاج كارى كردووە، ئەوانەى رەخنەى لێ دەگرن باس لەوە دەكەن ناكۆكى لەناو سوپا دروستكردووە، بەڵام نزيكەكانى  بە كەسێكى ئازا و بەهێز ناوى دەبن، بەر لە هەموو شتيش خاوەن جەماوەرە، لە ناو يەكەكەى خۆى نزيكەى (700) كەسى هەيە.

عيسا عەبدە، چالاكوانى كۆمەڵگەى مەدەنى دەڵێت، چۆن كەسێك دەتوانێت ئەندامانى راكێشێتە ناو كودەتا بەبێى ئەوەى متمانەيان پێ بكات.

بەپرسێكيش ئاشكراى دەكات تيانى لەسەر فەرمانى محەمەدۆ يۆسفۆ پاسەوانى سەرۆكايەتى بە چەكى پێشكەوتوو بەهێز كرد، بەگوێرەى دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتەش تيانى لە ساڵانى (2021 و2022) چەندين هەوڵى كودەتاى پوچەڵ كردۆتەوە. ئەمادۆ باونتى ديالۆش كە فەرماندەيەكى سەربازى پێشووە دەڵێت، ژەنەڕاڵ تيانى دەرى خست كە ئەفسەرى ئەو مەيدانەيە. 

ئەنجوومەنى نوێى سەربازى لە ژمارەيەك ئەفسەرى پلەبەرس پێكهاتووە، لەوانە ژەنەڕاڵ ساليڤۆ مۆدى، سەرۆك ئەركانى پێشووى سووپا، كە لە مانگى نيسانى رابردوو لە دەسەڵات دوورخراوە، هەندێك لەو ئەفسەرانە پێشتر بەشداريان لە كودەتاكانى ئەو وڵاتە كردووە، كە لە (1960) سەربەخۆيى لە فەرەنسا وەرگرتووە تا ئێستا چەندين هەوڵى كودەتا دراوە. 

لە (2020) لەدواى مالى و بۆركينا فاسۆ، نەيجەر سێيەم وڵاتە لەو  ناوچەيە كودەتاى تێدا دەكرێت، نەيجەر يەكێكە لەو وڵاتانەى بەدواين هاوپەيمانى رۆژئاوا دادەندرێت، كە گيرۆدەى تيرۆر بۆتەوە، ئەوەش لە كاتێدايە مالى و بۆركينا فاسۆى دراوسێى، بە سەركردايەتى بەپرسانى سەربازى بەرەو هاوبەشەكانيان لەوانەش رووسيا دەگەڕێنەوە. 

سەرچاوە: شەرقلئەوسەت

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین