بۆچى ئه‌مریكا هێزه‌كانى له‌ سعوودیه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌؟ وەرگێڕان

نوچه‌نێت

هەندێ لە شارەزایانی کاروباری سەربازیی لەو بڕوایەدان بڕیارەکەی ئیدارەی بایدن سەبارەت بە کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵوێستێکی ڕەواڵەتی و ئاساییە و ئەمریکا دیسان هێزەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەکاتەوە.

ئاژانسی هەواڵی "میدل ئیست" لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە پلانەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە مەبەستی کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردوە و ڕایگەیاندووە بایدن وەک هەنگاوی یەکەم کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر، چەندین سیستەمی چاودێری و لانیکەم ٣ باتری سیستەمی بەرگری دژە مووشەکی پاتریۆتی وەک بەشێک لەو ستراتیژییە گشتییە بە مەبەستی گواستنەوەی هێزەکان بۆ شوێنێکی تر و بە تایبەت بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بردە دەرەوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە هەر لە سەردەمی جۆرج دەبلیۆ بۆش تا ئێستا سەرۆکانی ئەمریکا مەیلی ئەوەیان هەبووە ژمارەی هێزەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کەم بکەنەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوە لە کۆتاییدا ناچار بوون ئەو هێزانە لە ناوچەکە بهێڵنەوە. تەنانەت "دۆناڵد ترەمپ"، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کە لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن باسی لە کۆتاییهێنان بە شەڕەکان دەکرد لە حاڵیکدا کۆشکی سپی بەجێهێشت کە ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەو کاتە زیاتر بوون کە دەسەڵاتی بە دەستەوە گرت.

هەندێ لە شارەزایان ئەو هەنگاوەی بایدن بە هەڵوێستێکی ڕەواڵەتی و ئاسایی دەزانن. "دەیڤید دی روش" مامۆستای زانکۆی بەرگری نیشتمانیی و شارەزای کاروباری سەربازیی سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ وتی: کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سعوودیە بابەتێکی ئاساییە چونکە پێشتر لە کاتی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی "بقیق" لە سیپتەمبەری ٢٠١٩دا، ترەمپ ژمارەیەک هێزی زیاتری ڕەوانەی سعوودیه‌ کردبوو.

ترەمپ یەکەمین سەرۆك بوو کە دوای ئەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا دوای ڕووداوەکانی ١١ی سیپتەمبەر لە سعوودیه‌ چووببوونە دەرەوە، دیسان لە ساڵی ٢٠١٩ گەڕاندنیەوە بۆ ئەو وڵاتە. بەڵام لەوانەیە بایدن بڕوای بەو سیاسەتە بێت کە پێی وایە هەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە مەکە و مەدینە هەنگاوێکی هەستیار و ورووژێنەر و لە ئێستادا پێویست نییە.

بە گشیی سیاسەتی یەکەمی ترەمپ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران و فرۆشتنی چەک بە وڵاتانی ناوچە بوو بەڵام پێدەچێت ئیدارەی بایدن لەو ڕوانگەی ترەمپ پاشگەز بووبێتەوە و بڕیارە ئێران و ئەمریکا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، چین و ڕووسیا لە شه‌شی نیسان لە ڤیێنا هەنگاوەکانی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی تاوتوێ بکەن.

پێویستە ئاماژە بەو خاڵە بکرێ کە بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانە جگە لەوەی کە نیشاندەری کەمبوونەوەی تواناکانی ئەمریکا ئەمریکا لە سعوودیە و ناوچەکەیە بە گشتیی، دەبێتە هۆی نیگەرانی ڕابەرانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداویش کە تا ئێستا هەوڵی کڕینی چەک لە ئەمریکا و دوژمنایەتی لەگەڵ ئێرانیان داوە.
 
هەر لەسه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، دەکرێ ئاماژە بە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "The National" بکەین کە نووسیویەتی کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سعوودیە لە کاتێکدایە کە سعوودیە ڕووبەڕووی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و ڕۆکێتەکانی ئەنسارۆڵا بووەتەوە.

بایدن ڕایگەیاند دەیەوێت پشتیوانی لە هەوڵەکانی  سعوودیه‌ بە مەبەستی بەرگریکردن لە خۆی لە بەرانبەر هێرشەکانی ئەنسارۆڵا بکات، بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە (گووشار بخاتە سەر سعوودیە بۆ ئەوەی) کۆتایی بە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر یەمەن بێنێت.

لە حاڵیکدا بایدن هەوڵ دەدات هێزەکانی وڵاتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بباتە دەرەوە، پێویستە لایەنەکانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە ناوچەکەدا کاریگەرییان هەیە بڕیاری نوێ بدەن و خۆیان ئامادە بکەن لە جیاتی ئەوەی پشت بە ئەمریکا ببەستن، خۆیان تێچووی دابینکردنی ئاسایش بدەن.

دەکرێ بڵێین ئەگەر هەر یەک لە سەرۆکانی پێشووی ئەمریکا ئەو هەنگاوەی ئێستای بایدنی هەڵبگرتایەت، لەوانە بوو سعوودیە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هێرشەکانی ئەنسارۆڵا و ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی نفوزی ئێران لە سنوورەکانی باشووری ئەو وڵاتە، سیاسەتی کوێرانەی هێرشی سەربازیی بۆ سەر یەمەنی نەگرتایەتە بەر.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین