سێ مەترسى رووبەڕووى ئيسرائيل دەبێتەوە وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

ئيسرائيل بەردەوام جەخت لەسەر هاوپەيمانى لەگەڵ ژمارەيەك وڵات دەكاتەوە، بەتايبەتيش يۆنان و قوبرس، بەو پێيەى سێگۆشەى بەديهێنانى ئامانجە ئابووريى و سياسييەكانن لە بەرانبەر ژمارەيەك وڵات لەو ناوچەيە، ئەو وڵاتە بايەخى تايبەتى هەيە.

بەر لە سەردانەكەى بنيامين ناتەنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل بۆ قوبرس و يۆنان بۆ كۆتاييهێنان بە ناكۆكييەكانى لەسەر كێلگەى گازى ئەفرۆديت، هەندێك ئيسرائيلى داوا دەكەن نابێت حكومەتى وڵاتەكەيان دەستبەردارى يەكێك بنەما ستراتييژيەكانى وڵاتەكەيان بێت، ئەوەش وەك بيرهێنانەوەيە لەسەر ئەوەى كە وڵاتى ترى وەك توركيا و لوبنان غەززەش لەو ناوچەيە هەن.
د.بێنى شيفينيە، لێكۆڵەرى بەشدار لە ناوەندى سياسى دەريايى و د.شائول حۆريف، سەرۆكى ناوەندى لێكۆڵينەوە لە زانكۆى حەيفا باس لەوە دەكەن، بڕيارە لەو نزيكانە سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل سەردانى قوبرس بكات، يەكێك لەو كێشانەى لەسەرى رێكدەكەون چارەسەكردنى ناكۆكييەكانە لەسەر كێڵگەى گازى ئەفرۆديت، ئەوەش دواى ئەوە دێت كە كۆمپانياى (نيو ميد ئينەرجى) لەدواى چەندين ساڵ سستى لە كاكردن بەشێك لە پڕۆسەى هەڵكەندنى هەڵسەنگاندنى لە كێڵگەى خەزان دەست پێكردووە، كە بڕەكەى بە (130) مليار مەتر چوارگۆشەى گاز  (BCM) دەخەمڵێندرێت، بەڵام لە (10٪) ئەو گازە كەوتۆتە ناو سنوورە ئاوەكانى ئيسرائيلە لەو شوێنەى پێى دەڵێن، "ياشى."

ناكۆكى ئيسرائيل و قوبرس لەسەر ئەوەيە چ وڵاتێك و چۆن ئەو كێڵگەى كار لەو كێڵگەيە دەكرێت، لەگەڵ ئەوەى كۆمپانيەكى قوبرسى لە داهاتوو گاز لە كێڵگەى ياشى دەردەهێنێت، لەبەرانبەريشد ا مافى ئيسرائيل دەدات.
لە هەمان كات كۆمپانياى نيو ميد راگەياندووە، ئامادەسازى بۆ ئەو گازە دەكات كە لە كێڵگەيە لە رێگەى بۆڕييەوە بۆ ميسر رەوانە دەكرێت.

ئەو دەستكەوتە بۆ هەموو وڵاتەكان گرنگە، قوبرسييەكان تواناى دەرهێنانى گازيان هەيە، لەبەرانبەردا قەرەبووى دارايى بەدەست دەهێنن، ئيسرائيل دەستكەوتى لە دابەشكردنى نەختينەيى پشكى خۆى دەبێت، ميسر پشكى لە چارەسەرى ئەو گازە دەبێت. 

ئەوەى ئەو وێنەيە لە هەمووان ئاڵۆزتر دەكات، ئەوەيە تەنيا سەرچاوەيەكى ئابوورى نييە، بەڵكوو يەدەگى گاز بووە بە سەرچاوەيەكى ستراتيژى، وڵاتان وەك ئامرازێك لە سياسەتى دەرەوە بە كارى دەهێنن، قەتەر گازى شل بۆ ئەوروپا رەوان دەكات، رووسيا سزاى ئەو وڵاتانەى پێ دەكات، كە هاوكارى ئۆكراينا دەكەن، بۆيە سازشى خۆبەخشانەى ئيسرائيل بەرانبەر دەستبەسەرداگرتنى يەدەگى گاز لە بەرژەوەندى قوبرس كارێكى ئاسان نييە، تەنانەت ئەگەر هاوپەيمانيشى بێت، چونكە يەدەگى گاز لە ئاوەكانى ئيسرائيل بە بنەمايەكى ستراتيژى ئەو وڵاتە دادەندرێت، پێويستە بە رێگەيەكى سوود بەخش بەكاربهێندرێت، تەنانەت كاتێك چەند دەستكەوتێك بە كۆمپانيا تايبەتەكانى وزەش دەدات، ئەوا لە واقيعد بەشێكى گەورەيە بۆ دەوڵەت، كە ستراتيژيەتى بەكارهێنانى ديارى دەكات.
لە دۆخى لوبنانيش مەرجى ئيسرائيل بۆ ئەوە سەركەوتنى ئەو رێككەوتنەيە كە لەسەر پەرەپێدانى كێڵگەى قانا سنوورێكى ئاويى درووست بكرێت، كە هەردوولا لەسەرى رێكبكەون و كۆتايى نێوانيان بێت، لەو حاڵەتەدا حكومەتى لابيد ــ بنێت سوودى لە سەرچاوەكانى وزە وەردەگرت، دەستكەوتێكى گەورەى سياسيش بوو بۆ كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى، سەبارەت بە ئەفرۆديتى قوبرسى ديارە ئيسرائيل بە خواستى خۆى دەستبەردارى بەشێكى دەبێت، بەبێ قەرەبووى گەورەى سياسى، ئەوە جگە لە دەستكەوتى دارايى و دەستبەجێ، بۆيە لەسەر ئيسرائيل پێويستە ئەو دەرفەتە بۆ كۆتاييهێنان بە ناكۆكى قوبرس بقۆزێتەوە، كە پێويستە لەسەرى رەچاوى سێ لايەن بكات:

يەكەم، توركيا لەسەر ئاستى ستراتيژى ئالنگەرييە لەبەردەم ئەم رێككەوتنە، چونكە دەسەڵاتى بەسەر بەشێك لە باكوورى قوبرسەوە هەيە، پێى وايە كێڵگەى ئەفرۆدێت مافى قوبرسى باكوورە، بۆيە بێ چارەسەكردنى ئەو دۆسيە، توركيا حيسابنەكردن بۆ قوبرسى باكوور هێزى سەربازى بەكار دەهێنێت، لەو كاتەدا ئيسرائيل لەو كێشەيە دەگلێت، چونكە ئەو كێڵگەيە خزاوەتە ناو خاكى ئيسرائيليش، ئەوەش دەخوازێت سەرەتا ناكۆكييەكان لەگەڵ توركيا چارەسەر بكات، بەريەكى يەكگرتوو دژ بە هەڕەشەكان لەو لايەنەوە درووست بكات.

دووەم: لەسەر ئيسرائيل پێويستە ئەو دەرفەت بقۆزێتەوە بۆ هێنانى لوبنان بۆ كۆڕبەندى گازى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و پەيوەستكردنى بە رێككەوتنە ناوچەييەكان، چونكە ئەو كۆڕبەندە لە (2019) دامەزراوە، ئامانجيش لێى بەهێزكردنى هاوئاهەنگى ناوچەييە لە بوارى پەرەپێدانى گازى سرووشتى، كە پێكهاتووە لە ميسر و ئيسرائيل و يۆنان و فەرەنسا و ئيتاڵيا و ئوردن و دەسەڵاتى فەڵەستين، لە پاڵ ئەوانەش ئەمەريكا و يەكێتى ئەوروپا لەو كۆڕبەندە چاودێرن، ئەو كۆڕبەندە كۆڵگەيەكى سەرەكيى ترە بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئيسرائيل، تەنيا هاوكارى ئابوورى دابين ناكات، بەڵكوو دەبێتە فاكتەرێكى بەستنەوەى ئێران و حزبوڵا، كە دەيانەوێت ئاڵۆزييەكان لە رێگەى دەرياوە لەگەڵ ئيسرائيل زياتر بكەن، چونكە ئەو كاتە دەبێتە پێشێلكردنى رێككەوتنە ناوچەيەكان لەگەڵ لايەنەكانى ترى ئەو كۆڕبەندە. 
سێيەم، پێويستە ئيسرائيل داواى لەخۆگرتنى رێككەوتنى لێتێگەيشتن لەگەڵ قوبرس و ميسر لەسەر پەرەپێدانى كێڵگەى غززەى دەريايى بكات، كە دەكەوێتە رۆژئاواى كەناراوەكانى غەززە، ئيسرائيل رايگەياندووەوە بايەخى سەرەكى بە دروستكردنى ئاسۆيەكى ئابوورى ــ سياسى بۆ كەرتى غەززە دروست دەكات، بەو دوايەش بڕيارى بەهێزكردنى گەشەى ئابوورى داوە لە رێگەى درووستكردنى لێتێگەيشتن كە دەبێتە پاڵنەرێكى گرنگ بۆ دەسەڵاتى و فەڵەستينى بزووتنەوەى حەماس تاوەكوو ناكۆكييە درێژخايەنەكانيان چارەسەر بكەن، هێوربوونەوەيەكى رێژەيى روو لەم ناوچەيە بكات، بەكارهێنانى ئەو رێككەوتنە لەگەڵ قوبرس بۆ رێككەوتنە سەرەكييەكان تاوەكوو  ئەو كارە وەك رابردوو بۆ وادەيەكى تر دواخرێت.
ئەو دەرهاوێشتانە ئاماژەن بۆ دڵەڕاوكێى ئيسرائيل، چونكە سازش لەسەر سەرچاوەيەكى ستراتيژى بۆ هێزەكانى ترى ئەو ناوچەيە دەكات، هاوپەيمانێكى وەك قوبرس و يۆنان، ياخود دوژمنێكى وەك حزبوڵا و حەماس، وا لە ئيسرائيل دەكات دۆسيەى كێڵگەى ئەفرۆديتى قوبرسى وەك دۆسيەكى ئابوورى نێوان كۆمپانياكانى وزە كە لە دەرياكانى ئيسرائيل كاردەكەن سەير بكات، بەشدارى ئيسرائيل لە ئاسايشى دەريايى و نەرمينواندنى، دەخوازێت بەرەوپێشچوونى دانووستاندنەكان لەگەڵ قوبرس بۆ بەهێزكردنى بەرژەوەندييە ستراتيژييە ناوچەييەكان گرنگە.

سەرچاوە: عەربى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین