له‌ نه‌مسا هێرش كرایه‌ سه‌ر شاندى ئێران ئێران

نوچه‌نێت

شاندى ئێران كه‌ بۆ به‌شداربوو له‌ گفتوگۆكانى دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى له‌ ڤیێنایه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند خۆپێشانده‌رێكى ئێرانییه‌وه‌ هێرشیان كرایه‌سه‌ر.

ئەمڕۆ سێشەممه‌، ٦ی نیسان، ئاژانسی هەواڵی "بی بی سی"، ڕایگەیاند لە ئێرانەوە عەباس عەراقچی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران سەرپەرشتی شانده‌ ئێرانییەکەی لە ئەستۆیە كه‌ به‌شدارى گفتوگۆى دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى ده‌كه‌ن. عەراقچی و تیمەکەی شەوی ڕابردوو گەیشتووتەنە نەمسا پایتەختی ڤیێنا.

میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاندووە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای دیداری نێوان عەراقچی لەگەڵ ئەنریکە مورا بەڕێوەبەری سیاسیی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لە کاتێکدا کە شوێنی دیدارەکەیان بەجێ دەهێشت، خۆپیشاندەرێک بە تووڕەییەوە ویستی پەلاماری عەراقچی بدات بەڵام ڕێگای پێ نەدرا.

میدیاکان دەڵێن خۆپیشاندەران کە لە سیاسەتەکانی ئێران ناڕازین لە بەرانبەر ئەو هوتێلەی کە بڕیارە دانیشتنی کۆمسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەوێدا بەڕێوە بچێ، کۆبوونەتەوە و باڵوێزخانەی ئێرانیش لە نەمسا سەبارەت بە پاراستنی ئاسایشی دیپلۆماتەکانی ئێران "هۆشداری" داوە.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین