فرۆكه‌ى بايكار ده‌رگايه‌كى نوێى هه‌نارده‌كردن له‌نێوان توركيا و سعوديه دەكاتەوە
نوچەنێت
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
لەدواى واژوكردنى گه‌وره‌ترين گرێبه‌ست له پيشه‌سازى به‌رگرى و فرۆكه‌وانى كه به‌گه‌وره‌ترين رێككه‌وتن داده‌نرێت له‌نێوان توركيا و سعوديه، فرۆكه‌ى بايكا‌رى توركی ده‌رگايه‌كى رێككه‌وتنى نوێ له‌نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ى كرده‌وه.
ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆڵ) لە ڕاپۆرتێکدا وردەکاریى ڕێككه‌وتنێكى نوێ نێوان توركيا و سعوديه لەبواری فڕۆکەى بێفڕۆکەوان دەخاتەڕوو، به‌هۆى ئه وسه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌يه‌ى توركيا له به‌رهه‌مهێنانى فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانى ناوخۆيى بايراكتارو هه‌نارده‌كردنى بۆ وڵاتان به‌ده‌ستى هێناوه، ده‌رفه‌تى زۆرى نوێ بۆ توركیا بۆ ره‌خساوه.
له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو وه‌زاره‌تى به‌رگريى سعوديه و كۆمپانياى بايكا‌رى توركيا رێككه‌وتنێكى نوێیان بۆ هه‌نارده‌كردن و هاوكارى فرۆكه‌ى بێ فرۆكه‌وانى هێرشبەری بايكا‌رى ئاكنجی واژۆكردووه.
به‌هۆى رێككه‌وتنى بايكا‌رى ئاكنجی ئه‌م ده‌رفه‌ته نوێيه‌ى ره‌خساندووه له‌نێوان كۆمپانياكانى پيشه‌سازى به‌رگرى توركيا و سعوديه بۆئه‌وه‌ى بتوانن زياتر په‌ره به هه‌نارده‌كردنى هه‌ردوولا بده‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و رێككه‌وتنه له ريازى پايته‌ختى سعوديه به ئاماده‌بوونى وه‌زاره‌تى به‌رگرى بۆ به‌ره‌و پێشوه‌چوونى به‌رهه‌مهێنانى فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وان له سعوديه مه‌راسيمه‌دا كۆمپانياكانى بايكارو ئاسێلسان و ڕۆكێتسانى توركى ڕێككه‌وتنيان له‌گه‌ڵ كۆمپانياكانى سعوديه واژۆكرد.
هالووك گۆرگون، سه‌رۆكى پيشه‌سازى به‌رگرى توركيا له مه‌راسيمه‌كه‌دا خۆشحاڵى خۆيان ده‌ڕبرى و رايگه‌ياند، به‌هۆى ئه‌و رێككه‌وتنه نوێيه و هاوكارى نێوان هه‌ردوو وڵات به‌هێزتر ده‌كات، ئه‌و وڵاتانه‌ى ته‌كنه‌ڵۆژياى نوێ به‌كارده‌هێنن ته‌نيا سوود به‌ده‌ست ناهێنن به‌ڵكوو په‌يوه‌ندييه‌كى به‌هێزتر له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كانى بايكاريان دروست كردووه، ئێمه توانيمان هاوبه‌شى له ته‌كنه‌لۆژياى وڵاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانانان به‌ش بكه‌ين، چونكه بايركارى چه‌ك فرۆكه‌يه‌كى ئاسايى نييه و ڕۆبۆتێكى زيره‌ك و فريوه به‌ده‌يان كۆمپيوته‌رو ده‌يان هه‌زار دێرى كۆد و زيره‌كى ده‌ستكرد تيايدا به‌كارهاتووه‌و به‌نرخێكى بێ ئه‌ندازه‌يه.
هه‌ر سه‌باره‌ت بە کڕێنى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان له هه‌واڵێكدا ماڵپه‌رى (حووريه‌ت) ئاماژه به‌وه ده‌كات، ماڵپه‌ڕى بزنس ئينسايده‌رى ئه‌مريكى، سه‌باره‌ت به زيادبوونى داواكارى و گرينگى پێدانى فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانى توركيا له وڵاناتى عه‌ره‌بى نووسيويه‌تى، ئايا وڵاتانى عه‌ره‌بى سعوديه و ئيمارات وازيان له نيگه‌رانييه‌كانيان هێناوه و چۆن گرينگى به فرۆكه بێفرۆكه‌وانييه‌كانى توركيا ده‌ده‌ن؟.
عه‌لى باكر، شاره‌زايه‌كى لە سیاسەتى تورکیا له زانكۆى قه‌ته‌ر دەڵێت، “ئه‌گه‌ر سه‌ير بكه‌ين واده‌رده‌كه‌و‌ێت ئيمارات و سعودييه تێرنابن له پڕ چەککردنى سوپاى ناوخۆيى وفرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانييه‌كانى توركيا، هه‌ردوو وڵات له‌م مانگانه‌ى كۆتايى به به‌هاى ملياره‌ها دۆلار ڕێككه‌وتنى زۆرگرينگيان بۆ فرۆكه بێفركه‌وانه‌كانى بايراكتارى توركى واژۆكردووه."
ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ش ئاماژه‌يه‌كه بۆ په‌ره‌سه‌ندنى گرينگى پێدانى وڵاتانى عه‌ره‌بى به به‌رهه‌مى توركيا بێ گوێدانه ئه‌و پرسه جياوازانه‌ى ساڵانى رابردوو له‌نێوان ئه‌و وڵاتانه هەبوو، ئووەك ده‌ر‌ده‌كه‌وێت كه توركيا چه‌نده ئاره‌زووى زيادبووه بۆئه‌وه‌ى چه‌ك به وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست بفرۆشێت.
ئه‌م ماڵپه‌ره ئه‌وەشى خستۆتەڕوو، ئه‌و رێككه‌وتنانه له میانى سه‌ردانه‌كه‌ى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان واژۆكراوه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌يه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى پێشه‌نگى كه‌نداوى عه‌ره‌بيينه ده‌توانن له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك ببنه گه‌وره‌ترين كڕيارى فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانى توركيا.
له‌م (10) ساڵه‌ى رابردوو سعوديه و ئيمارات ته‌نيا فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانى چينيان ده‌كڕى، به‌تايبه‌ت ئه‌و فرۆكانه‌ى له‌شه‌ره‌كانى ليبيا و يه‌مه‌ن شه‌ريان پێده‌كرا، به‌ڵام له‌دواى ئه‌م رێككه‌وتنه گه‌ورانه‌ى له‌گه‌ڵ توركيا واژۆكرا به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى دراماتيك و خێرايى به‌يكارى (TB2)ى توركى ئه‌م فرۆكه چينيانه گرينگيان له‌ده‌ست دایە داواكارييان لەسەر نییە.
هەروەها لێکۆڵەرەکەى زانکۆى قەتەر سه‌باره‌ت به فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانى توركيا رايگه‌ياندووه، ئه‌وه‌ى لێره گرينگه كرينى فرۆكه‌ى بيفرۆكه‌وان تێچووى زياترى ده‌وێت له كرينى ئه‌و سيسته‌مه، هه‌ر بۆيه‌ش له رێككه‌وتنه‌كه‌ى توركيا و سعوديه توخمه‌كانى ته‌قه‌مه‌نى و سيسته‌م و مه‌شق و ڕاهێنان و چاكسازى و يه‌كه‌كانى فه‌رمانده‌يى و كۆنترۆلى تێدايه، هه‌ربۆيه‌ش رێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ره‌تادا دوو مليار دۆلار تێچووى زياترى ده‌وێت بۆ جێبه‌جێكردنى گواسته‌نه‌وه‌ى ته‌كنه‌لۆژيا له‌نێوان هه‌ردوو وڵات.
سەرچاوە: ماڵپەڕی حوڕیەت
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment