جەنگى ئۆكراينا ئاڵۆزى جيۆسياسى لە دەرياى ئيجە لەنێوان توركيا و يۆنان درووست دەكات وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

رۆژنامەى (نيويۆرك سەن)ى ئەمەريكى راپۆرتێكى بڵاوكردۆتەوە تێيدا ئاماژە بەوە دەكات، ئەمەريكا بە نيازە پێگەى سەربازيى لە يۆنان فراوان بكات، لەو راپۆرتە هاتووە، لە نيشانەيەكى ناڕاستەوخۆى ترى جەنگى رووسيا ــ ئۆكراينا لەسەر گۆڕەپانى جيۆسياسى، واشنتن هەوڵدەدات بە هاوكارى لەگەڵ يۆنان بنكەى سەربازى لە بازنەى ستراتيژى لە دەرياى ئيجە فراوان درووست بكات، ئەوەش هەنگاوێكە توركيا تووڕە دەكات.

جەنگى رووسيا ــ ئۆكرانيا پرسە درێژخايەن و هەستيارەكانى نێوان ئەنقەرە و ئەسيناى لە دەرياى ئيجە خستە دۆخى ئارامييەكى رووكەشانە بۆ سەر گۆڕەپانى سياسى.

دەرياى ئيجە لەو قۆناغەى ئێستا لە هەموو كاتێك زياتر وەك قەڵايەك دژ بە فراوانخوازى رووسيا لە دەرياى رەش بۆ باشوور لێى دەڕوانێت، ئەو رێگايەشى بەرەو دەرياى ناوەڕاستى سپى لە ئۆكرايناوە دێت بە گەرووى دەرەدنيل تێدەپەڕێت، كە لە ژێر كۆنتڕۆڵى توركيايە.

ئەگەرى هەڵگيرسانى ناكۆكى

سەرەڕاى ئەوەى يۆنان و توركيا دوو دراوسێن، هەردووكيان ئەندامن لە هاوپەيمانى باكوورى ئەتڵەسى (ناتۆ) بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەو دواييە بەستەڵەكى نێوانيان توايەوە، ئەو دوو وڵاتە كۆمەڵ پرسى ناكۆك لەنێوانياندا هەيە.

ناكۆكييەكانى نێوانيان لەسەر دياريكردنى سنوورە ئاوييەكان و ناوچە ئابوورييە تايبەتەكان و بەكارهێنانى دوورگەكانە، سەبارەت بە توركيا بەتايبەت پرسى داماڵينى چەكە لە هەندێك دوورگەى يۆنان.

ئەو پرسەى دوايى لە پاڵ كێشەى بەردەوامى قوبرس خاڵى سەرهەڵدانى ناكۆكيەكانى نێوان ئەنقەرە و ئەسينايە، لەم دوايەش ئەمەريكا هەوڵەكانى بۆ فراوانكردنى خۆى لە دەرياى ئيجە دەست پێكردووە.

لە سەرەتاى ئەو مانگە جريس مينج، كۆنگرێسمانى ديموكراتەكان پڕۆژە ياسايەكى بۆ فراوانكردنى پێگەى سەربازى لە يۆنان پێشكەش كردووە، بەتايبەتيش فۆكەسى لەسەر ئەو دوورگانەيە كە لەگەڵ توركيا لەسەرى ناكۆكن.

ئامانجى ئەو هەنگاوەى مينج پاڵپشتى يۆنان و بەهێزكردنى هاوكارى ئەمنى بەرگرى قووڵترە لەنێوان هەدوو وڵات، ئەو پڕۆژە ياسايە پێش ناردنى بۆ جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا دەخرێتە چوارچێوەى دانووستاندنەكان لەگەڵ ئەنجوومەنى پيران.

بەتايبەت ئەو هەموارە پێويستى بەوە وزارەتى دەرەوە و بەرگرى راپۆرتێكى هاوبەشى بە ليژنەكانى كۆنگرس بدەن، كە تايبەتن بە پەيوەندييە ئەمنييەكانى ئەمەريكا و يۆنان. 

هەموارى كۆنگرێس لەسەر ئەو راپۆرتە لە ماوەى دوومانگ لەدواى واژۆى كۆتايى ئەو ياسايە دەبێت، پێويستە زانيارى شيكارى لەسەر ئەگەرى هەبوونى بنكەى ديكە ياخود هەبوونى بنكەى سەربازى ئەمەريكى فروان لە يۆنان لەخۆ بگرێت، بەتايبەت لە دوورگەكانى ئەو وڵاتە. 

ئەو پڕۆژە ياسايە دۆخى هاوكارى لە بوارى ئاسايش بەگوێرەى خواستەكانى ياساى بەرگرى و هاوبەشى پەرلەمان لە نێوان يۆنان و ئەمەريكا لە (2021)ى لەخۆى گرتبێت، هەروەها پڕۆژە ياساكە دەبێت باس لە مافى بنكەكانى بە ئەمەريكا دراون بكات، بە پشتبەستن بە رێككەوتنى بەرگرى دوولايەنەى نێوانيان كە لە (14)ى تشرينى يەكەمى (2021) كە چوار بنكەى سەربازى ترى لە يۆنان بە هێزەكانى ئەمەريكا دراوە. 

يەكێك لەو دوورگانەى كە بە ئەمەريكا دراوە، دوورگەى سيكيرۆسە، دەكەوێتە ناوەڕاستى دەرياى ئيجە، دوورگەى ليمنوسيش دەكەوێتە ئەوپەڕى باكوورى يۆنان.

لەسەرەتاى دەستپێكردنى جەنگى ئۆكراينا شارى ئەليكساندرۆپۆلى، كە كەوتۆتە سەر كەناراوەكانى باكوورى يۆنان، وەك ناوەندێكى سەرەكى لۆجۆستى لێهاتووە بۆ رەوانەكردنى پێداويستى سەربازى بۆ وڵاتانى ئەندامى ناتۆ، بەتايبەت پۆڵندا، كە لەوێوە هاوكارييەكان دەگاتە ئۆكراينا.

ئەگەر هەيە هەبوونى بنكەى سەربازى لەو دوو دوورگەى دەرياى ئيجە ببێتە هۆى كاركردن لەسەر يەكخستنى دوورگەى ئەلكساندرۆپۆلى لەگەڵ بنكەى دەريايى يۆنانى و هاوپەيمانى ناتۆ لە كەنداوى سوودا لە دوورگەى كريت لەو سەرى باشوورەوە، ئەوە جگە لە بەهێزكردنى بەرژەوەندييەكانى رۆژئاوا لەسەر سنوورى باشوور بۆ هاوپەيمانى ناتۆ لە پێناو گەيشتن بە كەناڵى سوێس.

زيادبوونى چالاكييە سەربازييەكانى پنتاگۆن لە يۆنان، بەشێوەيەكى سەرەكى وەڵامى جەنگى ئۆكراينايە، هەروەها وڵامى چالاكييە دەرياريييەكانى پێشوو و ئێستاى رووسيايە.

لە كاتێدا دوورگەى سيكرۆس و لمينوس لاى زۆربەى ئەمەريكييەكان ناڕوونن، بەڵام ئەوەندە هەيە هيوايەك ئەو يۆنانيانە هەيە كە بەگشتى پێشوازى لە هەبوونى زياترى سەربازى ئەمەريكا لەو ناوچەيە دەكەن.

يەكێك لە هۆيەكانى ئەو پاڵپشتييە يۆنانييە، هەبوونى ئەمەريكى زياتر بۆى هەيە ببێتە پارێزگارى يۆنان لە هەڕەشەكانى توركيا، هەبوونى سەربازى ئەمەريكا دەبێتە هۆى پڕكردنەوەى كاتى ئاسمانى يۆنان و پارێزگارى لە فڕينى فۆڕكەكانى توركيا.

دوورخستنەوەى توركيا

ئەو بنكەيە بۆ بەهێزكردنى ئاسايشى رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەندە، سەبارەت بە هەڕەشەكانى رووسيا، بەڵام لە هەمان كاتيش دوورخستنەوەى توركيا لە يۆنان.

لاى خۆشيەوە راگەياندنەكانى توركيا پێشتر قسەيان لەسەر ئەو پڕۆژەى ئەمەريكا كردووە، كە توركيا زۆر بە جددى چاودێرى بەرەوپێشچوونەكان دەكات.

بە درێژايى هێڵى (25) تيشك خراوەتە سەر زۆربەى  ستراتيژيەتى دەريايى توركى لە دەرياى ئيجە، لە ديدى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا ئەوە هەوڵى تۆڵەكردنەوەيە، پێويست ناكات دەريا و دوورگەكانى سەر كەناراوەكانى توركيا و ئەو هێڵە بخرێنە ژێر سەروەرى يۆنان.

سەرچاوە: خەليج جەديد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین