سەرۆكى رووسيا سەردانەكەى بۆ توركيا هەڵدەوەشێنێتەوە تورکیە

نوچەنێت

بڕياربوو لە مانگى داهاتوو ڤلاديمێر پووتين، سەرۆكى رووسيا سەردانى توركيا بكات، بەڵام بەهۆى هۆكارى ئەمنى ئەو سەردانە هەڵوەشايەوە، چاوەڕوان دەكرێت رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا بۆ گفتوگۆ لەسەر رەوانەكردنى دانەوێڵەى ئۆكراينا سەردانى رووسيا بكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (23/ئاب/2023( ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاويكردەوە سەرچاوەيەك لە سەرۆكايەتى توركيا رايگەياند، سەردانى سەرۆكى رووسيا بۆ توركيا هەڵوەشايەوە، سەبارەت بە كاتى سەردانەكەى ئەردۆغان، ئەو سەرچاوەيە ئاماژەى بەوە كرد، ئەگەر هەيە سەرۆكى توركيا لە مانگى تشرينى دووەمى لەگەڵ پووتين كۆبێتەوە، بەدووريش نازاندرێت شوێنى كۆبوونەوەكە لە رووسيا بكرێت. 

لەلايەكى ترەوە، چەند سەرچاوەيەك لە سەرۆكايەتى توركيا رايانگەياندووە، لە چەند رۆژى رابردوو گێڕانەوەى رووسيا بۆ رێككەوتنى هەناردە دانەوێڵە خێراتر بوو، هەروەك بڕياريشە لە چەند رۆژى داهاتوو هاكان فيدان، وەزيرى دەرەوەى توركيا سەردانى رووسيا و ئۆكراينا بكات.

دەربارەى هەنگاوى پێشوەختەش، ئەو سەرچاوانە ئاماژە بەوە دەكەن، هەندێك بەرەوپێشچوون لە دانوستاندنەكان هەيە.

سەبارەت بەو رێگە نوێيەى ئۆكراينا باسى دەكات، سەرچاوەكەى سەرۆكايەتى توركيا جەختى لەسەر ئەوە كردووە، دوورخستنەوەى رووسيا لە رێگەى نوێ راست نييە.

لە مانگى تەمووزى ساڵى رابردوو ئۆكراينا و رووسيا بەنێوەندگيرى توركيا و چاودێرى نەتەوە يەكگرتووەكان واژۆكرا، بەڵام لە مانگى تەمووزى ئەمساڵ توركيا ئەو رێككەوتنەى درێژ نەكردەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین