سەرۆكی پێشووتری مۆساد و خاوەنی پەیوەندییە نهێنییەكان كۆچی دوایی كرد وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

مۆسادى ئيسرائيلى مردنى شەباتى شاڤێت، حەوتەم سەرۆكى ئەو دەزگاكەى بە نەخۆشى دڵ لە تەمەنى (84) ساڵى راگەياند، مردنيشى بە زيانێكى گەورە ناودەبات، بەهۆى ئەوى چەندين ساڵ لەو دەزگايە خزمەتى كردووە و رۆڵى گرنگى لە چالاكييە تايبەتەكان هەبووە.

شاڤێت لەسەرەتاوە وەك ئەفسەرى كۆكردنەوەى زانيارى لە ئێران كارى كردووە، چەندين پۆستى يەك لەدواى لەدواى يەكى وەرگرتووە تاگەيشتۆتەوە باڵاترين پۆست لەو دەزگايە.

شەباتى كارى لەسەر فروانكردنى پەيوەندييە نهێنييەكان كردووە، تا لە ساڵانى (1989 بۆ 1996) سەركردايەتى ئەو دەزگايەى كردووە پەيوەندى لەگەڵ ژمارەيەك وڵاتى عەرەبى درووستكردووە.
يارۆن دۆكمان، پەيامنێرى ئەمنى رۆژنامەى يەديعوت ئەحرەنوتى ئيسرائيلى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، شاڤێت، لە ماوەى هەڵگيرسانى جەنگى يەكەمى كەنداو سەرۆكايەتى مۆسادى وەرگرتوە، بە يەكێك لە كۆڵەگەكانى چالاكى و هەواڵگرى و ئاسايشى ستراتيژى ئيسرائيل دادەندرێت، سەرەڕاى ئەوەى شاڤێت بە فەرمى خانەنشين بووە لەكارى ئەمنى، بەڵام لەدواى خانەنشينى بەشێكى فراوان هەندێك كارى جێبەجێ دەكرد، دەرسى سەركردەكانى مۆساد و بەرپرسەكان دەگوت، ماوەى چەندين ساڵ سەرۆكى كۆمەڵەى خانەنشينى مۆساد بوو.
پەيامنێرەكەى ئەو رۆژنامە ئيسرائيليە دەڵێت، “شاڤێت لە سوپا خزمەتى كردووە، بڕوانامەى رۆژهەڵاتناسى لە زانكۆى عيبرى لە قوددس و ماستەر لە ئيدارەى گشتى لە هارڤەرد بەدەستهێناوە، ساڵى (1964) چۆتە دەزگاى مۆساد، ژيانى بە كۆكردنەوەى زانيارى لە ئێران دەست دەستپێكردووە، پاشان لە كوردستان كارى درووە، چەندين پۆستى باڵا و سەركردايەتى جێبەجێكردنى كردووە، لەنێوان (1986بۆ 1989) جێگرى ناحۆم ئەدموونى سەرۆكى مۆساد بووە، لەو ماوەيە دەستى بە رێكخستنى پێكهاتە و ديزاينكردنەوەى بيروباوەڕى ئەمنى ئەو دەزگايە بووە، لەسەردەمى ئەو بەشدارى مۆساد لە عێراق و ئێران لەدواى داگيركردنى كوێت لەلايەن عێراقەوە فراوان بووە، هەوڵەكانى لە پەرەپێدانى ئەتۆمى لە ئێران دەست پێ كرد، لەدواى كۆتاييهتانى جەنگى سارد پەيوەندييەكانى لەگەڵ وڵاتانى ئەوروپاى رۆژهەڵات دەست پێ كرد، ئەوە جگە لە پەيەوەندييەكانى لەگەڵ چين وڵاتانى رۆژهەڵاتى ئاسيا پەيوەندى هەبوو."
شاڤێت بازنەهێنييەكانى فراوانكرد، لە (1994) يارمەتى پڕۆسەى ئاشتى لەگەڵ ئوردن دا، دەرفەتى لەبەردەم رێككەوتن لەگەڵ ئۆسلۆ كردەوە بۆ بەهێزكردنى پەيوەندييەكانى لەگەڵ وڵاتانى ئيسلاميى لەو ناوچەيە ناوچەكانى تر، كاتێكيش ئەو پۆستەى وەرگرت رۆشنبيرى بوارى رێكخستن دەركەوت، فۆكەسى خستە سەر پرسى بەها و سەرچاوە مرۆييەكان، لە بازنەيەكى فراوان لێكۆڵينەوەى كرد، بيروبۆچوونى مۆسادى داڕشتەوە، بەهاكانى دياريكرد، لە ماوەى كاركردنى (16) هەزار جووى لە ئيسيوبيا رزگاركرد و هێنانيەوە بۆ ئيسرائيل، كاتێكيش لە (1982) جووەكان لە رێگەيان بۆ ئيسرائيل لە سوودان راگير دەكران، چەند ئەندامێكى مۆساد لە سوودانييەكان نزيكبوونەوە، توانيان بڕوايان پێ بهێنن، كە ئەوان كەىك بەشێك لە گوندێكى پەناگەى نزيك لە سوودان كاردەكەن. 

دۆكمان باس لەوەش دەكات لەدواى كۆتاييهاتنى خزمەتەكانى لە ريزەكانى مۆساد شاڤێت كرا بە بەڕێوەبەرى جێبەجێكار لە كۆمپانياى مەكابى بۆ خزمەتگوزارى تەندروستى، پاشان چەندين ساڵ راوێژكارى ليژنەى لقى دەزگا نهێنييەكانى سەر بەكاروبارى دەرەوە و بەرگرى بوو لە كنێست، پاشان بوو بە سەرۆكى كۆمەڵەى خانەنشينانى مۆساد، لەو چەند ساڵەى رابردوو لەسەر پرسە سياسييەكان دەينووسى، لە (2015) لە بابەتێك باس لە ناتەنياهۆى سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل دەكات و دەڵێت، بنيامين ناتەنياهۆ ئاسايشى ئيسرائيل رووبەڕووى مەترسى دەكاتەوە، بە شكستخواردوو بەرانبەر حەماس و ئێران تۆمەتبارى دەكات، هەروەك پێشى وايە ئەمەريكاى كردووە بە دووژمن، لەدواى رێككەوتنى ئاڵوگۆڕى ديلەكان لە (2011) لەگەڵ حەماس كە بەو هۆيەوە هەزار و (200) گيراوى فەڵەستينى ئازادكران و ئاسايشى دەوروبەرى غەززە بێ بايەخ كرا، بەڵام نەبوو مەرجێكى پێويست بۆ بوونمان وەك گەلێك، پاشان دەپرسێت، چەندمان خوێن لەبەرانبەر چەند كيلۆمەترێك خاك رشت، جگە لەوەش بەهاى مرۆڤ بەرزترە لە بەهاى زەوى، ئەوە يارييەك نييە، دەستكەوتەكەى سفر بێت لە چارەسەرى دوو دەوڵەت كە ململانێى راستەقينە لەسەر رێژەوەيەكى كەمى زەوييە.
سەبارەت بە چارەسەرى دوو دەوڵەت لە بابەتێكى رۆژنامەى يەديعوت ئەحرەنوت هاتووە، هەموو ئەو دەستەواژانەى باس لە چارەسەرى دوو دەوأەت دەكات، دەستەبەجێ دەستەواژە بەناوبانگەكانى فەرهەنگى عيبرى وەك خائين و نازى لەخۆى دەگرێت، كە هەڵەمەتێكى تراساندنى بەردەوامە لە ئيسرائيل دژ بەو كەسانەى پاڵپشتى ئەو چارەسەرە دەكەن، ئەوەش هەوڵێكە بۆ دووبارە گێڕانەوەى ململانێى ئيسرائيلى بۆ ناوەندى گفتوگۆى گشتى، هەروەك جەختيش لەسەر دەستگرتنى جوو بەو خاكە دەكاتەوە، هەروەك خوێنڕێژى دەمێنێت تاوەكوو جوو لە ئيسرائيل لە ژياندابن ئەو ململانێيەش بەردەوام دەبێت، هەروەك پێويستە بڕوامان بەو قەسەيە نەيەت كە پێمان دەڵێن، ئيسرائيل بەهێزترينە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بەڵام لە هەمان كات حەماس و جيهادى ئيسرائيلى دەمانترسێنن.

سەرچاوە: عەرەبی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین