بـایـدن دووبـارە دەگـەڕێـتـەوە فـەلـەسـتـیـن ئابووری جیهان
ناڕوونی لە سیاسەتی ئیدارەی جۆو بایدن، لە پرسی فەلەستین و، دووبارە گەڕانەوەی ئەمریکا، بۆ پرۆژە و هاوکاریکردنی ئەمریکا، گومانی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل دروستکردووە.

نوچەنێت

جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا و ئیدارەکەی، دەیانەوێت هاوکارییەکانیان بۆ وڵاتی فەلەستین دەستپێبکەنەوە، دوای ئەوەی سەرجەم هاوکارییەکانی ئەمریکا، بۆ فەلەستینییەکان لەسەردەمی ئیدارەی دۆنالد ترەمپ وەستێنران. 

سەرچاوەیەک لە کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە ئیدارەکەی بایدن پلانی هاوکاریکردنی وڵاتی فەلەستینی بە 235 میلیۆن دۆلار هەیە، ئەم هاوکارییە چەند بوار لە خۆ دەگرێت، لەوانە:  150 میلیۆن دۆلار، هاوکاریکردنی پەنابەرانی فەلەستینی لە چوارچێوەی، پرۆژەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و، پرۆژەی (UNRWA)، هەروەها  75 میلیۆن دۆلار، وەک پاڵپشتی ئابووری و، 10 میلیۆن دۆلار، بۆ گەشەپێدانی ئەو وڵاتە لە خۆ دەگرێت

پـرۆژەی UNRWA 

ئاژانسی UNRWA، لە ساڵی 1949  بە هاوبەشی لە نێوان وڵاتی ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا، بۆ هاوکاریکردن و چارەسەرکردنی، پرسەکانی تایبەت بە فەلەستین دامەزراوە، کە بەرپرسە لە دابینکردنی هاوکاری؛ خوێندن، پاراستن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی، بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان. 

وڵاتانی ڕۆژئاوا بە ڕێژەی، 93.28% هاوکاری فەلەستنییەکان دەکەن، لە ڕێگەی ئەم پرۆژەیەوە، هاوکات ئەمریکا بە گەورەترین بەخشەر لەئەو پرۆژەیە دادەنرا تا کۆتاییەکانی ساڵی 2016 و، زیاتر لە 368 میلیۆن دۆلار ،کە دەکاتە ڕێژەی 30%ـی، کۆی هاوکارییەکانی ئەو پرۆژەیە لە جوڵەکانی، ناوچەکەدا خەرجکردووە. 

UNRWA لە ئێستادا هاوکاری (چاودێری تەندروستی و خوێندن و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی)، بۆ زیاتر لە پێنج میلیۆن هاوڵاتی، فەلەستینی لە ئوردن، لوبنان، سوریا و ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین و کەرتی غەزە دابیندەکات. 

ستێفان دوجاریك، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، پاڵپشتی و دڵخۆشی خۆی بۆ ئەو بڕیارەی بایدن و، دووبارە گەڕانەوەی ئمەریکا، بۆ پرۆژەکە خستەڕوو و، هیوای خواست، وڵاتانی دیکە شوێن داوای گونجاو بکەون. 

لە ساڵی 2019ـدا، ئەنجومەنی گشتی ڕێکخراوی UN، دەنگی دا بە دووبارە هاوکاریکردنی فەلەستین، لە چوارچێوەی پرۆژەی UNRWA، بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە، لەو بارەیەوە، 169 وڵات ڕەزامەند بوون، لەئەو بڕیارە، بەڵام ئەمریکا لە سەردەمی، (دۆنالد ترەمپ)و، وڵاتی ئیسرائیل، بڕیارەکەیان ڕەتکرەدەوە و، ڕێگر بوون لە هاوکاریکردنی فەلەستین.

پلانی بایدن لە چارەسەرکردنی پرسی ئیسرائیل و فەلەستین! 

دوای بڵاوبوونەوەی، پلانی دووبارە هاوکاریکردنی فەلەستین، لە لایەن ئیدارەی ئەمریکاوە، باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتۆن، ناڕەزایەتییەکانی وڵاتی ئیسرائیلی، لەئەو هەوڵەی ئەمریکا دووباتکردەوە و، بە دووبارە سەرهەڵدانەوەی کێشەکان و، قوڵببونی پرسەکانی ناوچەکەیان ناوزەند کرد. 

ڕۆژنامەی پۆلیتیکۆی ئەمریکا، ڕاپۆرتێکی بلاوکردووەتەوە و، تێیدا ئاشکرایکردووە، کە بایدن تا وەکوو، ئێستا هیچ پلانێکی بۆ پرسی  ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان نییە. 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: "بە پێچەوانەی باراك ئۆباما و دۆناڵد ترامپ، بایدن نێردەی تایبەتی ئیدارەکەی، بۆ جەختکردنەوە لە پرسی ئیسرائیل و فەلەستین دەستنیشان نەکردووە، هەروەها بەپێچەوانەی بیل کلینتۆنەوە، بایدن هیچ پلانێکی نییە، بۆ هیچ جۆرە کۆنفراسێکی ئاشتی، یان تەنانەت پرۆسەی ئاشتی." 

پۆڵیتیکۆ لە راپۆرتەکدا، جگە لەوەی سیاسەتی بایدنی، بۆ پرسی فەلەستین بە هاوشێوەی سیاسەتەکانی جۆرج بۆش شوبهاندووە، لە مامەڵەکردن لە پرسی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا، ئاماژەی بەوە کردووە کە پێنەدانی ئەولەوییەت، بۆ ئەو پرسە لە لایەن بایدن و، خاوی مامەڵەکردنی بایدن لە پرسی فەلەستین، ئاستنەگی بەردەم کێشەکانی ئەو دوو وڵاتە فراوانتر دەکات، بە تایبەتی ئەگەر ئیسرائیل بەردەوام بێت، لە فراوانکردنی هەژموونەکانی لە ناوچە ستراتیژەکانی وڵاتی فەڵەستین.

ئەم هەوڵەی کۆنگرێسی ئەمریکا، بۆ پرسی فەلەستین لە کاتێکدایە، کە لە دوای ڕووداوەکانی ساڵی 2020 و، لێکەوتە دژوارەکانی پەتای کۆرۆنا، لەسەر ئابووری وڵاتی فەلەستین، وێڕای گرژییە سیاسی و ئەمنییەکان، ئابووری ئەو وڵاتە بە ڕیژەی 12% داتەپی و، کورتهێنانی بودجەی وڵات بۆ زیاتر لە 5 میلیار دۆلار بەرزبوویەوە، لە هەمانکاتدا، داهاتی تاکە کەسی هاوڵاتی فەڵەستینی، بۆ زیاتر لە 14% دابەزی و، ڕێژەی بێکاری بۆ 29% بەرزبوویەوە. 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین