قەيرانى نەيجەر چ كاريگەرييەكى لەسەر بەرژەوەندى ئابووريى و ئەمنى توركيا لە ئەفریقيا هەيە؟
نوچەنێت
وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها
ناوەندەكانى توركيا ترسیان لە كاريگەرى كودەتاكەى نەيجەر لەسەر بەرژەوەندييەكانى وڵاتەكەیان لەو كيشوەرە هەيە، كە لە چەند ساڵى رابردوو بەرژەوەندى ئەمنى و ئابوورى بەتايبەت لە ناوچەى ساحل و رۆژئاواى ئەفريقيا گەشەى كردووە.
دواى كودەتاكەى كۆتايى مانگى تەمووزى ئەمساڵ لە نەیجەر وەزارەتى دەرەوەى توركيا لە راگەيێندراوێكدا ئاشكراى كرد، بە نيگەرانيەكى زۆرەوە چاودێرى لەسەر كارلادانى محەمەد بازوم، سەرۆكی ئەو وڵاتە دەكەین كە بە ديموكراسيانە هاتۆتە سەردەسەڵات دەكەين، كە لايەن گرووپێك لەناو هێزە چەكدارەكانى ئەو وڵاتە كودەتاكە كراوە.
وەزارەتى دەرەوەى توركيا لە بەشێكى ترى راگەيێندراوەكە دەڵێت، "هيواخوازين سيستەمى دەستوورى و ئاشتى كۆمەڵايەتى و سەقامگيرى لە نەيجەرى دۆست دانەڕوخێت."ئاماژە بەوەش دەكات لەو قۆناغە ناخۆشە لەپاڵ نەيجەير دەوەستین.
هەر سەبارەت بەو كودەتايە رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، وڵاتەكەى پێى وايە بڕيارى كۆمەڵەى ئابوورى وڵاتانى رۆژئاواى ئەفريقيا (ئيكواس) سەبارەت بە دەستوەردانى سەربازى لە نەيجەر بڕيارێكى درووست نييە.
دەربارەى رۆڵی توركیاش سەرۆكی توركیا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، چۆنيەتى رۆڵبينى سەرەكيمان لە نەيجەر هەڵدەسەنگێنين، هەروەك ئاماژەى بەوەش كرد، ئەگەر هەیە دەستوەردانى سەربازى لە نەيجەر ببێتە هۆى ناسەقامگيرى لە چەند وڵاتێكى ئەفريقيا.
لە بەشێكى ديكەى قسەكانى ئەردۆغان دەڵێت، "هيواخوازين بەزووترين كات ئاشتى و سەقامگيرى لە نەيجەر بەرقەراربێت، پێم وايە گەلى نەيجەر بايەخ بە ديموكراسى دەدەن، لە نزيكترين كات روو لە هەڵبژاردن دەكەن، توركيا بەردەوام دەبێت لە وەستان لەپاڵ گەلى نەيجەرى دۆست و برا.
قەبارەی بازرگانی توركیا لە ئەفریقیا
لەسەرەتاى ئەو سەدەوە قەبارەى بازرگانى نێوان توركيا و ئەفريقيا لە چوار مليار و (300) مليۆن دۆلارەوە تا ئێستا گەيشتۆتە زياتر (35) مليار دۆلار، لەو بڕە (12) و (500)بۆ باشوورى بيابانى گەورەيە لە ئەفريقيا، كە دەكاتە (36.8%).
بەگوێرەى داتاكانى دەستەى ئامارى توركى لە ساڵى رابردوو بەهاى بازرگانى توركيا لەگەڵ وڵاتانى رۆژئاواى ئەفريقيا نزيكەى شەش مليار و (500) دۆلار بوو، بەڵام لەگەڵ وڵاتانى ساحل كە مۆريتانيا و سەنيگال و مالى و بۆركينافاسۆ و نەيجەر و نەيجيريا و چاد و سوودان و ئيريتريا دەگرێتەوە، بڕەكەى دەگاتە چوار مليار و (100) مليۆن دۆلار.
لە (2013) قەبارەى بازرگانى توركيا لەگەڵ ئەفريقيا گەيشتە زياتر لە (21) مليار دۆلار، پشكى وڵاتانى باشوورى بيابانى گەورە لە (32%) بوو.
بەگوێرەى ئەو ژمارانە قەبارەى بازرگانى توركيا لەگەڵ باشوورى بيابان گەيشتۆتە دوو مليار و (400) مليار دۆلار لەگەڵ پشكى رۆژئاواى ئەفرقيا گەيشتۆتە لە (34.7%) ناوچەى ساحل گەيشتۆتە لە (18.8%) كە بڕەكەى لە يەك مليار و (300) مليۆن دۆلار.
ئەو داتايانە دەرى دەخات ئابوورى توركيا لەناوچەى ساحل و رۆژئاواى ئەفريقيا لە (10) ساڵى رابردوو لەپاڵ هەژموونى سياسى و سەربازيى زيادى كردووە.
تۆنجى دەميرتاش، نووسەرى تورك راپۆرتێكى مانگانەى لە گۆڤارى كريتر بڵاوكردۆتەوە، پێى وايە ئەو كودەتايەى نەيجەر كێشەى گەورە لەسەر ئاستى ئاسايشى ناوچەيى درووست دەكات.
نەيجەر و نەيجيريا بە درێژايى (1500) كيلۆمەتر سنوورى هاوبەشيان هەيە، هەروەك وڵاتى بينێن، دراوسێى نەيجەرە، هەروەها يەكتربڕى سێ وڵاتە گرووپى رێكخراوى تيرۆرستى داعش لە باكوورى ئەفريقيا هەيە، كە چالاكييەكان چالاك دەبێت لەسايەى ناسەقەمگيرى و پڕكردنەوەى دەسەڵات بۆ پڕكردنەوەى ئەو بۆشايە.
ئەو نووسەر توركە باس لە كاريگەرييەكانى ئەو كودەتايە لەسەر باكوور و رۆژئاواى ئەفريقيا دەكات، ئەو دۆخەش مەترسى لەسەر بەرژەوەندييەكانى توركيا لەو ناوچەيە و بەتايبەت ليبيا درووست دەكات، هەروەها ئەگەر هەيە كاريگەرى لەسەر بازرگانى توركيا لەگەڵ ئەفريقيا هەبێت، بەتايبەت لەو چەند ساڵەى رابردوو فراوان بووە.
مەترسيى و ئاڵنگەرييە ئەمنييە ناوچەييەكانى توركيا
دەميرتاش پێى وايە كودەتاى نەيجەر لە شوێنێكى ستراتيژى ئەنجام دراوە، كاريگەرى لەسەر هەموو ناوچەكە دەبێت، هەروەك كاريگەرى لەسەر خشتەى كارەكان بۆ ماوەيەكى درێژ نەك تەنيا لەسەر ساحل و باكوورى ئەفريقيا، بەڵكوو لەسەر ليبيا و جەزائيريش دەبێت، توركياش بەرژەوەندى ستراتيژى لە باكوورى ئەفريقيا هەيە، ئەگەر هەيە ئەو قەيرانەى ئێستا كاريگەرى لەسەر بەرژەوندييەكانى توركياش ببێت.
لە ديدگايەكى فراوانترەوە رێكخستنەكانى پەيوەست بە رێكخراوى تيرۆرستى قاعيدە و داعش لەو ناوچەيە هەن، ئەگەر ژينگەيەكى گونجاو بڕەخسێت سوود لەو قەيرانە وەردەگرن و زياد دەكەن، بەوەش هەژموونيان لە رۆژهەڵاتى ساحل زياد دەكات.
لە سايەى ئەو سيناريۆيە هاوكارى لەگەڵ رێكخراوى شەبلب كە درێژكراوەى قاعيدەيە پارێزگارى لە مانەوەى خۆى لە سۆماڵ دەكات، هەروەها ئەگەر هەيە رێكخراوەكانى تر دۆخێ ناسەقامگير لە دەرەوەى ناوچەى ساحل دروست بكەن.
هەروەك دەميرتاش دەڵێت، توركيا دەتوانێت پرەنسيپى دەستوەرنەدان لە كاروبارى وڵاتانى تر پەيڕە بكات، دەست بە دەستپێشخەرى ديپلۆماسى و هاوئاهەنگى لەپێناو دۆزينەوەى چارەسەرێك بۆ قەيرانى نەيجەر و پاڵپشتى لە سەقامگيرى ناوچەيى لەسەر بنەماى رێزگرتن لە چارەسەرييەكانى ئەفريقيا بۆ كێشە تايبەتييەكانيان بكات.
سەرەڕاى ئەو پاڵپشتيەى توركيا بۆ هەندێك وڵاتى ئەفريقيا لەبوارى بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر، دەكرێت بەشدارى ديكەى لە ناوچەى ساحل و دەوروبەرى لەچوارچێوەى ئاڵوگۆڕى ئەزموون و هاوكارى ئەمنى و باشتركردنى تواناكانى ئەو ناوچەيە هەبێت، ئەو پرسە بۆ پارێزگارى لە بەرژەوەندى ستراتيژى ئەفريقيا و ناوچەى ساحل زۆر گرنگە، بەتايبەتيش لە ليبيا، چونكە توركيا وەبەرهێنانى لەو ناوچەيە زۆرە.
بۆ نموونە كۆمپانیاى " Karpowership" لە وڵاتانى سەنيگال و گامبيا و سيراليۆن و ساحل عاج و بيسا و غانا بايەخ بە چالاكى وزە دەدات، ياخود كۆمپانيایەكى وەك "SUMMA" پڕۆژەى ژێرخان و سەرخانى فراوان لە وڵاتانى وەك نەيجەر و سەنيگال و سيراليۆن چالاكى بارزگانى توركيا لە رۆژئاوتاى ئەفريقيا و ساحل جێبەجێ دەكات.
بەردەوامى هەبوونى توركيا لەو ناوچەيە زۆر گرنگە، لەلايەنى بازرگانييەوە لە پلەى يەكەمە، هەروەك رۆڵى گرنگى لە هەوڵەكانى گەشەى وڵاتانى ئەو ناوچەيە هەيە، لەسەر ئەو بنەمايە نەبوونى سەقامگيرى و هەڕەشەى تيرۆرستى لەو ناوچەيە كاريگەرى لەسەر هەموو چالاكى وەبەرهێنان و بارزگانى دەبێت.
هاوكارى بەرگرى و ئەمنى توركيا لەگەڵ ئەو ناوچەيە
لەپاڵ چالاكييە ئابوورييەكان لەو ساڵانەى رابردوو توركيا چالاكى لەبوارى بەرهەمهێنانى پيشەسازى بەرگريش زياد كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا زانيارى لەبوارى بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر ئاڵوگۆڕ دەكەن، چەكى بەهێز و پێداويستى پێشكەوتوویان پێداون، كە هاوكار دەبێت بۆ زيادكردنى توانا ئەمني و سەربازييەكانى وڵاتانى ئەو ناوچەيە دەكات.
بەرهەمى پيشەسازى بەرگرى توركيا بۆ وڵاتانى ئەو ناوچەيە لەدواى ساڵى (2018) دەستى پێ كردووە، بەگوێرەى چەند سەرچاوەيەك توركيا لەبوارى پيشەسازى بەگرى لەگەڵ (11) وڵاتى ئەو ناوچەیە هاوكاری هەيە.
لەو چوارچێوەيە بەشدارى بەرهەمەكانى پيشەسازى بەرگرى توركيا لە وڵاتانى ئەو ناوچەيە بە تەكنەلۆژيا و توانا نوێكانی دەردەكەوێت، هەروەك توركيا تواناى دابينكردنى پێداويستى بەرگرى لەو ناوچانە هەيە، بەتايبەت لەبوارى بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر.
ئەو نووسەرە پێى وايە رووداوەكانى ئەو دوايەى ناوچەى ساحل مەترسى لەسەر بەرژەوەندييە ستراتيژييەكانى توركيا هەيە، بۆيە ئەگەر هەيە هەڵسەنگداندن بۆ دەرفەتى نوێ وەك جێگرەوەى ژينگەى كێبركێى ئێستا بكات، لەگەڵ تايبەتمەندى هاوبەشى ئابووريى و ديپلۆماسى و سەربازيى ــ ئەمنى بۆ ئەوە بەردەست دەبێت.
ئەو هاوبەشيانەى كە لەگەڵ وڵاتانى ئەو ناوچەيە لەبوارى پێداويستييە ئەمنييەكان وەك هەنگاوێكى گرنگ پەرەى پێدراوە، تەنيا لەبوارى پەيوەندى سەربازيى بەهێز نەبووە، بەڵكوو لە بوارى ئابوورى ستراتيژيش بەهێز بووە.
لەسەروبەندى هەڵسەنگداندنى ئەو ئەگەرە دەكرێت توركيا وەك وڵاتێكی گرنگتر لەو ناوچەيە لە ميانەى هاوكارى بۆ چارەسەرى ديپلۆماسى بەشدار بێت، هەروەك رۆڵى كاراى لە وڵاتانە بەكردەيى هەيە، بەڵام پێويستى بە چاودێرى مەترسييەكانى ئێستاش لەسەر ليبيا هەيە.
سەرچاوە: عەرەبی 21
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment