گەمارۆدانی دێرزوور لەنێوان سەركردایەتی گەندەڵ و وڵاتی دەرەكیدا وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

رۆژی (27)ی ئاب ئەنجوومەنی سەربازیی دێرزوور ئەبو خەولە و ژمارەیەكی سەركردەی ریزی یەكەمی ئەنجوومەنەكەی بۆ دیداری مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە پارێزگای حەسەكە بانگهێشت كرد.

ئەو كۆبوونەوەی دەبوو تەوەری سەرەكی بایەخ بە دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ ئاڵۆزییە بەردەوامەكانی هەردوولا بدات، بەڵام بە دەستگیركردنی سەركردەكانی ئەو ئەنجوومەنە و پاشان دوورخستنەوەی ئەبوو خەولە و سەركردە دەستگیركراوەكانی لەگەڵ ئەبوو خەولەبوون لە پۆستەكانیان كۆتایی هات.

ئەو رووداوە دەگەڕێتەوە لە ناكۆكی نێوان فەرماندەیەك لە هەسەدە بەناوی رۆنی و ئەنجوومەنی دێرزووری سەربازی لە مانگی رابردوو سەرچاوەی گرتووە، بەهۆی ئەوەی ئەنجوومەن هەندێك بڕیاری سیاسی رەتكردەوە.دەستوەردەكان لە بەریەكگەوتنی مەترسیدار بە چەند كاتژمێرێك كۆتایی هات، كە بووە هۆی كوژرانی چەند كەسێك لە هەردوولا، لەكۆتایی رووداوەكە بە تەواوی كۆنتڕۆڵ كرا و كردە دووژمندارییەكان وەستێندرا.

لە (27)ی مانگی ئاب لەدوای دەستگیركردنی ئەبوو خەولە جارێكی دیكە رووداوەكان سەریان هەڵداوە، شەڕەكان چەند ناوچەیەكی فراوانی لە دەوروبەری دێرزوور و رۆژهەڵات و باكووری گرتەوە. ئەوەش بووە هۆی ئەوەی زیاتر زیانی گیانی لە هەردووبەرە و خەڵكی سیڤلیی لێبكەوێتەوە. 

كاتێك هەسەدە بە فەرمی كۆنتڕۆڵی دێرزووری دەگەینێت، ئەنجوومەنی سەربازیی دێرزوور پاڵپشتی گەورەتری دانیشتوانی دەوروبەری هەیە، ئەوەش لەبەر ئەوەیە زۆربەی دانیشتوان سەربە هۆزەكانن، كە زۆرینەی ئەندامانی ئەو ئەنجوومەنە پێك دەهێنن، چونكە ئەو ئەنجوومەنە لە (2018) لە چوارچێوەی جەنگی ناوچەیی دژ بە رێكخراوی تیرۆرستی داعش دامەزراوە.

ئەبوو خەولە هەسەدە و هاوسەرگیری بەرژەوەندییەكان

لەگەڵ ئەوەی برژاردەی هەسەدە لە پاڵپشتی ئەبوو خەولە و بەهێزكردنی دەسەڵاتی بەسەر ئەنجوومەنی سەربازی دێرزوور كارێكە مایەی پرسیارە. ئەبوو خەولە سەر بەهۆزی بەكیرە، یەكێكە لە هۆزە دیارەكانی باكووری رۆژهەڵاتی سووریا.

لەدوای هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان هەسەدە و رێكخراوی تیرۆرستی داعش لەو ناوچەیە، هەسەدە ئەبوو خەولەی پێ شایستەترین و گونجاوترین كەس بوو بۆ نوێنەرایەتی عەرەب لە ریزەكانی خۆی.

بەڵام دیاریكردنی بەهۆی پاشخانییەوە هەر لەسەرەتاوە رەتكراوە، پێش هەڵگیرسانی ناڕەزایەكانی سووریا لە (2011) ئەبوو خەولە بە سەركردەیەكی كۆمەڵێك كەسی ئەو ناوچەیە ناسرابوو كارای نایاسییان دەكرد، بەتایبەت دزینی ئوتۆمبێل و ماتۆڕ. 

ئەو كۆمەڵە كەسە بەشێوەیەكی سەرەكی كارەكانیان لە دەوروبەری دێرزووری باكوور بوو كە بە پارێزگای حەسەكەیان دەبەستەوە.

ئەبوو خەولە داهاتی ئەو چالاكیانەی بۆ بەهێزكردنی توانای كۆمەڵەكەی قۆستەوە گومرگی بەسەر ئەو كەسانە دەسەپاند كە لە كەرتی نەوتی ئەو ناوچەیە كاریان دەكرد. لەنێوان ساڵانی (2011 بۆ 2014) ململانێ چەكدارییەكان لەگەڵ بەشار ئەسەد بەهۆی چالاكیی و ناوبانگی خراپی گرووپە سەربازییەكانی لە دێرزوور ئەبوو خەولەیان قبووڵ نەكرد، یەكێك لەوانەشی قبووڵی نەكرد "سوپای سووریای ئازاد"بوو، لە ئەنجامی ئەوەدا ئەبوو خەولە هیچ شوێنێكی دەست نەكەوت جگە لە هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن، دوای چەندین ساڵ هێزەكانی سووریای دیموكرات كاتێك یەكەم هەڵمەتیان دژ بە رێكخراوی تیرۆرستی داعش دەست پێ كرد، ئەبوو خەولە بەشداری كرد.

سەرەڕای ناوبانگی خراپی ئەبوو خەولە پابەندبوو بە فەرمانەكانی هەسەدە بۆ بەڕیوەبردنی كاروباری دێرزوور، بۆ ماوەی چەندین ساڵ توانی پارێزگاری لە پەیوەندی لەگەڵ هەسەدەبك ات، ئەوەش كاریگەری لەسەر لێكتێگەیشتن لەنێوان هەردوولا بۆ جێگركردنی ئەبوو خەولە هەبوو، كە دەسەڵاتێكی سەربازیی و ئیداریی فراوانی لە هەموو ناوچەی دێرزوور بەدەستهێنا.

لە ساڵانی دواتر ئەبوو خەولە توانی دەستكەوتی زیاتر لەوەی چاوەڕوان دەكرێت بەدەست بهێنێت، هەژموون و سامانەكەی زیادی كرد، بەتایبەت لە رێگەی دەستگرتن بەسەر رێڕەوە ئاوییەكانی نێوان هەردوو رووباڕی فوراتی رۆژهەڵات و رۆژئاوا.

بەڵام تمووحەكانی ئەبوو خەولە لەو سنوورە نەوەستا، جگە لەوەی سەركردەیەكی سەربازی لە دێرزوور بوو، بنەكیەكی لە شوێنكەوتووان لەو ناوچەیە پێكهێنابوو بۆیە چاوی لەسەر پۆستەكانی تر، خۆشی وەك سەرۆك هۆزێك حیساب دەكرد، چاوەڕوانی ئەوەی دەكرد سەرجەم هۆزەكانی دیكە گوێی بۆ بگرن و گوێڕایەڵێ بن، ئەو هەوڵانە بووە هۆی دوورخستنەوەی سەركردەی هۆزەكانی دیكە.

لە ماوەی رابردووش ژمارەیەك نامەی دەنگی دزەیان كرد، كە بە زمانێكی زۆر ناشیرن باسی سەرۆكی هۆزە دیارەكانی ناوچەكەی دەكرد، لەگەڵ ئەوەشدا وەك سەرۆك هۆزێكی سەرەكی مامەڵەی دەكرد، سوودی لە پۆستەكەی وەك نوێنەرێكی ناوچەیی لە سیستەمی دەسەڵات وەرگرتبوو كە دانیشتوانی دێرزوور بە سیستەمێكی هاوردە بۆ سەرەخۆیان دەزانی.

تێكچوونی پەیوەندییەكان لەم دوایییە سنووری رێكخستنی كاركردنی هەردوولا روون دەكاتەوە، ئێستا ئەبوو خەولە لە هەسەدە یاخی بووە، دەستی بەكۆكردنەوی لایەنگرانی كردووە تووڕەیی ناوچەیی دژ بە هەسەدە كۆدەكاتەوە، هەسەدەش ئێستا ئەوەی چاندوویەتی دەیچنێتەوە، زۆر باش دركی بە خراپی ناوبەنگی ئەبوو خەولە لەپێش دیاریكردنی لە دێرزووركردووە.

رووداوەكانی دێرزوور باشترین بەڵگەیە كە دۆخی باكووری سووریا وەك بۆمبێكی چێندراوە، لاوازی ئەو ئاراستەی هەسەدە گرتیتیەبەر لەو ناوچە و نەبوونی واقیع زیاد دەكات، هەروەك روونیش بۆوە ئەگەر بوونی ئەمەریكا لە دێرزوور نەبوایە سەقامگیری رێژەیی دەستبەجێ دادەڕوخا.ئەوەشی دیارە هەسەدە بە تەنیا ناتوانێت رێگری لە هەڕەشە مەترسیدارەكانی وەك شانەكانی داعش یاخود گرووپەكانی سەر ئێران و رووسیا و حكومەتی سووری بكات، كە رووبەڕووی دەبێتەوە، هەروەها ئەوە راستە كە بەردەوامی بوونی ئەمەریكا لەو ناوچەیە تا ئێستا مایەی سەقامگیرییە.

دیاریكردنی سیاسەتی ئەمەریكا لە دێرزوور

بەهۆی بەشداریم لە زۆربەی گفتوگۆ سیاسیەكان لەسەر ئاستی باڵا لەنێوان بەرپرسانی ئەمەریكا كەسایەتی هۆز و ناوچەییەكان كردووە، زۆرجار هۆزەكان بێ هیواییان لە پەناگەی ئەمەریكا بۆ كوردەكان لە دیاریكردنی سیاسەتەكانی لە دێرزووری زۆرینە عەرەب دەربڕیووە.

لە كاتێدا دەكرێت ئەو هەڵوێستە بە رووانین بۆ پشتبەستنی ئەمەریكا بەكورد لە جەنگی دژ بە داعش قبووڵ بكرێت، كۆمەڵگەی عەرەبی لە دێرزوور لەو گفتوگۆیانە چەند پێشنیار و داواكارییەكی گونجاوی هەبوو، زۆربەیان وەڵامدانەوەی خواستی ئەو سیاسەتانە بوو كە ئەمەریكا دیاریكردووە.

خواستی سەرەكییەكی ئەمەریكییەكان پشتبەستنە بە دەنگە میانڕەوەكانی ئەو ناوچەیە بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی راستەقینەیان بكات، نەك وەك كوردەكان كە خەڵكی ئەو دێرزوور نین، یاخود گەندەڵەكانی وەك ئەبوو خەولە، بەڵام كەس گوێی لەو داخوازیانە نەگرت، خەڵك لە هەموو ناوچەكانی ئەو شارە دەستەوەستان بوون لەنێوان چەند بژاردەیەكی یەك لە یەك خراپتر، ئەوەش كێشەی سەرەكییە بەرەورووی رۆژهەڵاتی سووریا بەتایبەت دێرزوور دەبێتەوە، لەبەر نەبوونی كورد لەو ناوچەیە، بە پێچەوانەی ناوچەی تێكەڵاوی حەسەكە.

لەوانەش پێكدادانەكانی ئەو دوایە لەسایەی ئەو بەرەوپێشچوونە بێت، بەڵام ئەو پرسانە چەندین ساڵە خراپتر دەبێت، ئەگەری بەهێزیش ئەوە نییە ئەو بەریەككەوتنانەی ئێستا تاكە لێكەوتەی ئەو رووداوانە بن كە مەترسییەكانی زیاد دەكات، لەپێناو چارەسەرەكێكی تۆكمە پێویستە دوو خاڵی سەرەكی لەبەر چاو بگیرێت.

1ــ داڕشتنەوەی سیاسەتێكی راستەقینە لە باكووری سووریا

پێویستە لەسەر ئەمەریكا سیاسەتێكی گشتگیر و جێگیر بۆ باكووری سووریا دابنێت، كە بایەخی زۆر گرنگی لەگەڵ عێراق هەیە، لەكاتی وەسفكردنی رێكارە ئەمنییەكان بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچەیە پێویستە ئەو كەسانەی كاریگەریان زیاتر لەسەر دیدگا درێژمەوداو ستراتیژییەكان گشتگیرەكان هەیە ئاگاداربن.

هەڵسەنگاندنی هەڕەشەی راستەقینە لەو ناوچەیە بە شێوەیەكی ورد لەوانەش رێكخراوی تیرۆرستی داعش و گرووپە ئێرانییەكان و دەسەڵاتی پەیوەندی لەگەڵ سەرۆك هۆزەكانی ئەو ناوچەیە بۆ هاوكاری پارێزگاریی ناوچەی رۆژهەڵاتی فوراتە بە یارمەتی دانیشتوانی، هەروەك دەكرێت هاوكاریش بێت بۆ دوورخستنەوەی ئەو دیدگا باوەی كە پێی وایە ئەو ناوچەیە بۆ هێزە دەرەكییەكان جێهێڵدراوە بۆ ئەوەی چۆنیان بوێت یاری پێ بكەن.

2 ــ درووستكردنی كەناڵی راستەوخۆ

بۆ زاڵبوون بەسەر مەترسییە ناوخۆییەكان و جێگربوونی سەركردە ناوچییەكان، پێوەیستە واشنتن پەیوەندییەكان لەگەڵ دانیشتوانی عەرەب و خاوەن هەژموونە سەرەكییەكانی ئەو ناوچەیە بەهێز بكات، كە ئەوە كەسە گەندەڵەكان ناگرێتەوە.

بە دیاریكراوی پێویستە بۆ گوێگرتن لە پێداویستییەكانیان و كاركردن لەسەر وەڵامدانەوەیان بە شێوەیەكی خێرا و كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكانی ئێستایان، كۆبوونەوە لەنێوان دانیشتوانی ئەو ناوچەیە و هاوپەیمانان رێكبخرێت.

هەروەك پێویستیشە لەسەر نوێنەری ئەمەریكا تێگەیشتنی بۆ دینامیكی هۆزەكان بەهێز بكات، لەسەر بنەمای رێز و هاوبەشی سەرجەم لایەنەكان لە باكووری سووری بە شێوەیەكی ئامانجدار كار بكات.

دەبێت رێگری لەوە بكات سەركردایەتی هەسەدە بە ئاشكرا دەست لە كاروباری ئیدارەی دێرزوور وەربدەن، چاو بە پێدانی توانای زیاتر لە حكومی خۆجێی بخشێننەوە، یاخود هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گرەنتی راستەقینە بدەن لە بەشداری دانیشتوان بە شێوەیەكی فراوانتر لە پێكهاتەی حكومەتی خۆجێی خۆیان.

دەواندرێت هەوڵی زیاتر بۆ بەشداری توێژی گەنجی فێرخواز لەو ناوچە بدرێت، بۆ ئەوەی نەوەیەك بن بایەخ بە سەقامگیری و ئەمن و پارێزگاری لەو ناوچەیە بدەن، بە هەمان شێوە پێویستییەكی بە پەلەشە بۆ ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ئەو  هەوڵە هاوكار دەبێت  بۆ بونیادنانی متمانە كە لەو قۆناغەی ئێستا دانیشتوانی دێرزوور پێویستیان پێیەتی. 

سەرچاوە: پەیمانگەی واشنتن

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین