لە سێ كيشوەر لەسەر دەستبەرداگرتنی سامانی گرووپی ڤاگنەر ململانێيە وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

رۆژنامەى نيويۆرك تايمزى ئەمەريكى بڵاوى كردەوە، لەدواى كوژرانى يەڤگينى بريگۆژين، سەرۆكى گرووپی ڤاگنەر لە سێ كێشوەرە لەسەر ئيمپراتۆڕى سەربازى ئەو گرووپە ململانێيە.

مۆسكۆ هەوڵدەدات چەند نامەيەك رەوانە بكات، كە ناوەڕۆكەكەى ئەوەيە، لەدواى گيانلەدەستدانى بريگۆژين چالاكييەكانى رووسيا لە كيشوەرى ئەفريقيا لەژێر ئيدارەيەكى نوێ بەڕێوە دەچێت، چەند ديپلۆماتكارێك ئاشكرايان كردووە، ئەو ململانێيە وەك گوريس بچڕكێنەیە لەنێوان دوو ياريكەرى سەرەكى لەناو پێكهاتەی دەسەڵاتى رووسي.

رۆژنامەكە ئاماژەى بەوەش كردووە بەهۆى لايەندارى بەردەوام بۆ بريگۆژين، ئەو ململانێيەى هەيە زۆر ئاڵۆزە، چونكە تا ئێستا رەخنە لەسەر يەكخستنى ڤاگنەر لەگەڵ سەركردايەتى وەزارەتى بەرگرى رووسى، چونكە پاڵپشتييەكى بەهێزى ئەوە دەكرێت كە دەسەڵات بۆ كوڕەكەى بريگۆژين بگوازرێتەوە.
زانيارييە هەواڵگرييەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، ئاژانسى سيخوڕى و هەوڵگرى سەربازيى و هەواڵگرى دەرەكی رووسیا، ململانيانە لەسەر بەڕێوەبردنى چالاكييەكانى ڤاگنەر ململانێیانە، چەند ئاماژەيەكيش هەيە، كە يونس بێك يەڤكۆرۆڤ، جێگرى وەزيرى بەرگرى رووسيا گەشتێكى بۆ ئەفريقيا كردووە، لەو گەشتەدا رۆڵى هەواڵگرى سەربازى لە رووسيا ئاشكرا كردووە، بەتايبەت ئەندريە ئەفريانۆڤ، سەركردەى ناسراوى يەكەى تايبەت بە كردە سەربازييەكانى و بە ئامانجگرتنەكانى دەرەوەى رووسيا لە چوارچێوەى شاندەكەى جێگرى وەزيرى بەرگرى بووە.

سەبارەت بە مردنى بريگۆژينيش، يەكێك لە نزيكەكانى سەرۆكى ڤاگنەر دەڵێت، تێكشانى ئەو فڕۆكەيە زەبرێكى ناوخۆى بوو، ئەوەش بەڵگەيە كە ناكرێت متمانە بە هيچ سەركردەيەكى رووسى بكرێت، چونكە هيچ كەسێك پارێزاو نابێت، تەنانەت لەگەڵ گيانلەدەستانى سەرۆكى ڤاگنەر بەهۆى تێكشانى فڕۆكەكەى لە نزيك مۆسكۆ، كۆمەڵێك كەسايەتى راگەياندنكارى نزيك لە ڤلاديمێر پووتين، سەرۆكى رووسيا ناوبانگى بريگۆژين ناشيرن دەكەن و دەڵێن، مليارەها دۆلار و زێرێكى زۆری كۆكردۆتەوە.

رۆژنامەكە باس لەوە دەكات، ململانێ لەسەر سامانى بريگۆژين لە ميانەى كاركردنە لە خزمەتى پووتين لەبەرانبەر گرێبەستە حكومييەكانى كە كاريگەرى دوورمەودايان هەيە، ئەوە جگە لە كۆمەڵە نيمچە سەربازييەكانى كە لە جەنگى رووسيا زۆر چالاك بوو، ئەو كۆمەڵە راگەياندنكارە چالاكن لە پاشەكشەكردن بە دامەزراوە ديموكراسييەكانى جيهانیش، بەڵام لەو قۆناغەى بايەخى ڤاگنەر بۆ رووسيا لە چالاكييەكانيەتى لە ئەفريقيا و ليبيا و كۆمارى ئەفريقياى ناوەڕاست، لەبەرانبەر لاوازكردنى فەرەنسا و ئەمەريكا.
هێزەكانى ڤاگنەر لە (2018) لە كۆمارى ئەفريقياى ناوەڕاست كاردەكەن، هاوكارى فوستان ئارشانج تواديرا، سەرۆكى ئەو وڵاتەيان لە بەرەنگاربوونەوەى ياخيبووەكان كرد، هەروەك هەژموونى رووسياى لەو وڵاتە دەوڵەمەندە بە كانزاكانى ژێر دەوى بەهێز كرد، ڤاگنەر خاوەنى چەندين دەستكەوتە لەو ناوچە، كە يەكێك لەوانە كانێكى زێرە.

لە ئۆكراينا ڤاگنەر لەبرى رووسيا شەڕى دەكرد، بەڵام بريگۆژين رەخنەى توندى لە وەزيرى بەرگرى رووسيا دەگرت، سەرئەنجام لەكۆتاييى مانگى حوزەيرانيش سەركردايەتى ياخيبوونێكى كورتمەوداى كرد.

سەرچاوە: عەرەبی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین