پارتی كرێكاران بەرپرسیارێتی خۆی لە قینەوەكەی ئەمڕۆی توركیا راگەیاند تورکیە

نوچەنێت

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كردەوە، پارتی كرێكارانی كوردستان، بەپرسیارێتیی خۆی تەقینەوە خۆكوژیەكەی ئەمرۆی راگەیاند.

ئەمڕۆ یەكشەممە (یەكی/تشرینی یەكەم/ 2023) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردووە، بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فرناس پرێس پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) هێرشەكەی ئەمرۆ بەیانی بۆ سەر بەڕیوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ راگەیاندوو. 

پێشتر عەلی یەرلیكایا، وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند، ئەنجامدەرانی هێرشەكەی ئەمرۆ بەیانی دوو كەس بوون، یەكێكیان خۆی تەقاندۆتەوە، كەسی دووەمیش كوژراوە، لە ئەنجامی رووبەڕوونەوەشدا دوو پۆلیس بریندار بوونە.

لەدوای رووداوەكەش رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بەتوندی هێرشی كردە سەر ئەنجامدەرانی ئەو هێرشەی هەڕەشەی بەردەوامی بەرەنگاربوونەوەی لێ كردن. 

لە (15)ی ئابی (1984) پارتی كرێكارانی كوردستان هێرشی چەكداری بۆ سەر حكومەتی توركیا دەست پێكرد، تا ئێستا لەو شەڕ و پێكدانانە زیاتر لە (40) هەزار كەس كوژاون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین