هاوپەيمانى نێودەوڵەتى فڕۆكەيەكى توركى خستەخوارەوە تورکیە

نوچەنێت

دواى ئەوەى فڕۆكەيەكى بێفڕۆكەوانى توركى لە ئاسمانى تەلبەيدەر و لە دەوروبەرى حەسەكە لە باكوورى سووريا نزيك بۆوە، هێزەكانى هاوپەيمانى نێدوەوڵەتى فڕۆكەيەكيان خستەخوارەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (پێنجى/تشرينى يەكەم/2023) ماڵپەڕى (روانگەى سوورى) بڵاوى كردەوە،  لە چەند رۆژى رابردوو فڕۆكەبێ فڕۆكەوانەكانى توركيا بە چڕى بۆردوومانەكانيان بۆسەر ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى هێزەكانى سوورياى ديموكرات (هەسەدە) دەست پێكردووە، ئەمڕۆش بەهۆى نزيكبوونەوەى فڕۆكەيەكى توركى لە ئاسمانى بنكەى تەل بەيدەر لە دەوروبەرى حەسەكە، هێزەكانى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى فڕۆكەكەيان خستەخوارەوە.

سەبارەت بە زيانەكانيش بەگوێرەى ماڵپەڕەكە ئاماژە بەوە دەكات، بەهۆى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان شەش كەس كوژراون و دوو كەسى ديكەش لە هێرشەكان بۆ سەر ناوچەى عاموودا برينداربوون.

سەبارەت بەو هەواڵە تاكوو ئێستا سوپاى تووركيا، ياخود هاوپەيمانێكى نێودەوڵەتى هيچ لێدوانێكى فەرميان نەداوە. 

لە ماوەى رابردوو سوپاى توركيا هەڕەشەى بە ئامانجگرتنى ژێرخان و پێگە سەربازييەكانى كرد، ئەو هێرشانەش لەدواى لێدوانەكانى هاكان فيدان، وەزيرى دەرەوەى توركيايە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین