ئەمریکا داواى كۆتاهێنانى هێرشەكانى توركيا بۆ سەر رۆژئاواى كوردستان دەكات تورکیە

نوچەنێت

ماتیو میلەر، گوتەبێژى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانیی وڵاتەكەى لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەربڕی و بە پێویستیشی دەزانێت هێرشەکان لەو ناوچەیە کۆتاییان پێ بهێنرێت.

ئەمڕۆ چوارشممە (11/تشرينى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى رووداو بڵاوى كردەوە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییدا سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان لە وەڵامی كەناڵەكە رايگەياندووە، ئەمریکا لە چالاکییە سەربازییەکانی باکووری سووریا و کاریگەرییەکانی لەسەر خەڵکی سڤیل و ژێرخانەکەی نیگەرانە؛ هەروەها کاریگەری لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی لەنێوبردنی یەکجاریی داعش.
ماتیو میلەر ئاماژەی بەوە کرد، هەڵوێستی ئەوان لەبارەی پێشهاتەکانی تایبەت بە سنووری نێوان تورکیا و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر نەگۆڕدراوە و بەردەوامین لەوەی پشتگیری لەو هێڵی ئاگربەستە بکەین کە هەیە و داوای راگرتنی تووندوتیژییەکانیش دەکەین.

گوتەبێژەكەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، گرنگە کۆتایی بە تووندوتیژییەکان بهێنرێت تاوەکو سەقامگیریی لەنێو سووریا بەرقەرار بێت و کار بکرێت بۆ بەدیهێنانی چارەسەرێکی سیاسیی بۆ ئەو ناکۆکییە"

لە سەرەتاى ئەم مانگەوە توركيا بە بەردەوامى هێرش دەكاتە سەر رۆژئاواى كوردستان، تا ئێستا ژمارەيەكى زۆر خەڵكى سيڤل بە بۆردوومانەكانى توركيا كوژراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین