بەرپرسانى توركيا سەركۆنەى هێرشەكەى سەر نەخۆشخانەى مەعمەدانى دەكەن تورکیە

نوچەنێت

بەرپرسانى توركيا بۆردوومانەكەى سەر نەخۆشخانەى مەعمەدانى لە غەززە سەركۆنە دەكەن، كە بووە هۆى كوژرانى سەدان كەس.

ئەمڕۆ چوارشەممە (18/ تشرينى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى كردەوە لەدواى بۆردوومانەكەى شەوى رابردوو بۆ سەر نەخۆشخانەى مەعمەدانى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە (ئێكس) بڵاويكردەوە، بۆردوومانى نەخۆشخانەيەك كە ئافرەت و منداڵ و خەڵكى سڤيلى تێدابێت، دواى نموونەى هێرشەكانى ئيسرائيلە، كە خاڵييە لە سادەترين بەهاى مرۆيى.

لە لايەكى ديكەوە جەودەت يەڵماز، جێگرى سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، هێرشەكەى ئيسرائيل بۆ سەر نەخۆشخانەى غەززە كارەساتێكى مرۆييە.

هەر سەبارەت بەو بۆردوومانە فەرمانگەى سەرۆكايەتى توركيا هێرشەكانى سەر كەرتى غەززەى سەركۆنە كرد و داواى دەستبەجێ راگرتنى توندوتيژييەكانى دژ بە نەخۆش و بەسەڵاچوان كرد.

گولەر جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو كارەى ئيسرائيل دژ بە هاووڵاتيان سەرەڕاى كاردانەوەى جيهانى خاڵى كۆتايى مرۆڤايەتييە. 

شەوى رابردوو سوپاى ئيسرائيل  نەخۆشخانەى مەعمەدانى لە غەززە بۆردوومان كرد،  سەدان كەس بوونە قووربانى، ئەوەش كاردانەوەى توندى لێ دەكەوتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین