ناوەندە سەربازييەكان هۆشدارى دەدەن لە هێرشى زەمينى ئيسرائيل بۆ سەر غەززە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لەگەڵ زيادبوونى هەڕەشەكانى ئيسرائيل بۆ ئەنجامدانى هێرشى زەمينى بۆ ناو كەرتى غەززە، ناوەندە سەربازييەكان هۆشدارى دەدەن كە هەر هێرشێكى زەمينى مەترسى گەورە دەخاتە سەر هێزى سەربازى سوپاى ئيسرائيل.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/ تشرينى يەكەم / 2023) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاوى كردەوە، دان ئەركين شارەزا لە كاروبارى سەربازى لە گۆڤارى يسرائيل ديڤينس باس لەوە دەكات، مەترسى سەرەكى لەو هێرشە زەمينييە بريتى دەبێت لە فروانبوونى بازانەى ئەو جەنگە، ئەوەش سوپاى ئيسرائيل ناچار دەكات بچێتە قووڵايى خاكى غەززە، كە ناوچەيەكە هەزاران فەڵەستينى تێدا دەژيت و هەزاران ئەندامى بزووتنەوەى حەماسيش لەناو تونێلەكان كاردەكەن. 

سەبارەت بە كۆتاييهێتنان بە زبووتنەوەى حەماسيش دەڵێت، ئيسرائيل پێويستى بە جەنگێكى درێژخايەن و خوێناوييە دژ گرووپە چەكدارەكانى حەماس، كە ئەوان زۆر بە باشى شارەزايى بەشەكانى غەززەيان هەيە.

راهائيل كۆهين، لێكۆڵەر لە زانستە سياسييەكان لە پەيمانگەى راندى ئەمەريكى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، هێرشى زەمينى زۆر مەترسيدارە، ئاسان نييە بتواندرێت هەموو ئەوانەى لە قووڵايى غەززەن كۆتياييان پێبهێندرێت. 

ئەو لێكۆڵەرە لە بەشێكى ديكەى قسەكانى دەڵێت، بۆ كۆتاييهێنان بە حەماس لە غەززە پێويستى بە ئۆپراسيۆنێكى فراوانى سەربازييە، كە ماوەيەكى درێژى پێويستە قوربانى زۆرى لێ دەكەوێتەوە، ئەوەش دەبێتە ئازۆيى زياتر بۆ رزگاركردنى ئەو (199) رفێندراوە.
لە لايەكى ديكەوە فيل ئەندرۆ، پسپۆڕى راوێژكارى قەيرانەكان لە كۆمەڵەى پاكس دەڵێت، ئەوەى گرنگە كۆكردنەوەەى زانياريى هەواڵگريى پێويستە، دياريكردنى شوێنى ديلە ئيسرائيلييەكانيش كە لە چەندين شوێنى جياوازن لە غەززە كارێكى ئاسان نييە. 

ژەنەڕاڵ رۆنين ئيتسيك، راگرى پێشووى كۆلێژى سەربازيى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، بەبێ ئۆپراسيۆنى سەربازيى باسكردن لە كۆتاييهێنان بە حەماس وەهمە، چونكە هيچ توانايەكى راستەقينە بۆ گۆڕانكارى ريشەيى لە دۆخى غەززە بەبێ رێكارى مەيدانى بوونى نييە، ئەوەش تەنيا لە ميانەى هێرشى زەمينى دەكرێت. 

لەدواى هێرشەكانى حەماس بۆسەر چەند ناوچەيەكى ئيسرائيل، سوپاى ئيسرائيل هەڕەشەى هێرشى زەمينى بۆ سەر غەززە دەكات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین