سەرۆكى پێشووى هەواڵگرى ئەمەريكا: بەربەستەكانى هێرشى غەززە لە جەنگى عێراق و ئەفغانستان گەورەتر دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ديڤيد پاتريۆس، سەرۆكى پێشووى هەواڵگرى ئەمەريكا رايگەياند، ئەگەر سوپاى ئيسرائيل بچێتە كەرتى عەززەوە، بەربەستەكانى لە بەربەستى سوپاى ئەمەريكا لە عێراق و سۆماڵ و ئەفغانستان گەورەتر دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/تشرينى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، ديڤيد پاتريۆس هۆشدارى داوەتە ئيسرائيل و رايگەياندووە، لە ئەگەرى چوونى سوپاى ئيسرائيل بۆ غەززە رووبەڕووى كردەى خۆكۆژەكان و بۆمبى چێندراو و بۆسە و دانانەوەى مين دەبێتەوە، ئەو جەنگەش بۆ سوپاى ئيسرائيل جەنگى شەقامە، زۆر ئاڵۆزتر و پڕبەربەسترە.

پاتريۆس پێى وايە، ئەگەر غەززە چۆڵيش بكرێت هێشتا چەندين خەڵكى سڤيل لە ناوچەكانى جەنگ دەمێنن، ژينگەى جەنگ ناوچەكانى نيشتەجێبوون لە كەرتى غەززە دژ بە حەماس بۆ ژينگەيەكى وەك مەقديشيۆ لە سۆماڵ، بەڵام زۆر بە مەترسيدارتر.

جەنگى مەقدشيۆ لە نەوەدەكان روويداوە، بە كەوتنەوە خوارەوەى فڕۆكەى بلاك هۆكى ئەمەريكى بەناوبانگە، لەو جەنگەدا سوپاى ئەمەريكا زيانى زۆرى بەركەوتووە، دواتر ئەو جەنگە بووە بە مايەى نموونە پێهێناوە. 

لەدواى هێرشى چەكدارانى حەماس بۆ سەر چەند يەكەيەكى نيشتەجێبوونى ئيسرائيل و رفاندنى چەندين هاووڵاتى، سوپاى ئيسرائيل هەڕەشەى هێرشى زەمينى بۆ سەر غەززە دەكات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین