ئيسرائيل: هێرشى زياتر دەكەينە سەر سووريا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرچاوەيەكى سەربازيى لە سوپاى سووريا رايگەياند، سوپاى ئيسرائيل بە مووشەك هێرشكردۆتە سەر فڕۆكەخانەى ديمەشق و حەلەب ئەوەش بۆتە گيانلەدەستدانى هاووڵاتيانى سڤيل و وەستانى فڕۆكەخانەكان، سوپاى ئيسرائيليش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە هێرشەكانيان زياتر دەكەن.

ئەمڕۆ يەكشەممە (22/تشرينى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، سەرچاوەيەكى سەربازى لە وەزارەتى بەرگرى سووريا رايگەيان، بەرەبەيانى ئەمڕۆ كاتژمێر: 5:25 سوپاى ئيسرائيل بە مووشەك لە ئاراستەى دەرياى ناوەند لە رۆژهەڵاتى لازقيە بە ئاراستەى جۆلان بۆدوومانى فڕۆكەخانەى نێودەوڵەتى ديمەشق و حەلەبى كردووە، ئەوەش بووە هۆى كوژرانى هاووڵاتيانى سڤيل زيانى زۆرى ماديش بەر هەردوو فڕۆكەخانە كەوتووە.

لە لايەكى ديكەوە وەزارەتى گواستنەوەى سووريا ئاماژە بەوە دەكات بەهۆى وەستانى هەردوو فڕۆكەخانەكە، هاتۆچۆ لە رێگەى فڕۆكەخانەى نێودوڵەتى لازقيە دەبێت. 

سەبارەت بەو هێرشانە هێرتسى هاليڤى، فەرماندەى گشتى سوپاى ئيسرائيل رايگەياند، ئەو بۆدروومانە لە وەڵامى ئەو مووشەكانە  بوو  لە سوورياوە ئاراستەى وڵاتەكەمان كراوە.
لە بەشێكى ديكەى قسەكانيشى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، لە چەند رۆژى داهاتوو شوێنى زياتر لە سووريا دەكەينە ئامانج.

لە چەند ساڵى رابردوو بە بەردەوامى سوپاى ئێستا بۆردوومانى ناوچەكانى سوورياى كردووە، زيانى زۆرى گيانى و مادى لێكەوتۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین