ئەردۆغان هێرش دەكاتە سەر ئیسرائیل تورکیە

نوچەنێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌رۆكى توركيا باس لەوە دەكات، "تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى مرۆڤه‌ بێتاوانه‌كان ببنه ‌قوربانى و له‌غه‌ززه‌ بكوژرێن نامانه‌وێت هيچ فرۆكه‌يه‌ك ياخود كه‌شتيه‌ك بۆ وڵاته‌كه‌مان بنێردرێت چونكه‌ هيچ كاتێك نمايشى سه‌ربازى ئاشتى نه‌ هێناوه.‌"

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ (25/تشرينى يه‌كه‌م/2023) ماڵپه‌رى (ته‌ره‌ته‌) بڵاويكرده‌وه‌،  سه‌رۆك كۆمارى توركيا له‌كۆبوونه‌وه‌ى گروپى پارته‌كه‌ى له‌ په‌رله‌مانى توركيا رايگه‌ياند، "له‌سه‌ره‌تاوه‌ تاوه‌كو ئێستا ئه‌و رێبازه‌ى به‌رامبه‌ر به‌ سته‌مكارى گه‌لى فه‌له‌ستين پيشانمان داوه‌ هه‌مان هه‌ڵوێستمان هه‌يه‌، چونكه‌ ئێمه‌ له‌ روانگه‌ى مرۆييه‌وه‌ سه‌يرى پرسى فه‌له‌ستين ده‌كه‌ين و نامانه‌وێت بۆ ناوچه‌كه‌مان هيچ فرۆكه‌يه‌ك يان كه‌شتييه‌ك بنێردرێت تاوه‌كو مرۆڤى بێتاوان له‌ غه‌زه‌ بكوژرێت."

سه‌رۆكى توركيا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌وڵى ئێمه‌ بۆئه‌وه‌يه‌ قه‌يرانه‌كه‌ زياتر په‌ره‌ى نه‌سێنێت و به‌رگريمان له‌ مرۆڤه‌كان و ژيانى مرۆڤ و به‌هاكۆنه‌كانيان كردووه‌، تاوه‌كو ئێستا توانيومانه‌ له‌رێگه‌ى ميسره‌وه‌ هه‌شت فرۆكه‌ى كه‌ره‌سته‌ى پزيشكى بنێرينه‌‌ غه‌ززه‌ و 25 كارمه‌ندى پزيشكيمان ناردووه‌ بۆ ميسر بۆ چاره‌سه‌ركردنى برينداره‌كان.

ئه‌ردۆغان جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، ئێمه‌ هيچ كێشه‌يه‌كمان له‌گه‌ڵ ئيسرائيل نييه‌ به‌ڵام دژى ئه‌و سته‌م و درنده‌ييه‌ى ئيسرائيلين، له‌م ماوه‌يه‌ ئيسرائيل درنده‌ترين و قێزه‌ونترين هێرشى له‌دژى خه‌ڵكى بێتاوان ئه‌نجامدا چونكه‌ نيوه‌ى ئه‌وانه‌ى كوژراون منداڵ و دايك و به‌ساڵاچوون، ئه‌م كاره‌ى كراوه‌ به‌رگريكردن نييه‌ له‌خۆى به‌ڵكو ئامانج لێى درنده‌يى و به‌ئه‌نقه‌ست بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مرۆڤايه‌تى.

سه‌رۆكى توركيا گوتیشی، ئيسرائيل و رۆژئاوا چه‌ندين دانوستاندنيان ئه‌نجامدا رێكخراوى حه‌ماسيان وه‌ك رێكخراوێكى تيرۆرستى ناساند، لێره‌دا ده‌ڵێم، ئيسرائيل له‌لاى رۆژئاوا ده‌توانێت ببێته‌ رێكخراو چونكه‌ رۆژئاوا قه‌رزارى ئه‌وه‌، به‌ڵام توركيا قه‌رزارى ئێوه‌ نييه‌ و حه‌ماس لاى ئێمه‌ تيرۆرست نييه‌ به‌ڵكو گروپێكى رزگاريخواز و موجاهيدين و تێكۆشه‌ره‌ بۆ رزگاركردن و پاراستنى زه‌وى و زارو هاوڵاتيانى خۆى. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین