وەزيرى بەرگرى ئيسرائيل چەند هێنيەكى ساڵى (2017) لەسەر هێرشى حەماس ئاشكرا دەكات وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

حەوت ساڵ پێش ئێستا ئەڤيگۆدۆر ليبرمان، وەزيرى بەرگرى ئەو كاتەى ئيسرائيل هۆشدا دراوەتە بنيامين ناتەنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل كە چەكدارانى حەماس هێرش دەكەنە يەكەكانى نيشتەجێبوون و خەڵك بە بارمتە دەگرن.

ماڵپەڕى (Ynet) ئيسرائيلى بڵاوى لە (21/تشرينى يەكەم/2016 ) وەزيرى بەرگرى ئيسرائيل پێشبينى باهۆزى ئەقساى كردووە، كە بزووتنەوەى حەماس لە حەوتى ئەم مانگە جێبەجێى كردووە، بەگوێرەى ئەو راپۆرتەى وەزيرى بەگرى كە (11) لاپەڕەيە، ليبرمان بە وردى پيلانى حەماسى باسكردووە كە چۆن دزە دەكاتە ناو خاكى ئيسرائيل و يەكەكانى نيشتەجێبوون داگيركردەن و خەڵكەكەى بە بارمتە دەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا زيانێكى زۆرى مادى و مەعنەوى بە خەڵكى ئيسرائيل دەگەيێنێت. 

لەو راپۆرتە باس لەوە كراوە ئامانجى سەرەكى حەماس بە هاتنى ساڵى (2022) وێرانكردنى ئيسرائيل و ئازادكردنى سەرجەم خاكى فەڵەستينە، راپۆرتەكە باس لەوەش دەكات، وەزيرى بەرگرى نيگەرانى خۆى لە بەهێزبوونى رێكخراوە فەڵەستيبنييەكان دەربڕيووە. 

سەبارەت بە وەڵامى ئەو كاتەى بەرپرسانى ئيسرائيل ئەو لايەنانەى كە هۆشداريان دراوەتێ لەوانەش بنيامين ناتەنياهۆ  و گادى ئايزنكۆت، فەرماندەى پێشووى سوپاى ئيسرائيل ئەو سيناريۆيەيان بە شێوەيەكى شايستە وەرنەگرتووە.

ئەو بەڵگەنامەيە كە ئێستا بڵاوكراوەتەوە، ئەو كاتە لە ريزى بەڵگەنامە زۆر نهێنييەكان داندراوە، كە دۆخى غەزەى هەڵسەنگاندووە، لە درێژەى بەڵگەنامەكە هاتووە وەزيرى بەرگرى ئەو كاتەى ئيسرائيل ئامانجەكانى لەو پڕۆسەيە ديارى كردووە، كە بريتيبووە، لە رووبەڕووبوونەوەى داهاتووى نێوان حەماس و ئيسرائيل دواهەمين رووبەڕوونەوە دەبێت.

لە بەشێكى ديكەى بەڵگەنامەكە هاتووە باشترين رێگە بۆ بەرەنگاربوونەوەى حەماس، بريتييە لە لێدانێكى لەناكاوى ئەو رێكخراوە لە سەنگەرى پێشەوە، هەروەك باسى لەوەش كردوە كە رێكارەكان بە جۆرێك بێت ببێتە هۆى تێكشاندنى زۆربەى سەركردە سەربازييەكانى ئەو بزووتنەوە.

بەگوێرەى ئەو ماڵپەڕە ئەو بەڵگەنامەيە بەو ناوە تۆماركراوە (رێگەيەكى ورد و تسرێنەر) ئەو هێرشە تۆقێنەرەى دواى حەوت ساڵ روودەدات، هەر لەو بەڵگە نامە هاتووە، بڕيارى دواخستنى زەبرى پێشوەختە بۆ سەر غەزە لەدواى مانگى تەمووزى (2017) هەڵەيەكى گەورە دەبێت و لێكەوتەى دوورمەوداى دەبێت، لەڕووى شوێنەوارەكانى لەسەر بەرەى ناوخۆى ئيسرائيل و كاريگەرى لەسەر هەستى هاووڵاتيانى ئيسرائيل و وێنە و پێگەى ئەو وڵاتە ئەنجامەكانى وەك ئەنجامى جەنگى ئۆكتۆبەر دەبێت.

لە بەشێكى ديكەى ئەو بەڵگەنامە هاتووە، حەماس دەيەوێت لە هەڵەمەتى داهاتووى دژ بە ئيسرائيل چەند بەرە بێت، ئەوەش لە رێگەى درووستكردنى گۆڕەپانى ديكە بۆ كەرتى غەزە، كە بريتييە لە (سووريا و لوبنان و ئوردن و سينا)، تەنانەت پيلانى دژ جووى لە هەموو جيهان هەيە.

سەبارەت بە زيادبوونى ژمارەى كەتيبەكانى قەسام كە باڵى سەربازى حەماسە دەڵێت، لە ئۆپراسيۆنى ساڵى (2014) هەزاران ئەندامى زيادكردووە، هەروەك ئامانجى حەماس ئەوەيە لە ساڵى (2020) بگات بەوەى كە (40) هەزار ئەندامى چالاكى هەبێت، لەگەڵ بەهێزكردنى پێكهاتەى سەنگەرەكانى.

هەروەك ئاماژەيەكى ديكەش لەو بەڵگەنامەيە هەيە ئەويش زيادكردنى ژمارەى مووشەكەكان و هەوڵەكانى پەرەپێدانى توانا پێشكەوتووەكانيەتى لە وشكانى دەرياى و تواناى نوێ لە بەشى ئاسمانى كە بريتييە لە سەرۆكى هێرشى و فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بۆ هەموو توانا هەواڵگرييەكان و تەشويش خستنە سەر پەيوەندييەكانى سيستەمى دياريكردنى شوێنەكانى جيهان (GPS).

سەرچاوە: ماڵپەڕى ئاڕتى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین