وەزيرى بەرگرى رووسيا هەڕەشە لە وڵاتانى ئەوروپا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سێرگى شيگۆ، وەزيرى بەرگرى رووسيا رايگەياند، لە ماوەى مانگێك بەرگرييەكانى رووسيا (37) فڕۆكەى ئۆكراينامان تێكشكاندووە، ئەو فڕۆكانەشى رۆژئاوا بۆ ئۆكراينايان ئامادەكردووە، باى (20) رۆژ دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (يەك/ تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە وەزيرى بەرگرى رووسيا رايگەياند، لە ماوەى رابردوو هێزەكانى ئۆكراينا  هەزار و (400) و شەش مووشەكى ئاتاكامسى ئەمەريكى ئارا ئاراستەى هێزەكانيان كردووە. 

لە بەشێكى ديكەى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، (37) فڕۆكەيان خستۆتە خوارەوە، ئەوەش دوو ئەوەندەى ژمارەى فڕۆكە (ئێف 16)يە كە وڵاتانى رۆژئاوا بڕيارە بيدەنە ئۆكراينا. 

شيگۆ جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، ئەو تێكشانە واتاى ئەوەيە لە ماوەى (20) رۆژ ئەو فڕۆكانەش دەخەينەخوارەوە.

لە مانگى شوباتى ساڵى رابردوو هێزەكانى رووسيا هێرشى زەمينيان بۆ سەر ئۆكراينا دەست پێكرد، تا ئێستا هەزاران كەس لە هەردوولا بووينە قوربانى. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین