رووسيا وێنەى دەستبەسەرداگرتنى ژمارەيەك تانكى توركى و بەريتانى و ئەمەريكا بڵاودەكاتەوە
نوچەنێت
هێزەكانى رووسيا وێنەى ڤيديۆى ژمارەيەك تانك و زرێپۆشى ئەمەريكى و بەريتانى و توركياى بڵاوكردەوە، كە لە جەنگى ئۆكراينا دەستيان بەسەرداگرتووە.
ئەمڕۆ (سێى ئادار/2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، هێزەكانى رووسيا ژمارەيەك تانك و زرێپۆشى توركى و ئەمەريكا و بەرتيانيان بڵاوكردەوە، كە لە شارى ئەڤيديڤكاى لە لە كۆمارى دۆنيتسك دەستيان بەسەرداگرتبوو.
ئەفسەرێكى سوپاى رووسيا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، تاكەكانى هاوپەيمانى ناتۆ بەكەڵكى بەركاهێنانن نايەن، بەهۆى ئەوەى جەنگى ئۆكراينا لەناوچەيەك قوڕێكى زۆرى لێيە.
ئەو ئەفسەرە رووسييە ئاماژە بەوە دەكات ئەو تانكانە تێكنەشكاون لە داهاتوو هەموويان چاك دەكەنەوە بەسەر مۆزەخانەكانى دەستكەوتى جەنگى رووسيا دابەشيان دەكەن.
سەربارەت بە قەبارەى تانكى توركى (20) تۆنە، (13) كەس هەڵدەگرێت، سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن ئۆكراينا (200) تانكى لەو جۆرەى كڕيووە.
لەدواى دەستپێكردنى جەنگى رووسيا وڵاتانى هاوپەيمانى ناتۆ چەك و تەقەمەنى و پێداويستى سەربازييان بە ئۆكراينا داوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment