سوپای ئیسرائیل ژمارەی كوژراوانی راگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە (24) كاتژمێری رابردوو (16) سەربازمان لە رووبەڕوونەوە راستەوخۆكان لەگەڵ چەكدارانی حەماس كوژراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە (یەك/ تشرینی دووەم/ 2023) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە سوپای ئیسرائیل ژمارەی سەربازە كوژاوەكانی (24) كاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی رایگەیێندراوەكەی سوپای ئیسرائیل چەند كاژمێرێك پێش ئێستا سەربازێكی ئەو وڵاتە بەهۆی سەختی برینەكەی گیانی لەدەستاوە.

سەبارەت بە ژمارەی گشتی كوژراوانیش، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشكرای كرد، تا ئێستا (326) سەربازمان كوژراوە. 

دونێش سوپای ئیسرائیل ناوی نۆ سەربازی بڵاوكردەوە كە لە باكووری غەزە بە چەكی دژە تاك لە رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ چەكدارانی حەماس كوژراون.

لە حەوتی مانگی رابردوو چەكدارانی حەماس هێرشیان كردە سەر سوپای ئیسرائیل و چەند ئۆرودۆگایەكی جوولەكەنیشین، زیاتر لە (200) ئیسرائیلیان رفاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین