ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌رياى ناوه‌ڕاست له‌ژێر ڕۆشنايى دواين پێشهاته‌كانى ئەو ناوچەیە
نوجەنێت
وەرگێرانى: دنیا ئەحمەد
كاتێك سه‌يرى سياسه‌ته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌رياى ناوه‌ڕاستى توركيا ده‌كه‌ين، واده‌بينرێت هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاسايكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان به‌رهه‌مى باشى هه‌بێت، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ينه ئه‌و وڵاتانه‌ى پێكه‌وه كارده‌كه‌ن ته‌نيا له ده‌رياى ناوه‌ڕاست ده‌ستپێشخه‌رييه‌كان له رێگه‌ى هاوكارى ده‌كرێت له‌گه‌ڵ يه‌كترى.
نزيكبوونه‌وه‌ى توركيا له‌گه‌ڵ ئيسرائيل و ميسر له‌و ناوه‌نده زۆر ورده، جگه له‌وه‌ش هه‌نگاوى رێككه‌وتنه‌كانى نێوان توركيا و ليبيا ئەگەر هەیە جێبەجێکردنیان ببێته وه‌ڵامدانه‌وه و نارازيبوونى يۆنان و قوبرسى يۆنانى.
له‌دواى په‌يوه‌ندييه هاوبه‌شه‌كانى پرۆژه‌ى وزه‌ى نێوان توركيا و ئيسرائيل و بڵاوبوونه‌وه‌ى هەواڵى سه‌ردانى نه‌تانياهۆ، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل بۆ توركيا، له‌ناكاو ڕه‌شه‌باى ده‌رياى ناوه‌راست به‌چڕى گۆردرا له‌كاتێكدا پێويست بوو به ورياييه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشبينييه‌كان بكرێت و پێداچوونه‌وه‌ش به پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌رياى ناوه‌ڕاست بكرێت، له ساڵى (2022)ه‌وه په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان يۆنان و توركيا كێشه‌ى تێكه‌وتووه و گرژى له‌نێوان سه‌ربازانيان په‌ره‌ى سه‌ندووه، به‌ڵام پێشبينى ده‌كرێت كه ڕاى گشتى توركيا ناتوانێت به‌ئاسانى پێداچوونه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌رياى ناوه‌ڕاست ئاگادارى پێشهاته‌كان بێت، به‌دڵنيايشه‌وه ئه‌م وێنه‌يه له‌سه‌ر بنه‌ماى وڵات كارى پێبكه‌ن سوودى ده‌بێت.
رووداوەکانى ئەم دوایە جارێکى دیکە پەیوەندى تورکیا و ئیسرائیلى ئاڵۆزکردەوە
له‌م وێنه‌يه‌دا پێويسته يه‌كه‌م جار توركيا و ستراتيژييه‌كانى توركيا له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌رياى ناوه‌ڕاست بخه‌ينه ڕوو، له‌كاتێكدا ئاساييبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و ئيسرائيل و ميسر كۆتايى هاتووه، چونکە ئه‌وان خاوه‌نى ڕۆحى گه‌شبينين و به‌رامبه‌ر داهاتوويان ئه‌رێنين، به‌ڵام ئه‌وانى ديكە كه ڕه‌شبين بوون ده‌يانويست ڕابردوو بخەنه ژێر پرسياره‌وه له‌م چوارچێوه‌يه‌شدا له‌كاتێكدا ده‌يانويست په‌يوه‌ندييه‌كان ئاسايى بكه‌نه‌وه به‌ڵام بۆچى ويستيان له‌گه‌ڵ ڕابردوو به‌شێوه‌يه‌كى سۆزدارى مامه‌ڵه بكه‌ن؟ زۆرجار ئه‌م پرسياره كراوه، سه‌ره‌تا به‌دواى وه‌ڵامى ئه‌م پرسياره بگه‌رێين سوودى ده‌بێت، پێم وايه له‌نێوان هه‌ستيارييه‌كانى سياسه‌تى توركيا و چاوه‌روانييه‌كانيان بۆ به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانيان سه‌ره‌تا هه‌ستارييه سۆزداره‌ييه‌كانى توركيا زاڵبوو، چونكه وڵاتانى ناڕازى به‌رامبه‌ر به‌و وڵاته بڵۆكێكيان پێكهێنا هه‌ربۆيه‌ش به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانيان به‌سه‌رياندا زاڵبوون.
له‌راستيدا مێژووى سياسه‌تى توركيا هه‌ڵبژاردنه‌كانى له قالب دا، به‌ڵام راستييه‌كانى ناوچه‌كه سه‌رله‌نوێ دووباره ناچاربوون لێكدانه‌وه‌ى بۆ بكه‌ن هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بە واتایەکى دیکە سه‌يربكه‌ين ئايدياليزم هاته شوێنى پراگماتيزم، هه‌ربۆيه‌ش پێويسته له‌هه‌ر بارودۆخێكدا به ژيرانه‌و نه‌رمى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌ڵسوكه‌وت بكرێت ئه‌مه‌ش خالێكى زۆر گرنگه چونكه توركيا له ناوچه‌كه وه‌ك وڵاتێكى به‌هێز توانايه‌كى له ده‌سه‌ڵاتى جيهانيدا هه‌يه، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌و وڵاتانه‌ى دژينه زۆر به‌فراوانى ده‌توانن بلۆكى نوێ به‌رامبه‌ر به توركيا به‌كار بێنن، هه‌ر ئه‌وه‌شه واده‌كات توركيا پێويستى به ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان هه‌بێت، له‌دواى لێكدانه‌وه‌ى ئه‌م خاڵانه توركيا به پێويستى زانى پرۆسه‌ى ئاسايكردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئيسرائيل و ميسر و وڵاتانى كه‌نداو ده‌ست پێبكاته‌وه، سه‌ركه‌وتووش بوو.
هه‌ژماركردن له نزيكبوونه‌وه‌كان
به‌چوونه نێو چڕبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ميسر و ئيسرائيل هه‌ردوو وڵات له‌گه‌ڵ توركيا زۆر به‌ئاسانى هه‌ست به ده‌ستپێكردنى سووده‌كانى ده‌ستكه‌وته‌كان و بردنه‌وه كرد، به‌ڵام پێويسته له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه سه‌ره‌تا به‌هاوسۆزييه‌وه له بۆچوونى ئه‌م وڵاتانه نزيك ببينه‌وه و به ووردى مه‌به‌ستى پشت په‌يوه‌ندييه‌كانيان تێبگه‌ين، هاوته‌ريب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئيسرائيل ده‌ستى كردووه به ئاسايى كردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ توركيا به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌يه‌وێت په‌يوه‌ندييه‌كى چڕترى له‌گه‌ڵ يۆنان و ئيداره‌ى قوبرسى يۆنان له باشوورى قوبرس هه‌بێت، له‌مانگى ئه‌يلوول نه‌تانياهۆ سه‌ردانى قوبرسى يۆنانى كرد له‌گه‌ڵ ميتسۆتاكيس و كريستدۆليدس كۆبوونه‌وه، لايه‌نى قوبرسى يۆنان پێشنيارى فرۆشتنى گاز له رێگه‌ى شلكردنه‌وه له دوورگه‌ى قوبرسيان كرد، له‌كۆتايى تاوتوێكه نه‌تانياهۆ زۆر به ديپلۆماسى گوتى، ده‌بێت قوبرسى يۆنان بڕيار بدات ئايا چۆن ئه‌و هه‌نارده‌كردنه‌ى گاز ئه‌نجام بده‌ن، له‌كۆتايى ئه‌م كۆبوونه‌وه دووپرسى گرينگ هه‌ست پێكرا.
ئیسرائیل زۆر بە هەستیارى بڕیاى دەدا
يه‌كه‌ميان، ئاشكرابوو كه نه‌ده‌كرا بۆرييه‌كان بۆ گواستنه‌وه له رێگه‌ى ئيداره‌ى قوبرسى يۆنان بۆ ده‌رياى ناوه‌ڕاستى يۆنان دابنرێت، چونكه ئيداره‌ى قوبرس پێشتر داواى كردبوو گازى ئيسرائيل به‌شێوه‌ى شل بۆ ئه‌وروپا بگواسته‌وه، له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى نه‌تانياهۆ ئه‌وه‌بوو كه رايگه‌ياند، قوبرسى يۆنان پێويستيان به‌چه‌ند مانگێكه تاوه‌كو بريار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بده‌ن، هه‌روه‌ها له‌م چوارچێوه‌يه‌دا كاتێكى توند و تۆليان پێويسته بۆ دروستكردن و به‌كارخستنى وێستگه‌ى شلكردنه‌وه‌ى گاز، هه‌رچه‌نده قوبرسى يۆنان له توانايدا هه‌بێت گاز ده‌ربهێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ئاسان نييه بتوانێت له بازاره‌كان ساغى بكاته‌وه، چونكه گواستنه‌وه‌ى گاز بۆ وڵاتان زۆر قورس و ئه‌سته‌مه هه‌ربۆيه‌ش يۆنانييه‌كان بير له رێگه‌يه‌كى به‌ديڵ ده‌گرنه‌وه لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت نه‌تانياهۆ ده‌يه‌وێت گازى ئيسرائيل له سێ ئاراسته ياخود چوار ئاراسته‌ى جياواز بفرۆشێت نايه‌وێت گازى وڵاته‌كه‌ى له يه‌ك خاڵ سنووردار بكات، هه‌روه‌ها به‌فرۆشتنى له‌م ئاراستانه رێژه‌ى گازى ئيسرائيل به‌رز ده‌بێته‌وه چونكه له ئێستادا ده‌رهێنانى سنوورداره و هه‌ربۆيه‌ش نايه‌وێت له‌گه‌ڵ توركيا په‌يوه‌ندى بپچرێت چونكه نزيكترين رێگه بۆ گواستنه‌وه لێى توركيايه و ئيسرائيل ناشيه‌وێت له جيۆپۆله‌تيكى وزه مه‌ترسى له‌سه‌ر وڵاتاكه‌ى دروست بكات.
دووه‌ميان، كێشه‌ى ئه‌گه‌رى نێوان مسر و قوبرسى يۆنانه له ئێستادا ميسر گازى ئيسرائيلى شل ده‌رده‌هێنێت به‌ڵام به‌هۆى ژێرخانى ئابوورى وڵاته‌كه‌ى ئه‌م كاره‌يان سنورداره، له‌م رێگه‌يه‌شه‌وه داهات به‌ده‌ست دێنێت، ئه‌گه‌ر قوبرسى يۆنان داوا پێشكه‌ش به ميسر بكات له‌وانه‌يه له‌م بواره هه‌ڵوێستى ميسرييه‌كان بگۆرێت و پێداچوونه‌وه به برياره‌كانى رابردوويان بكه‌ن، لێره‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووبدات له‌دواى ئاسايى بوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ميسر و توركيا دوو چاوه‌روانى هه‌يه ميسر خواستێكى زۆرى هه‌يه له يه‌ده‌گى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌رياى ناوه‌ڕاست بگاته بازاره‌كانى توركيا چونكه له‌و كاته‌دا ئيداره‌ى سيسى قۆناغێكى سه‌ختى ئابوورى تێده‌په‌رێنێت و ناتوانێت دڵه‌راوكێى به‌هارى عه‌ره‌بى تێكبدات و چاوى له‌وه‌يه گاز به نزيكترين بازاڕى گه‌وره‌ى توركيا بفرۆشێت. مه‌به‌ستى دووه‌مى ئيداره‌ى سيسى دووباره به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى متمانه‌يه بۆ ناوچه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كه له‌ده‌ستى داوه و له‌گه‌ڵ يۆنان و ئيداره‌ى قوبرسى يۆنان له هاوكێشه‌يه‌كى نوێ‌دا، له‌دواى ئه‌وه‌ى سيسى دورگه‌ى تيران و سه‌نافى به‌خشييه سعوديه دياريكردنى ناوچه‌يه‌كى ئابوورى بۆ يۆنان له ده‌رياى ناوه‌ڕاست زۆر بێمانابوو، چونكه ئه‌وه‌يان له‌به‌رچاوگرت كه فرمانى سه‌رۆكايه‌تى ميسر بۆلكاندنى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوچه‌ى ئابوورى تايبه‌تى ليبياو ميسره، تاوه‌كو ئێستاش ڕێكه‌وتننامه‌كانى سنورداركردنى ده‌سه‌ڵاتى ده‌ريايى له‌گه‌ڵ يۆنان و قوبرسى يۆنان ئه‌نجامدرا چاوه‌روانيش ناكرێ هه‌مان ده‌نگيان هه‌بێ بۆ پێشنياره‌كان چونكه ميسر يه‌ده‌گى نه‌وتى له سوێس دۆزيوه‌ته‌وه.
هه‌رگيز نابێت له جيۆپۆله‌تيكى گاز لە لوبنان به‌لاوه بنێين له‌دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا توانى له رێگه‌ى ئه‌مۆس هۆشتاين ببێته نێوه‌ندگير، لوبنان ناوچه ئابووريه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ ئيسرائيل بۆ سێ به‌ش دابه‌شكرد هه‌روه‌ها داواكارى هۆچێشتاين له( 31)ى ئاب له‌به‌يروت بۆئه‌وه بوو سنووره وشكانييه‌كانى دياريبكات له نێوان لوبنان و ئيسرائيل، هه‌نگاوى دياريكردنى سنورى وشكانى و خاڵى گرينگن بۆ دياريكردنى ئاراسته‌ى ناوچه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌ريايى واش پێده‌چێت دانوستاندنه ناراسته‌وخۆكانى نێوان لوبنان و ئيسرائيل درێژه‌ى بكێشێت، له‌لايه‌كى تره‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى كه به كۆمه‌ڵه‌ى تۆتال و ئێنى و قه‌ته‌ر ئێنرجى دراوه له‌سه‌ر پارسێلى نۆيه‌م له مانگى ئه‌يلول ده‌ستى به‌كاركردن كردووه، به‌هۆى كێشه‌ى ئابوورى لوبنان ناتوانێت قەیرانى ئابوورى كۆتايى پێبێنێت و به‌زووترين كاتيش پێويستى به ده‌رهێنانى گاز و فرۆشتنيتى، به‌هۆى قه‌يرانى ئابوورى سووريا لوبنان يه‌ده‌گى دراوى بيانى ته‌واو بووه، به‌هۆى كێشه‌كانى سياسى ناوخۆيى و كێشه‌ى دارايى و نفوزى ئێران و كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيسرائيل توشى لاوازييه‌كى زۆر بووه.
تورکیا و یۆنان دووبارە هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکانیان دەدەن
هه‌روه‌ها لێره‌دا پێويسته باس له‌وه‌شبكرێت كه سوودى هه‌يه ئيسرائيل ئه‌و ماوه‌يه هه‌وڵه‌كانى چڕكردۆته‌وه بۆئه‌وه‌ى ئيداره‌ى فه‌له‌ستين رازى بكات له كه‌ناراوه‌كانى غه‌ززه گازى يه‌ده‌گى وڵاته‌كه‌ى بگوازێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى جوگرافيايان له‌و شوێنه‌هه‌يه شێوه‌ى سێگۆشه‌ييان داوه‌ته فه‌له‌ستين، پێشيان خۆشنييه فه‌له‌ستين رازيبێت به‌م داواكارييه‌ى ئيسرائيل كه له‌نێوانيان پرۆژه‌يه‌كى وا ئه‌نجام بده‌ن له‌بوارى گازدا.
په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا
پێشهاته‌يه‌كى رۆتينى به هێز له نێوان يۆنان و قوبرسى يۆنان نييه، به‌پێى ئه‌و زانياریەى قوبرسى يۆنان رايگه‌ياندووه، كۆمپانياى شيفرۆنى ئه‌مه‌ريكى ئه‌مه‌يان پشت‌راست كردۆته‌وه، يۆنان و قوبرسى يۆنان ناتوانن لە یەدەگەکان داهات به‌ده‌ستبێنن، هه‌رچه‌نده زياتر له ده‌ساڵه هه‌وڵى دۆزينه‌وه‌ى يه‌ده‌گه‌كان ده‌ده‌ن و ده‌يانه‌وێش پرۆسه‌كه خێراتر بكه‌ن، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌يه قوبرسى يۆنانى خه‌ونى ئه‌وه‌ى هەیە بتوانێت گازى ئيسرائيل بۆ باشورى قوبرس بگوازێته‌وه بیگۆڕێت بۆ وزه‌ى كاره‌با و به ئه‌وروپاى بفرۆشێت، به‌ڵام له‌به‌رچاوى ناگرێ چونكه قه‌باره‌ى ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌يه كه پێويسته بكرێت، تاوه‌كو ئێستا به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ژێرخانى وڵاته‌كه‌ى بۆ ده‌رهێنانى گاز بۆ بازاره‌كان و شلكردنه‌وه‌ى و گۆرينى بۆ كاره‌با هه‌يه، ئه‌مه‌ش كێشه‌يه‌كى دوورگه‌يى گه‌وره‌يه ئه‌گه‌ر گاز بكاته كاره‌با و بيفرۆشێت هه‌رگيز قوبرسى يۆنانيش نايه‌وێت ئه‌مه ببينێت چونكه نه‌ك كاريگه‌رى بۆخۆيان ده‌بێت بگره په‌يوه‌ندى به قوبرسى توركياوه‌ش هه‌يه.
ئه‌گه‌ر سه‌يرى په‌يوه‌ندى يۆنان و ئيسرائيل بكه‌ين گرينگترين خاڵ پرسى هاوكاريه‌کانى وزه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمپانياى ئينێرجى، كه یۆنان ده‌ستپێشخه‌رى بۆ ئەم پرسە كردووه، كه كۆمپانياكه له له‌نده‌ن تۆماركراوه ئه‌م كۆمپانيايه يۆنانى و به‌ريتانييه مۆڵه‌تى كاركردنى سێ يه‌ده‌كى ئيسرائيل له كۆمپانياى دێريكى ئيسرائيل ئه‌مه‌ريكى كريوه و هه‌روه‌ها زۆر به‌وردى چاودێرى ئاسايكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و ئيسرائيل ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر توركيا و ئيسرائيل ده‌ستبكه‌ن به ده‌رهێنانى وزه و گه‌ران به‌دواى له‌وانه‌يه كۆمپانياى ئينێرجى ناچاربێت به مه‌رجه‌كانى ئێستا رازيبێت، هه‌ربۆيه‌ش ده‌توانين بڵێين خاڵێكى گرينگه له پێكهاته‌يه‌كى سياسى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌رياى ناوه‌ڕاستى يۆنان كه هه‌موو مه‌به‌ستى بۆ (ENOSIS) بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت يۆنان پارێزگارى له به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى كۆمپانياى ئينێرجى بكات.
له‌دواى ئه‌وه‌ى توركيا هه‌وڵه‌كانى بۆ ئه‌وه‌يه په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ميسر و ئيسرائيل دووباره ده‌ستپێكاته‌وه، له‌لايه‌كيتر ده‌بێت بير له هه‌ڵوێستى دژايه‌تى يۆنان و قوبرسى يۆنان بكاته‌وه ئايا چ جۆره خۆپارێزييه‌ك به‌كاربێنێ ئه‌مه‌ش دووپرسى گرينگن بزانين له‌دوالى ئاسايبوونه‌وه توركيا له‌گه‌ڵ يۆنان له ناوچه‌كه ده‌بێته دژايه‌تيان ياخود هاوكارى يه‌كترى، له‌م چوارچێوه‌يه‌دا له‌وانه‌يه جيۆپۆله‌تيكى وزه به دوو شێوه كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئاسايبوونه‌وه‌ى توركيا و يۆنان ده‌بێت ئه‌گه‌ر توركيا و ئيسرائيل بازرگانى وزه دابمه‌زرێنن ئه‌وكات يۆنان و قوبرسى يۆنان هه‌ست به‌په‌راوێزخستن ده‌كه‌ن.
له‌لايه‌كيتريش ئيداره‌ى ئه‌سينا هه‌وڵى داوه كێشه‌كان له‌گه‌ڵ توركيا چاره‌سه‌ر بكات سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌رياى ناوه‌ڕاست. ده‌توانێت هاوكارييه‌كانيشى به‌ره‌و پێشه‌وه ببات دۆخێكى ئه‌رێنى له‌گه‌ڵ توركيا دروست بكات، ئيسرائيل و ميسريش هه‌ڵوێستيان يه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بارودۆخى كێشه‌كان له‌به‌رچاوبگرن هه‌ردوو وڵات ده‌توانن ده‌ستپێشخه‌رى وزه بكه‌نه ده‌سكه‌وت بۆ خۆيان و سياسه‌تيان.
له (27)ى تشرينى دووه‌مى ساڵى (2019) توركيا و ليبيا ياداشتنامه‌ى لێكتێگه‌يشتن ده‌رباره‌ى سنوورداركردنى ناوچه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌ريايى و هه‌روه‌ها له سێى تشرينى يه‌كه‌مى ساڵى (2022) لێكتێگه‌يشتنى هاوكارى له بوارى هايدرۆكاربۆنه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتيان واژۆكرد، ئه‌مه‌ش ده‌رگايه‌ك بوو به‌ڕووى توركيا كرايه‌وه بۆ پرۆژه‌كانى وزه له ناوچه‌يى وشكانى و ده‌ريايى ليبيا ده‌ستى پێكرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆى نارازيبوونى ميسرو يۆنان به‌ڵام توركيا له‌هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام بوو بۆ ئاسايكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ميسر هه‌ربۆيه‌ش كاريگه‌رى كرده سه‌ر ئه‌وه‌ى ميسر رازيبێت به‌م رێككه‌وتنه‌ى ليبيا و توركيا به‌ڵام يۆنان له‌هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وامه بۆ رێككه‌وتنێكى نوێ له‌گه‌ڵ ليبيا له‌سه‌ر بنه‌ماى ناوچه‌يى ده‌ريايى كريت، له‌راستيدا بارودۆخى ليبيا ئالۆزه دابه‌شى دوو به‌ره بوونه ده‌بێت له كاره‌ساته‌كان تێبگه‌ن كه يه‌كگرتووى وڵاته‌كه‌يان بۆخۆيان زۆر گرينگه له‌دواى ئه‌مه‌ش ده‌توانرێت توركيا ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى واژوى كردووه جێبه‌جێى بكات، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بير بخه‌ينه‌وه حكومه‌ته‌كانى ئه‌لمانيا و ئيتاڵيا و فه‌ره‌نسا و به‌ريتانيا و رووسيا و ئه‌مه‌ريكا هه‌موو هه‌وڵيان بۆ ئه‌وه‌يه پشكێك له ليبيا وه‌رگرن هه‌ربۆيه‌ش نه‌ك يۆنان به‌ڵكوو ئه‌م وڵاتانه‌ش دژى رێككه‌وتن و په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و ليبيان.
رێککەوتنى لوبنان و تورکیا کاریگەرى لەسەر ئەو ناوچەیە هەبوو
له‌كۆتايدا ده‌رده‌كه‌وێت كۆنترۆڵ و هه‌ژماركردنى وزه و ده‌ستپێشخه‌رييه‌كان ياخود شكستخواردووه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌رياى ناوه‌ڕاست روون و ديارنييه، هه‌رچه‌نده ڕۆژنامه‌كانى توركيا دواين پێشهاته‌كان ناخه‌نه ڕوو به‌ڵام ئيسرائيل و ميسر له ده‌ستپێشخه‌رييه‌كان زۆر سه‌ركه‌وتوو بوونه له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌رياى ناوه‌ڕاست هه‌موو سه‌رنجێكيان له‌سه‌ر وزه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌رياى ناوه‌ڕاسته و هه‌ربۆخۆشى يۆنان له‌ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى ناوچه‌كه‌يه ده‌يه‌وێت خۆى بگه‌ينته هاوكێشه‌كه هه‌موو هه‌وڵێكيان بۆ به‌هاى زياده له پرۆسه‌كانى ده‌رهێنانى وزه و گواستنه‌وه و پرۆسێسكردن دروست بكه‌ن، هه‌روه‌ها لوبنانيش پێويستى به چه‌ند ساڵێكه بۆ ده‌رهێنانى وزه و كۆرينى بۆ داهات.
ئه‌گه‌ر سه‌يرى سياسه‌تى توركيا بكه‌ين له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌رياى ناوه‌ڕاست ده‌ستى كردووه به به‌رهه‌مهێنان به‌هۆى هه‌وڵه‌كانى له هه‌نگاوى ئاسايكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتان، ئه‌وخاڵه‌ى په‌يره‌ويان كردووه ده‌ستپێشخه‌رييه‌كانه له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌رياى ناوه‌ڕاست له رێگه‌ى هاوكارى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه رێبازى توركيا زۆر ورده له‌گه‌ڵ ئيسرائيل و ميسر په‌يره‌وى ده‌كا، له‌لايه‌كيتر رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ ليبيا و جێبه‌جێكردنى له‌وانه‌يه ببێته هۆى كاردانه‌وه‌ى يۆنان و قوبرسى يۆنان، توركيا پێشبينى ئه‌وه‌ش ده‌كات ئيسرائيل و ميسر يۆنان و قوبرسى يۆنان له دژى توركيا به‌كاربێنن، لێره‌دا پێويسته رێگرى له‌م سيناريۆيه بگيرێت ده‌كرێت توركيا به‌رێوه‌بردنى پرۆسه‌ى دامه‌زراوه‌يى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستكه‌وت ده‌ستكه‌وت جێبه‌جێبكات، هه‌روه‌ها پێويسته توركيا ڕوونكردنه‌وه بدات له‌كاتى به‌شداريكردنى له ( TRNC) له پۆرۆسه‌ى ديناميكييه‌كى كه هێشتا دانوستاندن نه‌كراوه بۆ توركيا و قوبرسى توركيا هه‌روه‌ها له‌م رێگه‌يه‌وه ده‌توانێت ئاشتى و سه‌قامگيرى بۆ دوورگه‌كان و ناوچه‌كه دروستبكات.
سەرچاوە: kriterdergi
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment