مـیـزانـیـیـەی ئـەمـریـکـا لـەسـەردەمـی تـرەمـپ و بـایـدن دا
نوچەنێت
زیادکردنی میزانییەی بوارە گشتییەکان، لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی ئەمریکا و ڕزگاربوونیەتی، لە قەیرانی کۆرۆنا، ئەمە بیرکردنەوەی دیموکراتەکانە لە پەرەپێدان بە ئابووری تاکە کەسی ئەمریکا. لەو بارەیەوە، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "داواکاری سەرۆک بایدن، زیادکردنی پارەدانە بەو چینانەی، کە دوای پەتای کۆرۆنا بە ئەستەم دەتوانن دووبارە دەست بکەنەوە بە ژیان، هەروەها بۆ ئەوەی هاوڵاتی ئەمریکا بتوانێت بەردەوام بێت لە باج دان، پێشنیاری زیادکردنی میزانییەی بوارەکانی پەروەدە، تەندروستی و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتیکانمان کردووە."
میزانییەی ئیدارەی ئەمریکا، پرۆژەیەکی ساڵانەی سەرکردەکانی ئەمریکایە، بۆ پارە لە بوارە جودایەکان، دوای پێشنیارکردنی لە لایەن کۆنگرێسەوە دەنگی لەسەر دەدرێت.
ئەو پلانەی بایدن، بۆ پەرەپێدان لە بوارە ناسەربازییەکان لە کاتێکدایە، کە زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرێس و ئەنجوومەنی پیران دیموکراتەکانن، بۆیە پێشبینیی دەکرێت ئەو گرنگیدانەی بایدن ،بە پرسە ناوخۆییەکان، کاریگەری لەسەر دووبارە گەشەسەندنەوەی ئابووری تاکی ئەمریکا بکات و، جگە لەوەی لە ماوەیەکی کورتدا، کۆنگریس دەنگ بۆ پەسەندکردنی تەرخانکردنی زیاتر، لە 2 تریلیۆن دۆلار لە ژێرخانی ئابووری ئەمریکا دەدات.
سـیـاسـەتـی تـرەمـپ و بـایـدن لـە مـیـزانـیـیـەی ئـەمـریـکـادا.
شەلەندای یونغ، بەرپرسی میزانییە و پرسە دارییەکان، لە ئیدارەی بایدن ڕایگەیاند: "زیادکردنی میزانییەی پرسە ناسەربازییەکان، بە ڕێژەی 16% هۆکار دەبێت، لە بەرزبوونەوەی داهاتی تاکی ئەمریکای بە ڕێژەی 3.3%".
تەرخانکردنی زیاتر لە 133.7 میلیار دۆلار، بۆ پرسە تەندورستی و مرۆییەکان، لە میزانییەی 2021 ئەمریکا، بە واتای بەرزبوونەوەی ڕێژەی 23%ـی، میزانییەی ئەو بوارانە دێت، لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا، جگە لەوەی میزانییەی بواری پەروەردە، بە ڕێژەی 40.1% بەرزبووەتەوە.
هەروەها پلانی بایدن، تەرخانکردنی بڕی 36.5 میلیار دۆلارە، بۆ ئەو قوتابخانانەی کە خزمەتی کەمدەرامەتەکان دەکەن و، بڕی 6.5 میلیار دۆلار بۆ توێژینەوەی تەندورستی و، زیاتر لە 10.7 میلیار دۆلار، بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئەفیۆنی. بەڵام لە هەمانکاتدا زیادکردنی ڕێژەی باجە بۆ 10%.
هەرچی سیاسەتی ترەمپ لە میزانییەدا، کەمکردنەوەی میزانییەی ئەمریکا بوو، بۆ پرسە مرۆیی وناوخۆیییەکان، بە تایبەت لە هاوکاری ئەمریکا، بۆ ڕێکخراوە جیهانییەکان، هاوکات لە 2020ـدا، میزانییەی ئەمریکا بۆ پرسە سەربازییەکان، هاوشانی ئیدارەی ئۆباما لە بەرزترین ئاستدا بوو، دۆناڵد ترەمپ لە 2020ـدا، زیاتر لە 738 میلیار دۆلاری، بۆ پرسی چەک و سەربازی تەرخانکرد.
هەروەها دۆناڵد ترەمپ، زیاتر لە 8.7 میلیار دۆلاری، بۆ دیواری مەکسیک و ڕێگریکردن لە هاتنی کۆچبەر تەرخانکرد.
تەرخانکردنی بڕی 1.9 تریلیۆن دۆلار، لەلایەن دیمۆکراتەکانەوە، ڕووبەڕووی توندی ڕەخنەی کۆمارییەکان بووەتەوە، هۆشداری زیادبوونی، هەڵکشان وهەڵاوسانی ئابووری ئەمریکا دەدەن لە داهاتوودا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment