سەرۆكى ئەمەريكا: داوام لە سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل كردووە هێرشەكان رابگرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا رايگەياند، لە پەيوەندى تەلەفۆنيم لەگەڵ بنيامين ناتەنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل ئيسرائيل داوام كردووە بە شێوەيەكى كاتى شەڕ لە غەزە رابگرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (هەشت/ تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (جەزيرە) بڵاوى كردەوە، سەرۆكى ئەمەريكا رايگەياند، لە پەيوەندى تەلەفۆنيم لەگەڵ بنيامين ناتەنياهۆ، جەختم لەسەر راگرتنى هێرشەكان بۆ سەر كەرتى غەزە كردەوە.

پێشتريش كامالا هاريس، جێگرى سەرۆكى ئەمەريكا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە لە پەيوەندى تەلەفۆنيم لەگەڵ ئيسحاق هێرزۆغ، سەرۆكى ئيسرائيل جەختم لەسەر ئەوە كردەوە، پێويستە پارێزگارى لە هاووڵاتيانى سڤيل بكرێت و رێز لە ياسا نێودەوڵەتييە مرۆيەكان بيگرێت.

لە لايەكى ديكەوە گوتەبێژى كۆشكى سپى رايگەياند، بەرپرسانى ئەمەريكا گفتوگۆيان لەسەر راگرتنى شەڕ بە شێوەى تاكتيكى كردوە بە هۆكارى مرۆيى و ئەگەرى ئازادكردنى بارمتەكان لە رێگەى گفتوگۆى دوولايەنە.

بەگوێرەى زانيارييەكانى بەرپرسانى ئەمەريكا گفتوگۆ لەسەر چۆنيەتى ئازادكردنى بارمتەكان، كە ژمارەيان لە (10 بۆ 15) كەس دەبێت، ئەو ماوەيە هێرشەكان بە ئامانجى دڵنيابوونەوە لە ناسنامەى سەرجەم بارمتەكان رادەگيرێت، پاشان ناوى ئەو كەسانە ئاشكرا دەكرێت، كە ئازاد دەكرێت.

ماڵپەڕى ئەكسيوسى ئەمەريكى رايگەياند، چەند بەرپرسێكى ئەمەريكى بە بايدنيان سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيليان راگەياندووە، پێويستە بۆ ماوەى سێ رۆژ هێرشەكان رابگرن، ئەوەش دەبێتە يارمەتيدەر بۆ ئازادكردنى هەندێك لە بارمتەكان.

لەدواى هێرشەكانى مانگى رابردوو، تا ئێستا ئيسرائيل بەردەوامە لە بۆردوومانكردنى كەرتى غەزە، ئەوەش بۆتە هۆى كوژرانى زياتر لە (10) هەزار كەس لە كەرتى غەزە گيانيان لەدەستاوە، هەزاران كەسيش بريندرابوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین