ژمارەیەك بەرپرسى ئیسرائیلى داواى دوورخستنەوەى سەرۆك وەزیران دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ژمارەیەك بەرپرسى باڵاى پێشووى ئیسرائیلى لە دامەزراوەى جەنگ و دامەزراوە مەدەنییەكان داواى دوورخستنەوەى بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانى وڵاتەكەیان دەكەن.

هەینى (26/كانوون دووەم/2024) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاوى كردەوە، رۆژنامەى یەدیعو ئەحرەنوتى ئیسرائیلى ئاشكراى كردووە، لە نامەیەكى كراوەدا (26) بەرپرسى سەربازى و (17) بەرپرسى باڵاى مەدەنى كە سێیان هەڵگرى خەڵاتى نۆبڵن بەهۆى شكستى سەرۆك وەزیران لە جەنگى سەر غەزە داوایان كردووە لە پۆستەكەى دوور بخرێتەوە.
سەبارەت بە وادەى بڵاوكردنەوەش بەگوێرەى رۆژنامەكە بڕیارە لە كۆتایى ئەو هەفتەیە لە ئەمەریكا بڵاوبكرێتەوە.
رۆژنامەكە جەختى لەسەر ئەوەش كردۆتەوە، ئەو نامەیە ئاراستەى هەریەك لە ئیسحاق هێرزۆغ، سەرۆكى ئیسرائیل و ئەمیر ئۆحانا، سەرۆكى كنێست دەكرێت. 
رۆژنامەى یەدیعوت ئەحرەنوت باسى لەوەش كردووە، كە هوما مۆشیە و دان حاڵتوس، سەرۆكانى پێشووى ئەركانى سوپاى ئیسرائیل و تلمیر باردو دانى یاتۆم، بەرپرسانى پێشووى مۆساد و نەداڤ ئۆرگمان و یەعقوب برى سەرۆكانى دەستگاى شاباكى تێدایە.
سەبارەت بە ناوەڕۆكى نامەكەش، بەگوێرەى ئەو رۆژنامەیە ناتەنیاهۆ لە رووى مادى و مەعنەوییەوە بۆ سەركردایەتى ئەو جەنگە كەسێكى شایستە نییە، بۆتە هەڕەشەى راستەوخۆش لەسەر بوونى دەوڵەتى ئیسرائیل و پەیوەندییەكانى لەگەڵ ئەمەریكا، ئەوەش وایكردووە، بەرپرسانى ئیسرائیل داواى گۆڕینى بە كەسێكى دیكەى شایستە بكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین