وەزيرى وزەى توركيا: گفتوگۆكانمان لەگەڵ ئيسرائيل رادەگرين تورکیە

نوچەنێت

ئەلوب ئەرسەلان رەيرەقدار، وەزيرى وزە و سەرچاوە سرووشتييەكانى توركيا ئاشكراى كرد، وڵاتەكەى گفتوگۆى هيچ پڕۆژەيەك لەبوارى كەرتى وزە لەگەڵ ئيسرائيل ناكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (هەشت/تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى كردەوە بەهۆى هێرشەكانى ئيسرائيل بۆ سەر كەرتى غەزە تاوەكوو ئەو هێرشانە نەوەستن، هيچ گفتوگۆيەك لەگەڵ تەلئەبيب ناكەين.

وەزيرى سەرچاوە سرووشتييەكانى توركيا ئاماژەى بەوە كرد، پڕۆژەكانى وزەى نێوان ئەنقەرە و تەلئەبەب پەيوەست بووە بە كاريگەرييەكانى هێرشەكانى سەر كەرتى غەزە.

سەبارەت بە هۆكارى راگرتنى ئەو پڕۆژەيەش بەيرەكدار جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، لە كەشێكى لەو جۆرە پڕ كارەساتە مرۆييە، ناكرێت باس لەو پڕۆژەيە بكرێت.

دەربارەى خواستەكانيشيان گوتى، تاكە شت كە ئێستا بتوانين قسەى لەسەر بكەين بريتييە لە دابينكردنى پێويستى ئاو و كارەبا و خۆراك بۆ دانيشتوانى غەزە، سەبارەت بە هەوڵەكانيشيان ئاماژەى بەوە كرد، مۆليدەى كارەبامان بۆ غەزە ناردووە، چاوەڕوانى كردنەوەى دەروازەى رەفەح دەكەين.

لەدواى ئاساييبوونەوەى پەيوەندييەكانى نێوان توركيا ئيسرائيل پڕۆژەى رەوانەكردنى گازى ئيسرائيل بۆ ئەوروپا يەكێك بوو لەو پڕۆژانەى ئامادەكارى بۆ دەكرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین