سەرۆكى جەهەپە هێرشى توند دەكاتە سەر ئەردۆغان تورکیە

نوچەنێت

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆكى نوێى پارتى گەلى كۆمارى (جەهەپە) هێرشى توند دەكاتە سەر رەجەب تەيب ئەردۆغان و بە كودەتاچى بەسەر دەستوور ناوى دەبات و دەڵێت، "تۆ تواناى گۆڕينى حكومى دەستوورت نييە، گەل ئەو دەسەڵاتەى پێ نەداويت، بۆيە تۆ كەسێكى كودەتاچيت."

شەممە (11/تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاوى كردەوە سەرۆكى نوێى پارتى گەلى كۆمارى هێرشى توندى كردە سەر رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا و بە كودەتاچى ناوى برد.

بەهۆى ناكۆكى نێوان دادگاى دەستوورى دادگاى تەميز لەسەر دەستگيركردنى جاك ئاتالاى، پارێزەر كە لە مانگى ئادارى ئەمساڵ بە بووە بە ئەندامى پەرلەمان و پێشتر (18) حكومى زيندانى بۆ بڕاوەتەوە مانگى رابردوو دادگاى دەستوورى توركيا بڕيارى ئازداكردنى دا، بەڵام دادگاى تەميز ئەو بڕيارەى پووچەڵكردەوە و رايگەياند، هۆى ئەو بڕيارەوە سكاڵا دژ بە ئەندامانى دادگاى دەستوورى تۆمار دەكات.

سەبارەت بەو رێكارانەى دادگاى تەميز سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، ناكرێت ئەو رێكارانەى دادگاى تەميز دەستى پێكردووە، هەڵوەشێندرێتەوە، ياخود پووچەڵ بكرێتەوە، چونكە ئەو دادگايەش دادگايەكى باڵايە لە وڵاتەكەمان.

دەربارەى ئەو قسانەى سەرۆك كۆمارى توركيا، ئۆزگۆر جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، توركيا خاوەن پێگەيەكى دەستوورى بەهێزە، بۆيە پارتى دادوگەشەپێدان هەوڵدەدات دەستوور لەو وڵاتە پووچەڵ بكاتەوە، ئەو لێدوانانەى ئەردۆغان دەبێتە هۆى درووستبوونى قەيرانێكى ديكەى دادوەرى،  بەڵام ئەو هەوڵەى سەرۆكى توركيا بۆ زاڵبوون بەسەر دادگاى دەستوورى وەك ئەوەيە ئێمە لەبەردەم راپەرينێك بێين بە سەرۆكايەتى ئەردۆغان دژ بە خواستى گەل.

ئۆزگور ئاماژەى بەوەش كرد حكومەتەكەى ئاكپارتى بزووتنەوەى نەتەوەى ژمارەى كورسى پێويستيان نييە بۆ گۆڕينى دەستوور، هەندێك ماددەى دەستووريان پێشتگوێخستووە، ئەوەش پاڵپشتى ئەردۆغان دەكات، كە دەسەڵاتەكەى لەو دەستوورەوە سەرچاوەى گرتووە.

سەرۆكى نوێى جەهەپە جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، دادگاى باڵا لەبرى پارێزگارى لە دەستوور بكات، هەوڵى پشتگوێخستنى حكومەكانى دەستوور دەدات.

ئەو لێدوانانەى سەرۆكى نوێى جەهەپە يەكەم بەريەكەوتنى نێوان ئەردۆغان و سەرۆكى نوێى جەهەپە، پێشتريش كەمال كليچدارئۆغلۆ سەرۆكى ئەو پارتە بە بەردەوامى ناكۆكى لەگەڵ ئەردۆغان هەبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین