ئیسرائیل ئامادەیە بە شێوەیەکى کاتى هێرشەکان رابگرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوجەنێت

بنيامين ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل بەرانبەر ئازادکردنى بارتەمتەکانى لاى چەکدارانى بزووتنەوەى حەماس ئامادەیى وڵاتەکەى نیشان دا تاوەکوو بە شێوەکى کاتى ئاگربەستى مرۆیى رابگەیێنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (12/تشرینى دووەم/2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل ئاگربەستى کاتى بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک لە ناوچەیەکى دیاریکراوى کەرتى غەزە بەدوور نەزانى. 

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، "ئيسرائيل داوا دەکات دەسەڵاتێکى جیاواز لە دەسەڵاتى مەدەنى لەدواى جەنگ لە کەرتى غەزە دروست بکرێت.

سەبارەت بە بزووتنەوەى حەماسیش جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئەو دەسەڵاتەى فەرمانڕەوایى کەرتى غەزە دەکات، زنجیریەکى بۆ کۆتایى ماوەى ئاگاربەستى دەوێت، ئەوەش دەبێتە هۆى وەستانى هێرشەسەربازییەکانى ئیسرائیل.

ناتەنیاهۆ ئاماژەى بەوەش کرد، ئەو کارەى حەماس وەک ئەڵمانیەکانە، دواى دابەزینى هاوپەیمانان لە نۆرماندى گوتیان، لێمان گەڕێن باکەمێک پشووبدەین، بزووتنەوەى حەمایش دەڵێن، هاوڕێیان چاوەڕوان بن، لێمان گەڕین با هاوکارییەکانمان نوێ بکەینەوە، لە تونێلەکان بێینەدەرەوە، جارێکى دیکە خۆمان پڕچەک بکەینەوە، ئاشکرایە ئێمەش هەرگیز ئەوە ناکەین.

لە حەوتى مانگى رابردوو چەکدارانى بزووتنەوەى حەماس هێرشێکیان کردە سەر ئیسرائیل، دەیانیان کەسیان وەک بارمتە دەستگیرکرد، لە لەدواى ئەو هێرشانە تا ئێستا ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین