ديپلۆماتكارێكى ئۆپۆزسيۆن: ئەردۆغان لە بەرانبەر ديدارێكى بايدن رێگەى دا سويد ببێتە ئەندامى ناتۆ تورکیە

نوچەنێت

ناميك تان، پەرلەمانتارى و ديپلۆماتكارى پێشووى پارتى گەلى كۆمارى رايگەياند، رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا بۆ وەرگرتنى سويد لە ناتۆ چەند مەرجێكى هەبوو، كە يەكێك لە ديدارى جۆ بايدن سەرۆكى ئەمەريكايە لە كۆشكى سپى.

ئەمڕۆ دووشەممە (13/ تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاوى كردەوە،  پەرلەمانتارى پێشووى پارتى گەلى كۆمارى  ئاشكراى كردووە، سەرۆك كۆمارى توركيا مەرجى ئەوەى هەبوو، كە پێويستە ئەمەريكا فڕۆكەى (ئێف 16) بە توركيا بفرۆشێت، هەروەها سەرۆكى ئەمەريكاش بە فەرمى بانگهێشتى واشنتنى بكات.

سەرۆك كۆمارى توركيا لە مانگى رابردوو پرۆتۆكۆڵى وەگررتنى سويدى لە ناتۆ رەوانەى پەرلەمانى وڵاتەكەى كرد، تاوەكوو رەزامەندى تەواو وەربگرێت.

لە كاتى گەڕانەوەى ئەردۆغان لە سعووديە بە رۆژنامەنووسانى راگەياند، دونێ ئەنتۆنى بلينكن، وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا لێرەبوو، لەو بڕوايەدام لێرە بەدواوە سەرۆكى ئەمەريكا ميوانداريمان دەكات.

ئەردۆغان جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، ئەوە تەنيا ئێمە نين، دەڵێين، وڵاتێكى سەرەكين لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەند و ناوچەكەمان، بۆيە ناكرێت هيچ دەستپێشەرى و دانانى پلانێك بەبێ توركيا بكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، قسەكانى ئەردۆغان ئاماژەن بۆ ئەوەى، كە پلانەكەى بە شێوەيەكى تۆكمە بەڕێوە دەچێت.

لەدواى هەڵبژاردنى سەرۆكى ئەمەريكا لە مانگى تشرينى يەكەمى (2020) هيچ سەردانێكى توركياى نەكردووە، هيچ بانگهێشتێكى فەرمى ئەردۆغانى بۆ ئەمەريكا نەكردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین