گرووپە چەكدارەكانى عێراق ڤيديۆيێكى تازەى توێژە ئيسرائيليەكە بڵاودەكەنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

گرووپە چەكدارە شيعەكانى عێراق، گرتە ڤيديۆيەكيان بڵاوكردۆتەوە، تێيدا ئەلیزابیس تسرۆكۆڤ، ئەكاديمى رووسى بەرەگەز ئيسرائيلى دەردەكەوێت، كە پێشتر لەلايەن كەتيبەكانى حزبوڵاوە رفێندرابوو.

ئەمڕۆ سێشەممە (14/تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، راگەياندنەكانى سەر گرووپە شيعەكانى عێراق گرتەڤيديۆيەكان بڵاوكردەوە، ئەلیزابیس تسرۆكۆڤ دەركەوێت، كە چەند مانگێك پێش ئێستا لەلايەن كەتيبەكانى حزبوڵاوە رفێندراوە.

سەبارەت بە وادەى ئەو گرتە ڤيديۆيە رۆژنامەى نيويۆرك تايمزى ئەمەريكى بڵاوى كردەوە، تا ئێستا كاتى تۆماركردنەى نەزاندراوە، بەڵام ئەو گرتەيە ئاماژەيە بۆ ئەوەى تسرۆكۆڤ تا ئێستا لە ژياندا ماوە، رۆژنامەكە ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو گرتە ڤيديۆيە روونى دەكاتەوە، كە چەند هەفتەيەك دواى هێرشەكانى حەوتى مانگى رابردوو تۆماركراوە، چونكە لەو گرتە ڤيديۆيە ئەو لێكۆڵەرە باس لە بارمتەكانى لاى چەكدارانى حەماس دەكات.

لەو گرتەڤيديۆيە ئەلیزابیس تسرۆكۆڤ بە زمانى عربى قسە دەكات، كە بە بە نووسراو وەرگێڕدراوەتە سەر زمانى عەرەبى، لە بەشێكى قسەكانى دەڵێت، ئەگەر كەسوكارى بارمتەكان دەيانەوێت، جارێكى ديكە ئەو كەسانەيان ببينن، ئەوا پێويستە لەسەريان ئەو شەڕە رابگرن، داوا لە كەسوكارى بارمتەكان دەكەم لە پێناو كچ كوڕەكانتان بەردەوام هەوڵ بۆ راگرتنى ئەو جەنگە لە غەزە بدەن.

لە بەشێكى ديكەى قسەكانى هێرشى توند دەكاتە سەر بنيامين ناتەنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل و يائيرى كوڕى و سارەى خێزانى، كە بە جۆرێك ئەو جەنگە بەڕێوە دەبن، كەسى بێ ئاگا ناويان دەبات، ئەو هێرشانەيان دەبێتە كوژارنى ئەو بارمتە ئيسرائيليەكانى لاى چەكدارانى بزووتنەوەى حەماس.

هەروەك ئەلیزابیس تسرۆكۆڤ جەختيش لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەگەر دەتوانێت منداڵەكانتان بە زيندوويى ببينەوە، ئەوا پێويستە ئەو جەنگە رابگرن.

رۆژنامەى نيويۆك تايمز ئاماژەى بەوەش كردووە، لەپاڵ پەيامەكە سياسيەكەى رفێنەران ويستوويانە لە رێگەى ئەو ڤيديۆيە بيگەيێنن، پەيامێكى بۆ خێزانەكەى ئەلیزابیس و حكومەتى ئيسرائيلى تێدايە، كە تا ئێستا ئەو رفێندراوە لە ژياندا ماوە.

ئەلیزابیس تسرۆكۆڤ: تەمەنی 36 ساڵە و رەگەزنامەی رووسی و ئیسرائیلی هەیە، توێژەرێكی بەناوبانگی زانكۆیەكی ئەمریكییە.  لە 21ی ئاداری ئەمساڵ لە عێراق دیار نەماوە، لە مانگى حوزەيرانى ئەمساڵ نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاشكراى كرد كە ئەو ژنە توێژەرە لە بەغدا لەلایەن میلیشیای حزبوڵای عێراقی رفێندراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین