سوپاى ئيسرائيل هێرشى كردە سەر نەخۆشخانەى شيفا لە غەزە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سوپاى ئيسرائيل لە راگەيێندراوێكدا ئاشكراى كرد بەهۆى بەكارهێنانى نەخۆشخانەى شيفا لەلايەن چەكدارانى بزووتنەوەى حەماسەوە، هێرشيان كردە سەر ئەو نەخۆشخانەيە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (15/تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (سى ئێن ئێن) بڵاوى كردەوە، بە پاساوى بەكارهێنانى نەخۆشخانەى شيفا لە لايەن چەكدارانى حەماسەوە لە كەرتى غەزە، سوپاى ئيسرائيل هێرشى كردە سەر ئەو نەخۆشخانەيە و دەستيان بە پشكينينى نەخۆشخانەكردووە.

سوپاى ئيسرائيل ئاماژە بەوە دەكات، چەكدارانى حەماس خۆيان لەو نەخۆشخانەيە حەشارداوە، ئەوەش ماوەيەكى پێويستە بۆ راگرتنى چالاكييەكانيان لەناو ئەو نەخۆشخانەيە.

لە چەند رۆژى رابردوو ئەفيخاى ئەدروعى، گوتەبێژى سوپاى ئيسرائيل رايگەياند، لەو چركەساتەوە سوپاى وڵاتەكەمان كار لە دژى چەكدارانى حەماس لە بەشێكى دياريكراوى كۆمەڵگەى پزيشكى شيفا دەكات. 

گوتەبێژەكەى سوپاى ئيسرائيل جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، سەبارەت بە هەموونى چەكدارانى حەماس لەو كۆمەڵگە پزيشكيە پشتيان بە زانيارى هەواڵگرى بەستووە، هەروەك گوتيشى، ئێمە لەو ئۆپراسيۆنە نەخۆش و تيمى پزيشكى و هاووڵاتيانى ناو نەخۆشخانەكە ناكەينە ئامانج.

سەبارەت بەو لێدوانانە بەپرسانى نەخۆشخانەكە رەتى دەكەنەوە، چەكدارانى حەماس لەو ناوخۆشخانەكە هەبن و دەستيان بەسەرى داگرتبێت.

نەخۆشخانەى شيفا يەكێكە لە نەخۆشخانەكانى كەرتى غەزە، بەگوێرەى لێدوانى بەرپرسانى نەخۆشخانەكە نزيكەى حەوت هەزار كەس پەنايان بردۆتەبەر نەخۆشخانە و بە نەخۆش و تيمە پزيكشيەكانيش (1500) كەسى تێدايە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین