ئیمارات سه‌رۆكى مافیهكى توركى راده‌ستى ئه‌نقه‌ره ده‌كاته‌وه
نوچه نێت
یه‌كشه‌ممه (19/ تشرینى یه‌كه‌م/ 2023) ماڵپه‌ڕى (زه‌مانى توركى) بڵاوى كرده‌وه، ته‌لعه‌ت ئاتێلا رۆژنامه‌نووسى تورك رایگه‌یاند، له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى زانیارى به‌ده‌ست گه‌یشتووه، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارانه‌ى به‌ده‌ستم گه‌یشتووه، له ماوه‌یه‌كى نزیك سادات په‌كه‌ر ره‌وانه‌ى توركیا ده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به درووستى زانیارییه‌كانى ئه‌و رۆژنامه‌نووسه توركه ده‌ڵێت، "ناتوانم بڵێم زانیارییه‌كانمان (100%) راستن، به‌ڵام ده‌توانم بڵیم، زانیارییه‌كان له (99.9%) راستن."
ئاتێلا ئاماژه به‌وه ده‌كات سادات په‌كه‌ر تۆمه‌تباره به‌وه‌ى له نه‌وه‌ده‌كانه‌وه گرووپى بۆ ئه‌نداماندانى تاوانى به كۆمه‌ڵ درووستكردووه، له ناكاو به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایكرد، له (2019) ده‌ستى بڵاوكردنه‌وه‌ى نهێنى به‌رپرسانى توركیا، له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه سلێمان سۆیلۆ، وه‌زیرى پێشووى ناوخۆى توركیا.
له چوارساڵى رابردوو ژماریه‌ك رۆژنامه‌نووس باسیان له‌وه كردووه له‌و نزیكانه سادات ره‌وانه‌ى توركیا ده‌گرێته‌وه، له‌دواى ئاساییبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌و وڵاته و سه‌ردانى دوولایه‌نى به‌رپرسانى ئه‌نقه‌ره و ئه‌بوو زه‌بى، ئه‌و ده‌نگۆیانه زیاتر بووه.
سادات په‌كه‌ر له‌و چه‌ند ساڵه‌ى رابردوو له رووى كرده ئیمارات، ئێستاش له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دابڕاوه، پێشتر ڤیدیۆكانى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ملیۆنان بینه‌رى هه‌بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment