ئيسماعيل هەنييە: لە رێككەوتنى ئاگربەست نزيكبووينەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئيسماعيل هەنييە، سەرۆكى مەكتەبى سياسى بزووتنەوەى حەماس، رايگەياند، وەڵامى بزووتنەوەكەيانى داوە بە قەتەر، لە رێككەوتنى ئاگربەس نزيكبووينەوە، پێشتريش سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل ئامادەيى وڵاتەكەى بۆ رێككەوتن نيشان دابوو.

ئەمڕۆ سێشەممە (21/ تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (جەزيرە) بڵاوى كردەوە، سەرۆكى مەكتەبى سياسى بزووتنەوەى حەماس رايگەياند، وەڵامى ريێككەوتنى ئاگربەستمان لەگەڵ ئيسرائيل رادەستى قەتەر كردووە.

سەبارەت بە وردەكارييەكانيش، عزەت رەشيق، سەركردە لە بزووتنەوەى حەماس جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، لە چەند كاتژمێرى داهاتووە بەرپرسانى قەتەرى وردەكارييەكانى ئەو رێككەوتنە ئاشكرا دەكەن.

لە بەشێكى ديكەى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئازادكردنى ديلەكان لەبەرانبەر ئازادكردنى زيندانييانى فەڵەستينە لە ئەگەر ئەو رێككەوتنە راگەێندرا، ئەوكاتە لاى ئێمە قبووڵكراوە و خواستەكانى مقاوەمەى تێدايە.

سەبارەت بەو رێككەوتنە محەمەد بن عەبدورەحمان ئال سانى، سەرۆكى ئەنجوومەنى وەزيرانى قەتەر رايگەياند، ئاڵوگۆڕى دوولايەنەى حەماس و ئيسرائيل لە رێككەوتن نزيكبۆتەوە.

دوێنێش بنيامين ناتەنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل گڵۆپى سەوزى بۆ رێككەوتن لەگەڵ بزووتنەوەى حەماس هەڵكرد.

لەدواى هەلێگيرسانى جەنگ لە حەوتى مانگى رابردوو، هەوڵەكان بۆ رێككەوتن بە نێوەندگيرى قەتەر دەستى پێكردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین