ئيسرائيل و حەماس لەسەر راگەياندنى ئاگربەست رێككەوتن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

حكومەتى ئيسرائيلى رەزامەندى لەسەر رێككەوتنى ئاگربەستداوە، كە چوار رۆژئاگربەست و (50) ژن  و منداڵ ئازاد لەبەرانبەردا ژن و منداڵى گيراوى فەڵەستين لە زانيدانەكانى تەلئەبيب ئازاد دەكرێت، وەزارەتى دەرەوەى قەتەريش جەخت لەسەر ئەگەرى درێژكردنەوەى دەكاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (22/تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (سى ئێن ئێن) بڵاوى كردەوە، حكومەتى ئيسرائيل لە راگەيێندراوێكدا ئاشكراى كردووە، سەرەڕاى راگەياندنى ئاگربەست، ئەگەر هەيە ئەو ئاگربەستە لەبەرانبەر ئازادكردنى (10) هەر دە بارمتەيەك رۆژێك درێژك بكرێتەوە.

حكومەتى ئيسرائيل جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، لە ماوەى ئاگربەستەكە خۆى بۆ ئۆپراسيۆنى زەمينى و ئاسمانى ئامادە دەكات، تاوەكوو كۆتايى بە بزووەتنەوەى حەماس بهێنێت، ئەو ئاگربەستە تەنيا بۆ ئازادكردنى بارمتەكانە.

دەربارەى رێكارەكانيش لە وەك لە راگەيێندراوەكە هاتووە، رێكارەكانى لە كاتێكى ديكە بۆ كەسوكارى دەستگيركراوەكان روون دەكرێتەوە.

سەبارەت بەو رازيبوونەوەش، بەپرسێكى ئيسرائيلى رايگەياند، كۆبوونەوەكەى حكومەتى ئيسرائيلى ماوەى شەش كاتژمێرى خاياندووە، لە هەندێك كات ئاڵۆزيى و لە هەندێك كاتدا هاوسۆزيى بەسەر كەشى كۆبوونەوەكە زاڵ بوو، گفتوگۆكان سەبارەت بە رێككەوتن و لێكەوتەكانى بووە لەسەر دۆخى ئەو جەنگەى ئێستا، بەڵام لە كۆتاييدا بە زۆينەى دەنگ رێككەوتنەكانيان پەسند كردووە.

گال هێرش، رێكخەرى كاروبارى بارمتە ئيسرائيلييەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، باستلئيل سيمۆتريچ، وەزيرى دارايى ئيسرائيلى مەترسى خۆى لەسەر رێككەوتنەكە راگەياند، بەڵام تەنيا ئيتيمار بن غەفير، وەزيرى ئاسايشى نەتەوەيى و كەسێكى ديكە پاڵپشتيان كردووە.

لە لايەكى ديكەوە وەزارەتى دەرەوەى قەتەر رايگەياند، لە (24) كاتژمێرى داهاتوو ئاگربەستى مرۆيى رادەگەيێنين، هەروەك جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، ئەو نێوەندگيرييە بە هاوبەشى نێوان قەتەر و ميسر و ئەمەريكا بووە، بۆ ماوەى چوار رۆژ دەخايێنێت، ئەگەرى درێژكردنەوەشى هەيە.

رێككەوتنەكە لەسەر ئازادكردنى (50) ژن و منداڵى ئيسرائيلييە، لەبەرانبەر ئازادكردنى ژن و منداڵى فەڵەستينييەكان و چوار رۆژئاگربەست لەنێوان حەماس و ئيسرائيل,.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین