توركيا جه‌زائير ده‌يانه‌وێت له‌ زووترين كاتدا قه‌باره‌ى ئاڵوگۆرى بازرگانيان بۆ (10) مليار دۆلار به‌رزكه‌نه‌وه‌ ئابووری جیهان

نوچەنێت

محه‌مه‌د موجاهيد كوچوكيلماز، باڵيۆزى توركيا له‌ جه‌زائير رايگه‌ياند، "ساڵى رابردوو توانيمان ئاڵوگۆرى بازرگانى هه‌ردوو وڵات بگه‌يننه‌ (5,3) مليار دۆلار، ئامانجى هه‌ردوو وڵات له‌م ساڵدا به‌زووترين كات ئه‌م ئاسته‌ به‌رزكه‌ينه‌وه‌ بۆ (10) مليار دۆلار."

دووشه‌ممه‌(20/تشرينى دووه‌م/2023) ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه‌، باڵيۆزى توركيا له‌ جه‌زائير سه‌باره‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و ئه‌و وڵاته‌ رايگه‌ياند، "هيوايه‌كى گه‌وره‌يه‌  توركيا و جه‌زائير دووڵاتى بران، له‌سه‌ره‌تاى ساڵى (1516) له‌لايه‌ن ياڤوز سوڵتان سه‌ليمه‌وه‌ بۆ پاراستنى جه‌زائير له‌ هێره‌شه‌ جۆراو جۆره‌كانى ئه‌وروپا توركيا گه‌يشتۆته‌ ئه‌و وڵاته‌ مێژوويه‌كى كۆنيان هه‌يه‌."

سه‌باره‌ت به‌ پرسى فه‌له‌ستين كوچوكيلماز گوتى، "هه‌ڵوێستى هه‌ردوو وڵات هه‌مان شته‌و له‌م قۆناغه‌دا به‌هێزن، ئه‌ركێكى بنياتنه‌ر و ئاشتيسازيشيان گرتۆته‌ ئه‌ستۆ و وه‌ك دوو وڵاتى يه‌كسان پێويسته‌ به‌هێزتربن بۆ ئه‌م پرسه‌." 

باليۆزى توركيا راشيگه‌ياند، "توانيومانه‌ له‌رێگه‌ى وه‌به‌رهێنانه‌كانمان له‌ جه‌زائير شەش مليار دۆلار تێپه‌رێنين، له‌ ساڵى رابردوو قه‌باره‌ى بازرگانى هه‌ردوو وڵات گه‌يشته‌ پێنج مليار (300) مليۆن دۆلار، هيوامان وايه‌ له‌ ساڵى داهاتوو ئه‌م رێژه‌يه‌ تێپه‌رێنين بۆ شەش مليار دۆلار به‌رنامه‌ى ئێمه‌ ئه‌وه‌يه‌ به‌زووترين كات قه‌باره‌ى بازرگانى بۆ (10) مليار دۆلار به‌رزبكه‌ينه‌وه‌. 

كوچوكيلماز، جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، ده‌مانه‌وێت رێككه‌وتنى نێوان كۆمپانياى نه‌وت و غازى جه‌زائيرى سۆناتراچ و توركيا نوێبكرێته‌وه‌ بۆ بۆرى و پێترۆليۆم ترانسيۆرت ئينكۆ(بۆتاش)، ده‌مانه‌وێت (10) رێككه‌وتن له‌ بواره‌كانى ئابوورى و رۆشنبيرى واژووكه‌ين و له‌وانه‌ش كردنه‌وه‌ى لقى بانكى زايرات و قوتابخانه‌و و سه‌نته‌رى رۆشنبيرى و په‌يمانگاى يونس ئيمره‌ له‌جه‌زائير دابمه‌زرێنين."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین