وەزارەتى گەنجينەى ئەمەريكا هۆشدارى دەداتە توركيا تورکیە

نوچەنێت

بريان نيلسۆن، جێگرى وەزيرى گەنجينەى ئەمەريكا بۆ كاروبارى تيرۆر و هەواڵگرى دارايى بۆ گفتوگۆكردن لەسەر سزادانى رووسى و چالاكييە ناياساييەكانى بزووتنەوەى حەماس سەردانى توركيا دەكات.

ئەمڕۆ شەممە (25/ تشرينى دووە/ 2023) ماڵپەڕى (شەرقوئەوسەت) بڵاوى كردەوە، بريان نيلسۆن هەفتەى داهاتوو سەردانى توركيا دەكات، بڕيارە لەو سەردانەى گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانى توركيا بكات، بەوەش لە ماوەى ساڵێكدا دەبێتە دووەم سەردانى بۆ ئەنقەرە.

بڕيارە ئەو بەرپرسەى ئەمەريكا داوا لە توركيا بكات، پابەند بێت بە سزادانى ژمارەيەك قەوارەى رووسى و چالاكييە داراييەكانى بزووتنەوەى حەماس.

لە ماوەى رابردوو ئەمەريكا هۆشدارى دايە كۆمپانيا توركييەكان، ئەگەر هەيە سزايان بخاتەسەر، ئەوەش كاريگەرى لەسەر پەيوەندى دارايى لە رۆژئاوا دەبێت.

لە مانگى رابردوو وەزارەتى گەنجينەى ئەمەريكا ليستى سزاكانى فراوانتر كرد، كە چەند كەسێك لە توركيا دەگرێتەوە، كە لە ژێرەوە هاوكارى چالاكييە ئابووريەكانى بزووتنەوەى حەماس دەكەن.

پێشتر واشنتن بەهۆى هاوكارى بزووتنەوەى حەماس (12) كۆمپانيا و ژمارەيەك كەسى سزادا، كە بە نهێنى هاوكارى حەماس و رووسيايان بۆ دەربازبوون لە سزاكانى ئەمەريكا كردبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین