كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى باڵيۆزى بەلجيكا و ئيسپانيا ئيسرائيل تووڕە دەكات
نوچەنێت
وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها
چەند كاتژمێرێك پێش گەيشتنى بارمتەكان بۆ دەروازەى رەفەح لە ناو خاكى ميسر، باڵيۆزى بەلجيكا و ئيسپانيا لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەنووسى باسيان لە نەهامەتييەكانى هاووڵاتيانى فەڵەستينى كرد، ئەوەش بووە تووڕەبوونى ئيسرائيل، وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل بە توندى هێرش دەكاتە سەر ئەو دوو باڵيۆزە.
لەدواى كۆنگرە رۆژنامەوانييەكەيان وەزارەتى دەرەوەى ئيسرائيل هەريەك بيدرۆ سانشيز، باڵيۆزى ئيسپانيا و ئەليكسەندر دى كرۆ باڵيۆزى بەلجيكا لە تەلئەبيب بانگ كردووە و ناڕەزايى خۆى پێ راگەياندوون و لێدوانەكانى بە دژ بە وڵاتەكەى لێكداوەتەوە.
هەردوو باڵيۆز رەخنەيان لە ئيسرائيل كرد كە بۆتە هۆى نەهامەتى بۆ خەڵكى مەدەنى فەڵەستين، باڵيۆزى ئيسپانيا داواى كرد دان بە دەوڵەتى سەربەخۆى فەڵەستين دابندرێت، جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، ئەگەر يەكێتى ئەوروپا دا بە حكومەتى فەڵەستين نەنێت، ئەوا ئيسپانيا بەتەنيا دانى پێدا دەنێت.
ماوەى دوو رۆژ باڵيۆزى هەردوو وڵات لە تەلئەبيب سەردانى فەڵەستين و ئيسرائيليان كردووە، ئێستا ئيسپانيا سەرۆكايەتى يەكێتى ئەوروپا دەكات، بڕياريشە لە مانگى شوباتى ساڵى داهاتوو بەلجيكا سەرۆكايەتييەكە وەربگرێت.
لەو سەردانە سانشيرز بە ناتەياهۆى راگەياندووە، راستە ئيسرائيل مافى بەرگرى لەخۆى هەيە، بەڵام پێويستيشە بە پابەند بێت بە پێورەكانى ياساى نێودەوڵەتى، بەڵام ئێستا پابەند نەبوو، كوشتنى هەڕەمەكى ژن و منداڵ هەرگيز كارێكى قبووڵكراو نييە.
لاى خۆشييەوە باڵيۆزى بەلجيكا جەختى لەسەر ئەوە كردەە، دواواى راگرتنى توندوتيژيەكانمان كردوو، با بارمتەكان ئازادبكەن، رێگە بە هاوكارى مرۆيى بدەين، كارى لە پێشينەمان گەياندنى هاوكاريى ئەو كەسانەى ناو خاكى غەزەيە، هەروەك جەختى لەسەر قسەكانى باڵيۆزى ئيسپانيش كردۆتەوە، كە پێويستە ئيسرائيل رێز لە ياساى نێودەوڵەتى بگرێت و دەستبەجێ دەستبەردارى كوشتنى هاووڵاتيانى سڤيل بێت، خەڵكێكى زۆر مردووە، وێرانكردنى غەزە، كارێكە جێگەى قبووڵكردن نييە.
لە بەرانبەردا ئيلى كۆهين، وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل فەرمانى بە بانگهێشتكردنى هەردوو باڵيۆز كردووە و سەركۆنەى كردوون و راشيگەياندووە، سەركۆنەى قسە ناڕاستەكانى هەردوو باڵيۆز دەكەين.
لە بەرانبەردا وەزارەتى دەرەوەى ئيسپانيا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، تۆمەتەكانى حكومەتى ئيسرائيل بێ بنەمان و ئێمە بە تەواوى رەتى دەكەينەوە، ئەوەش لە كاتێكدايە هەڵوێستى سەرۆك وەزيرانى ئيسپانيا نزيكترە لە دادپەروەرى، كە گوتييەتى، "ئاشتى تاكە رێگەى چارەسەرە."
سەرچاوە: ئاڕتى
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment