توركيا و رووسيا سه‌نته‌رێكى گازى سروشتى له شارى ترا‌س داده‌مه‌زرێنن
نوچه نێت
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه(27/تشرينى دووه‌م/2023) ماڵپه‌رى (A habar)ى توركى بڵاويكرده‌وه، ئه‌لێكسانده‌ر نۆڤاك، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى رووسيا له كۆبوونه‌وه‌ى كۆمسيۆنى ئابوورى نێوان توركيا و رووسيا له‌گه‌ڵ وه‌زير وزه و سامانه‌سروشتيه‌كانى توركيا كۆبوونه‌وه و رايگه‌ياند، په‌يوه‌ندييه‌كى زۆر نزيكمان هه‌يه له‌گه‌ڵ كۆمپانياى گازپرۆم و بۆتاش سه‌باره‌ت به ناوه‌ندى گاز، له‌سه‌ر نه‌خشه‌يه‌ك ڕێككه‌وتوين و شاندى توركيا هاتوونه‌ته سانت پترسبۆرگ سه‌باره‌ت به دواين پێشهاته‌كان و ڕێككه‌وتنه‌كانى نێوانيشمان به‌رده‌وامى ده‌بێت دڵنيام له ئاينده‌يه‌كى نزيكدا پرۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت و به‌رده‌ست ده‌بێت."
ئه‌لپارسلان بايراكتار، وه‌زيرى وزه و سامانه سروشتييه‌كانى توركيا له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه له كۆربه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى گازى سانت پترسبۆرگ رايگه‌ياند، دانوستاندنه‌كانمان له‌گه‌ڵ كۆمپانياى گازپرۆمى وزه‌ى رووسى به‌رده‌وامه بۆ دامه‌زراندنى ناوه‌ندێكى گازى سروشتى له توركيا، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته راوێژى زياتر ده‌كه‌ين به‌تايبه‌ت له‌سه‌ر دامه‌زراندنى پلاتفۆرمى بارزگانى ئه‌ليكترۆنى پێشم وايه له‌ماوه‌ى ساڵێك ده‌توانين ئه‌نجامى بده‌ين.
توركيا (7) هێڵى گازى سروشتى هه‌يه ئامانجى ئه‌وه‌يه به‌و هێڵانه‌ى كه به‌وڵاته‌كه‌ى تێده‌په‌رن ببێته وڵاتێكى ناوه‌ندى گازى سروشتى و ئاڵوگۆركردنى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دابينكه‌ر، به‌دامه‌زراندنى ئه‌م ناوه‌نده توركيا ده‌بێته گه‌وره‌ترين دابينكه‌رى گاز له ئه‌وروپا و وڵاتانى ناوه‌ند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment