ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئيسرائيل درێژكرايەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بە چاودێرى ميسر و ئمەريكا ئاگربەستى نێوان بزووتنەوەى حەماس و ئيسرائيل بۆ رۆژى حەوتەم درێژكرايەوە، وەزارەتى دەرەوەى قەتەر ئاماژە بەوە دەكات، هەوڵەكان بۆ ئاگربەستى هەميشەيى بەردەوامە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30/ تشرینى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئارتى) بڵاوى كردەوە، سوپاى ئیسرائیل بڵاوى كردەوە، بە هەوڵى وڵاتانى نێودەندگیر بە گوێرەى هەمان رێككەوتنى پێشوو، ئاگربەست بەردەوام دەبێت.
گوتەبێژى سوپاى ئیسرائیلى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، بە هەوڵى نێوەندگیرەكان پرۆسەى ئازادكردنى رفێندراوەكان بەردەوام بەرانبەر ئاگربەستى مرۆیى بەردەوام دەبێت. 
لە لایەكى دیكەوە نووسینگەى سەرۆك وەزیرانى ئیسرائیل رایگەیاند، رێككەوتنى نوێ، لیستى نوێى ئازادكراوەكان ئافرەتان و منداڵانى حەماس دەگرێتەوە.
سەربارەت بەو رێككەوتنە بزووتنەوەى حەماس جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئاگربەست بۆ رۆژى حەوتەم درێژكرایەوە.
دەربارەى هەوڵەكانیش وەزارەتى دەرەوەى قەتەر سەرەڕاى پشتڕاستكردنەوەى هەواڵى درێژكردنەوەى ئاگربەستەكە، جەختیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە، هەوڵەكان بۆ درێژكردنەوەى ئاگربەستى هەمیشەیى لە كەرتى غەزە بەردەوامە.
ماوەى هەفتەیەكە، قەتەر بە چاودێرى میسر و ئەمەریكا ئاگربەستى لەنێوان ئیسرائیل و حەماس رایگەیاند، كە تا ئێستا هەردوولا دەیان دیلیان گۆڕیتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین