ئەمەریکا هەوڵى گواستنەوەى دانیشتوانى غەزە بۆ چوار وڵات دەدات وەرگێڕان

نوچه‌ نێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها

رۆژنامەى (یسرائیل هیوم) لە راپۆرتێکیدا وردەکارى پیلانێکى نوێى ئەمەریکاى ئاشکراکردووە، کە دانیشتوانى کەرتى غەزە بە رەزامەندى خۆیان وڵاتانى عێراق و تورکیا و میسر و یەمەن بگوازنەوە، لە بەرانبەردا هاوکارى دارایى پێشکەش بەو چوار وڵاتە بکات، هەر یەک لە ئەنجوومەنى پیران و کۆنگرێسى ئەمەریکا پاڵپشتى ئەو بڕیارە دەکەن.

بەرپرسانى باڵاى دیموکرات و کۆمارییەکان لە کۆنگرێس و ئەنجوومەنى پیرانى ئەمەریکا دەستخۆشیان لەو بڕیارە کردووە، لە داهاتووش دواى رەزامەندى نهێنى، راستەوخۆ رەزامەندیشى لەسەر دەردەبڕن.

ئەو پیلانە چوار دەستپێشخەرى ئابوورى بۆ وڵاتانى تورکیا و عێراق و یەمەن و میسرى تێدایە، ئەو وردەکارییە نوێیانەى باسکراوە بریتییە لە پێشنیارى جێگیرکردنى دانیشتوانى کەرتى غەزە لە وڵاتانى عەرەبى و وڵاتە جیاوازەکانى هەموو جیهان، ئەوە جگە لەوەى ئەو پیلانە کە ماڵپەڕە ئیسرائیلیەکە ئاشکراى کردووە ئێستا سێ دەسپێشخەریى دیکەى تێدایە کە رێگە بە خەڵک دەدات لە غەزەوە بەرەو وڵاتانى دیکە کۆچ بکەن، هەموو ئەو دەستپێشخەریانەش بریتییە لە کۆچکردنى ئارەزوومەندە، نەک بە زۆر راگوێزان.

ئیدارەى ئەمەریکا لە قۆناغى یەکەمى ئەو جەنگە دژ بە دەرکردنى بە زۆرى دانیشتوانى غەزە بوو لە شوێنى خۆیان، بەڵام لێدوانە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن حکومەتى ئەمەریکا دژ بە جێهێشتنى ئارەزموو مەندانە نییە. ماڵپەڕى (یسرائیل هیوم) ئەوەشى ئاشکرا کردووە، ئەو دەستپێشخەرییە جۆى وێلسۆن، کۆنگرێسمانى ئەمەریکى بە ئاشکرا چاودێرى دەکات، کە ئەمەریکا ئەوە لە داهاتوو بە مەرج دەگرێت کە پێویستە هاوکارییە ئابوورییەکان بۆ میسر و یەمەن و تورکیا بەردەوام بێت، بەو مەرجەى دانیشتوانى غەزە لە شوێنى خۆیان دەرچن و لە وڵاتانە نیشتەجێبن.

ئەو پلانە پشت بە چارەسەرى کێشەى حەماس دەبەستێت، کە رێگە بە پەنابەران نادات دەرچن، میسر رێگە بەکردنەوەى دەروازەى رەفح نادات، جۆى ویڵسۆن خاوەنى ئەو دەستپێشخەرییە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە تاکە چارەسەر بۆ ئەوە گرەنتى کردنەوەى سنوورە لەلایەن میسر و رێگەدانە بە هەڵاتنیان لەژێر دەستى ئیسرائیل و حەماس، حکومەتى ئەمەریکا نزیکەى یەک ملیار و (300) ملیۆن دۆلارى هاوکارى دەرەکى داوە بە میسر، دەکرێت هاوکارى بۆ ئەو پەنابەرانەش دابین بکات کە رێگەیان دەدرێت بێنە ناو میسر.

ئەو کۆنگرێسمانە ئاماژە بەوەش دەکات، پێویست ناکات میسر تاکە وڵات بێت پێشوازى لە پەنابەران بکات، عێراق و یەمەن نزیکەى یەک ملیۆن دۆلار هاوکارى ئەمەریکى وەردەگرن، تورکیا زیاتر لە (150) ملیۆن دۆلار هاوکارى وەردەگرێت هەیەک لەو وڵاتە بڕى پێویست هاوکارى وەردەگرن، ژمارەیەکى زۆیش دانیشتوویان هەیە، ئەوەندە بەسە کە تواناى وەرگرتنى پەنابەریان هەیە، کە کەمتر لە (1٪)ى دانیشتوان پێک دەهێنێت.

خاوەنى ئەو دەستپێشخەریەى حکومەتى ئەمەریکا داواى دیاریکردنى هاوکارى دارایى بۆ میسر و عێراق و تورکیا و یەمەن دەکات، بەو مەرجەى ژمارەیەکى دیاریکراو پەنابەر قبووڵ بکەن.

ئەو پلانە کار لەسەر بەرنامەى سێیەم دەکات، کە ناوەکەى غەزە بۆ جیهانە، جووڵەى کۆچى مرۆیى بۆ دانیشتوانى کەرتى غەزە، ئەمیر ویتمان ئەندامى لیکۆدى ئیسرائیلى برەوى پێ دەدات.

لە دیدارێکى رۆژنامەى ئیسرائیل هیوم ویتمان دەڵێت، ئەو گوتارەى لەناو کنێست و لایەنە نێودەوڵەتییەکان هەیە لەوانەش هەردوولایەن لە ئەمەریکا زۆرێک گرێکوێرە و هەستییارى هەیە، بۆیە لەو قۆناغەى ئێستا خەڵک بە ئاشکرا قسەى لێ ناکەن، بەڵام خراوەتە بەرگوێان، پێویستە ئەوە بە نەرمونیانى تەواو بێت.

رۆژنامە ئیسرائیلییەکە ئەو پیلانە نوێیەى کۆنگرێسى ئەمەریکا ئامادەى دەکات ئاشکراى کردووە کە پەیوەستە بە هاوکارییەکى دارایى فراوان بۆ وڵاتانى عەرەبى لە سەرووى هەموویان میسر، لەبەرانبەر قبووڵکردنى پەنابەرانى غەزە.

وردەکارییەکە بەو جۆرەیە ژمارەیە دانیشتوانى غەزە بەو جۆرەیە، یەک ملیۆن بۆ میسر(0.9 %) دانیشتوانى میسر، نیو ملیۆن بۆ تورکیا (0.6 % دانیشتوانى تورکیا، دوو سەد هەزار بۆ عێراق (0.6%) دانیشتوانى عێراقییەکان، بۆ یەمەن (250) هەزار، کە دەکاتە (0.75 %) دانیشتوانى یەمەنییەکان.

سەرچاوە: ئاڕتى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین