ئيسرائيل هەوڵدەدات غەزە چۆڵ بكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بنيامين ناتەنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل داواى لە رۆن ديرمەر، وەزيرى كاروبارى سترايژى و ئەندامى ئەنجوومەنى جەنگ كردووە، پيلانێك ئامادە بكات لە دواى جەنگ كەرتى غەزە چۆڵ بكرێت، چاوەڕوان دەكرێت ئەو پيلانە كاردانەوەى نێودەوڵەتى لێ بكەوێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە (سێ/ كانوونى یەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (عەرەبى21) بڵاوى كردەوە رۆژنامەى (ئیسرائل تودەى) لە راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووە، سەرۆك وەزیرانى ئیسرائیل داواى لە وەزیرى ستراتیژى وڵاتەكەى كردەوە، پیلانێك بۆ دواى جەنگ ئامادە بكات، تاوەكوو بتوانن شارى غەزە چۆڵ بكەن.

بەگوێرەى راپۆرتى رۆژنامە ئیسرائیلیەكە ئەو وەزیرەى پیلانەكە ئامادە دەكات سەر بە پارتى لیكۆدە، زۆربەى ئەندامانى حكومەتە بچووكەى ئێستا كە سەرپەرشتى جەنگى غەزە دەكات پیلانەكەیان دیووە، بەهۆى هەستیارى ئەو پرسە تاوەكوو ئێشتا نەخراوەتە بەردەم دامەزراوە و ناوەندە فەرمییەكانى ئیسرائیل تاوەكوو گفتوگۆى لەسەر بكەن.

سەبارەت بە كاردانەوەكان رۆژنامەكە ئاماژەى بەوەش كردووە، چاوەڕوان دەكرێت، جۆ بایدن، سەرۆكى ئەمەریكا دژ بەو پیلانە بێت بە فراوانى رەتى بكاتەوە، بەهۆى ئەوەى پیلانێكى ناواقیعى و خەیاڵییە.

رۆژنامەى ئیسرائیل تودەى ئەوەى روونكردۆتەوە، ئەو پیلانە لەلایەن وەزیرانى پارتەكەى ناتەنیاهۆ و پارتەكەى ئیتمار بن غەفیر و بزووتنەوەى زایۆنى ئاینى كە بتسلائیل سموتریچ، سەرۆكایەتى دەكات پاڵپشتى دەكرێت.
هەرچەندە ئەو پیلانە لە ئاستى نێودەوڵەتى و لەوانەیە سەربازیى ئیسرائیلیش رەتبكرێتەوە، بەڵام ناتەنیاهۆ پێى وایە جێبەجێكردنى ئامانجێكى ستراتیژییە بۆ حكومەتەكەى.
رۆژنامەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، سەرۆك وەزیرانى ئیسرائیل هەوڵى جێبەجێكردنى پیلانى لە ریشەهەڵكێشانى دانیشتوانى كەرتى غەزە دەدات، بەبێ ئەوەى تووشى رووبەڕووبوونەوەى ئەمەریكا و كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بێتەوە، چونكە لەسەر ئاستى وڵاتانى عەرەبى میسر یەكەم وڵاتە بە توندى كۆچپێكردنى خەڵكى غەزەى رەتكردۆتەوە، بەڵام نزیكەكانى ناتەنیاهۆ پاساو بەوە دەهێننەوە كە سەرۆك وەزیران نایەوێت فەڵەستینییەكان دەربكات، بەڵكوو هەوڵدەدات چڕى دانیشتوان لە كەرتى غەزە كەمبكاتەوە.
سەبارەت بە رێگەچارەى رەتكردنەوەى میسریش ئەگەر هەیە بۆ ئەوە تەلئەبیب پەنا بباتە بەر هاندانى فەڵەستینییەكان لەپێنان جێهێشتنى كەرتى غەزە بەرەو ئەمەریقیا و ئەورووپا بە رێگەى دەریایى بڕۆن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین