توركيا هۆشدارى دەداتە ئيسرائيل تورکیە

نوچەنێت

بەرپرسانى هەواڵگرى توركيا هۆشدارييان داوەتەوە ئيسرائيل، بە ئامانجگرتنى هەر كەسێك لە سەر خاكى توركيا لێكەوتەى خراپى دەبێت.

دووشەممە (چوار/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاوى كردەوە، بەرپرسانى توركيا سەبارەت بەو راپۆرتەى وۆڵ ستريت جۆڕناڵى ئەمەريكى كە تێيدا ئاماژەى بەوە كردبوو كە دەزگاى هەواڵگرى ئيسرائيل پيلانێكى ئامادەكردووە بۆ بە ئامانجگرتنى بەرپرسانى بزووتنەوەى حەماس لە توركيا و لوبنان و قەتەر، هۆشداريان داوەتەوە دەزگاى مۆسادى ئيسرائيلى.
بەرپرسانى هەواڵگرى توركى جەختيان لەسەر ئەوە كردۆتەوە، رێگە بە هيچ دەزگايەكى هەواڵگرى نادەن چالاكى لەسەر خاكى وڵاتەكەيان ئەنجام بدەن.
رۆنين بار، بەرپرسى هەواڵگرى ئيسرائيلى شاباك رايگەياند، ئەوان سوورن لە بە ئامانجگرتنى سەركردەكانى حەماس لە هەموو جيهان، لەوانەش قەتەر و لوبنان و توركيت، ئەگەر ئەو كارە چەندين ساڵيشى پێويست بێت.

بەرپرسى هەواڵگرى ئيسرائيلى سەبارەت بەو كارەشيان گوتى، ئەوە كارێكى زۆر گرنگە بۆ ئەو نەوەى ئيسرائيل، هەروەك جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، كە بەشێك لە بەرپرسيارێتى شكستى ئاسايش و هەواڵگرى بەرانبەر هێرشەكەى حەوتى ئۆكتۆبەر لە ئەستۆيانە.

لەدواى هێرشەكانى حەوتى ئۆكتۆبەر، جارێكى ديكە پەيوەندييەكانى نێوان توركيا ئيسرائيل بەهۆى پەيوەندى ئەنقەرە لەگەڵ بزووتنەوەى حەماس ئاڵۆزى تێكەوتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین