ئەمەریکا سزاى چەندین کەسایەتى دامەزراوەى تورکیا تورکیا دەدات تورکیە

نوچه‌ نێت

دەسەڵاتدارانى ئەمەریکا بڕیاریان داوە سزاى نوێ بەسەر زیاتر لە (250) کەس و دامەزراوەى دیکە بەسەپێنێنن، کە بەشێک لەو کەسایەتى و دامەزراوانە کۆمپانیاى تورکین.

ئەمڕۆ چوارشەممە (13/ كانوونى يەکەم/ 2023) ماڵپەڕى (زەمانى تورکى) بڵاوى کردەوە، ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا روونى کردۆتەوە وەزارەتەکەى بڕیارى داوە سزاى زیاتر لە (100) دامەزراوە بدات، کە چالاکییەکانیان لەدواى جەنگى ئۆکراینا لەگەڵ رووسیا بەردەوامە و لە داهاتووش پاڵپشتى بەرهەمهێنانى وزەى رووسى دەکەن و تواناى هەناردەى زیاد دەبێت.

بلینکن جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکى بڕیارى داوە سزاى زیاتر لە (150) کەسایەتى و دامەزراوە بدەن، ئەو سزایەش ئەو دامەزراوانە بە ئامانج دەگرێت، کە پاڵپشتى رووسیا و سەرچاوەکانى لە وڵاتان دەکەن و وەک لایەنى سێیەم قۆستیتیانەوە و بۆ پێشێلکردنى سزاکانى سەر مۆسکۆ.

سەبارەت بەو هەواڵە وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکى لە راگەیێندراوێکدا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئەو بڕیارە وڵاتانى سێیەم دەگرێتەوە کە پێکهاتووە لە تورکیا و ئیمارات و چین، ئاماژە بەوەش دەکات حەوت کۆمپانیاى تورکى لە لیستى سزاکانى واشنتنە.

وەزارەتى گەنجینەى لەگەڵ سەردانى ڤۆلۆدیمێر زیلینسکى، سەرۆکى ئۆکراینا چالاکییەکە بازرگانییەکانى کۆمپانیاکانى وڵاتەکەى لەگەڵ ئەو کۆمپانیا تورکیا قەدەغە دەکات.

لەدواى جەنگى ئۆکراینا ئەمەریکا و ئەوروپا چەندین سزایان بەسەر رووسیا سەپاندووە، هەروەها سزاى ئەو وڵاتانەش دەدەن کە لەگەڵ رووسیا لە هەندێک سێکتەر مامەڵە بکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین