جەهەپە هەوڵى نزیکبوونەوە لە کورد دەدات تورکیە

نوچه‌ نێت

له‌دواى ئه‌وه‌ى داواكارى سه‌رۆكى جه‌هه‌په‌ بۆ هاوكارى پێكه‌وه‌كاركردنيان له‌ هه‌ڵبژاردنى ناوخۆ له‌لايه‌ن ئى پارتى ره‌تكرايه‌وه‌، ئۆزگور ئۆزێل به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانى بۆئه‌وه‌ى بتوانێت له‌گه‌ڵ پارتێكى دیکە هاوپه‌يمانى پێكبێنێت و به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ناوخۆى توركيا بكات و به‌وهۆيه‌شه‌وه‌ سه‌ردانى پارتى ده‌مى كردوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكى ده‌م كۆبوونه‌وه‌.

رۆژى پێنجشه‌ممه‌(14/كانوونى يه‌كه‌م/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، به‌پێى زانيارييه‌كان له‌كاتى سه‌ردانيكردنى سه‌رۆكى جه‌هه‌په‌ بۆلاى پارتى ده‌م راسته‌خۆ داواى هاوپه‌يمانى لێنه‌كردوون وه‌ك مۆدێڵێكى نوێ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆيان له‌سه‌رهاوكارى كاركردن له‌ ناوچه‌كان به‌يه‌كه‌وه‌ كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو.

له‌م چوارچێوه‌يه‌شدا پارتى ده‌م له‌ په‌يامێكدا سه‌باره‌ت به‌ دانوستاندنه‌كانيان له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په‌ رايانگه‌ياند، ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ ئۆپۆزسيۆنه‌كان له‌ژێر ناونيشانى ئاشته‌واى شار به‌يه‌كه‌وه‌ هاوكارى ناوچه‌يى و هاوته‌ريب له‌گه‌ڵ يه‌كترى كۆببينه‌وه‌و كاربه‌يه‌كه‌وه‌ بكه‌ين. 

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تونسێر، هاوسه‌رۆكى پارتى ده‌م راشيگه‌ياند، "كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په‌ زۆر به‌رهه‌مدار و ئه‌رێنى بووه‌، هه‌ر‌وه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختمان له‌ كێشه‌كانى توركيا و قه‌يرانى ئابوورى و كێشه‌ى كورد كرد.

پارتى گەلى کۆمارى جەهەپە هەوڵدەدان ئامادەسازى تەواو بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان بکات، بڕیارە لە مانگى ئادارى ساڵى داهاتوو  لە تورکیا بەڕێوە بچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین