ئیسرائیل فشار دەخاتە سەر میسر و قەتەر عێراق ناوچەکە و جیهان
رۆژنامەى یسرائیل هایۆم، نزیک لە بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل ئاشکراى کردووە، تەلئەبیب فشارى توندى خستۆتە سەر هەر یەک لە میسر و قەتەر تاوەکوو بگەڕێنەوە بۆ نێوەندگیرى.

ئەمڕۆ هەینى (15/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، رۆژنامە ئیسرائیلییەکە ئاشکراى کردووە، ئەمەریکا هاوکارە بۆ گەڕانەوەى هەریەک لە میسر و قەتەر تاوەکوو بۆ سەر مێزى دانوستاندنەکان، لەگەڵ ئەوەش ئەنجوومەنى وەزیرانى ئیسرائیل جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئاگربەستى گشتگیر لە غەزە مایەى قبووڵ نییە.

حکومەتى بچووکراوەى ئیسرائیلى بڕیارى هەوڵێک بدات بۆ ئەوەى رفێندراوەکانى لاى حەماس بگێڕێتەوە، بەڵام راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن دانوستاندنەکان نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێکى نوێ.

رۆژنامەکە ئاماژە بەوەش دەکات، تەلئەبیب بە هاوکارى ئەمەریکا کار دەکات لەسەر فشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر میسر و قەتەر تاوەکوو بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزى دانوستاندنەکان.

رۆژنامەکە ئاشکراى کردووە، لەناوەندە ئیسرائیلییەکان باس لە هێڵە گشتییەکانى پێشوو بۆ ئازادکردنى بارمتەکان دەکرێت، هەر بارمتەیەک بەرانبەر سێ فەڵەستینى و رۆژێک ئاگاربەست تا ئێستا کراوەیە بۆ جێبەجێکردن، بەڵام حەماس هیچ لیستێکى بۆ ئازادکردن نەداوە بە قاهیرە و دەوحە.

سەبارەت بە راپۆرتەکانى ئەم هەفتەیە، بەرپرسێکى سیاسى ئاشکراى کردووە، ئەو راپۆرتانەى باس لە ئازادکردنى بەرپرسانى باڵا لە زیندانەکانى ئیسرائیل دەکەن، هیچ بنەمایەکیان نییە، بەڵام ئەوەندە هەیە ئیسرائیل بایەخ بە دۆسیەى ئازادکردنى رفێندراوەکان دەدات و فشار دەکات بۆ ئەوەى مەرجەکانى جێبەجێ بکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین