خەڵكى ئيسرائيل رژانە سەر شەقامەكان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەهۆى كوشتنى سێ بارمتە بە هەڵە هەزاران كەس لە تەلئەبيب رژانە سەر شەقامەكان و داواى دەستپێكردنەوەى دانوستاندنەكان دەكەنەوە بۆ ئازادكردنى بارمتەكانى لاى بزووتنەوەى حەماس.

ئەمڕۆ شەممە (16/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، سوپاى ئيسرائيل رايگەياند بەهۆى بوردمانەكان بە هەڵە سێ بارمەتيان لاى چەكدارانى حەماس كوژراون، ئەوەش كاردانەوەى توندى شەقامى ئيسرائيلى لێ كەوتەوە داواى دەستبەجێ دەستپێكردنەوەى دانوستاندنەكان دەكەنەوە.

ماڵپەڕى (ئيسرائيل ئوف تايمز) بڵاوى كردەوە، خۆپيشاندەران بەربەستيان بۆ ئەو رێگەيە درووستكردووە كە بەرەو بارەگاى سەربازى سوپاى ئيسرائيل دەچێت، داواش دەكەن رێككەوتنێكى بكەن بۆ ئازادكردنى ئەو بارمتانەى لاى چەكدارانى حەماس لە كەرتى غەزە ماون.

خۆپيشاندەران درووشمى كاتيان لە بەردەم نەماوە بيانگێڕنەوە بۆ نشتيمان، و هيچ سەركەوتنێك نييە تا ئازادكردنى دواين بارمتە.

بەگوێرەى سەرچاوە ئاگادارەكان چاوەڕوان دەكرێت دەيڤيد بارنياع، سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى ئيسرائيل لە كۆتايى ئەم هەفتەيە لەگەڵ محەمەد بن عەبدورەحمان ئال سانى، سەرۆك وەزيرانى قەتەر بۆ دەستپێكردنەوەى گفتوگۆى ئازادكردنى بارمتەكانى لاى ئيسرائيل كۆبێتەوە.

سەبارەت بە چۆنيەتى كوژرانى ئەو بارمتانە ئەفيخاى ئەدەرعى، گوتەبێژى سوپاى ئيسرائيل رايگەياند، سوپاى ئيسرائيل شوێنى سێ بارمتەى لە گەڕەكى شوجاعيە ديارى كرد بوو، لە ئەنجامى بۆردومان بە ئاراستەيان بۆتە كوژرانى ئەو سێ كەسە.

سەبارەت بە ئاشكرابوونى ناسنامەشيان گوتەبێژەكەى سوپاى ئيسرائيل ئاماژە بەوە دەكات، لە كاتى گەڕان و رووماڵى ناوچەكە لاشەكانيان بۆ پشكنين گوازراوەتەوە خاكى ئيسرائيل پاشان دەركەوتووە ئەو سێ كەسە رفێندراوەكانن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین